کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چاوانم کوێر بێ، لێ ئاشبه‌تاڵی په‌که‌که‌ی پێ نه‌بینم (به‌شی سێیه‌م)

Saturday, 11/04/2009, 12:00

1592 بینراوە


هێڵه‌ به‌ناو دیموکراسییه‌کانی تورکیاو پارتی و یه‌کێتی ، ده‌ژ به‌ په‌که‌که‌

له‌به‌شی سێهه‌م و کۆتایی دا به‌ناوی چاوانم کوێر بێت ، ئاشبه‌تاڵی په‌که‌ک نه‌بینم . به‌شێکه‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ کورد به‌شێک ده‌بێت له‌ پیلانێک ، که‌ شۆڕشێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و فه‌وتاندن یان لاواز بوون ده‌بات .
هێڵه‌ به‌ناو دیموکراسییه‌کانی تورکیا و پارتی و یه‌کێتی ' چۆن چۆنی یه‌کده‌گرن و جیهان پڕ ده‌که‌ن له‌ قین و توڕه‌بوون ، له‌به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌ . چۆن چۆنی دوا کایه‌ی خۆیان له‌ژێر ناوی ڕێگاچاره‌ی سیاسیانه‌ بۆ کێشه‌کان لێک ده‌ئاڵێنن ، که‌ کۆمه‌ڵێک چه‌مکی بریقه‌داری به‌ناو دیموکراسی بۆ هێنانه‌دیی پێشڕه‌وییه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان به‌گه‌ر ده‌خه‌ن ، که‌ چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بۆ داڕماندنی‌ فکری ستانداریی نه‌ته‌وه‌یی ، له‌تۆی به‌رگی نه‌ته‌وه‌ییدا بینا ده‌که‌ن ، به‌مه‌ سه‌رده‌سته‌و ژێر ده‌سته‌ی سه‌رده‌سته‌یه‌کی تر هاوڕا ده‌بن و کۆتایی به‌هیواو ئامانجی به‌شێکی تری هه‌مان گه‌لی ژێر ده‌سته‌مان ده‌هێنن ..
پارتی و یه‌کێتی ئه‌زمونێکی باش له‌ دژایه‌تی کردنی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵات و ناچارکردنیان به‌ ملدان و وه‌ به‌رده‌وام بوونیان له‌پیلان بۆ گلاندنی شۆڕشی باکور ، دوور له‌ چه‌مکی‌ شۆڕشگێرو نیشتمانیی تاکی کورد ده‌که‌نه‌ خۆراکی حه‌زه‌ سیاسییه‌کانیان .. له‌کامڵ نه‌بوونی ‌هۆشیاری کوریدا ، پارتی و یه‌کێتی فارگۆنی نه‌شۆڕش و نه‌ نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌هاژوون و بیره‌ چه‌وسێنه‌رو کۆڵۆنیاله‌کانی گه‌لانی سه‌رده‌سته‌ی کوردیش به‌ به‌رده‌وامی به‌رنامه‌و تاڵانییه‌کانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن ، وه‌ یان درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن .. لێره‌دا خه‌ونه‌کان ده‌بنه‌ واقع و خه‌ونێکی قوڵی تر له‌به‌ین ده‌به‌ن ...
هه‌نێک جار خه‌ونه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی دروستکراو ده‌بنه‌ واقع / باودریلار
په‌که‌که‌ ئه‌و هێزه‌ سرکه‌یه‌ که‌ ده‌گه‌ڕێت به‌دووای گۆڕاندا ، گۆڕان ته‌نها له‌ فکرو هۆش و شێوه‌دا نا ، به‌ڵکو له‌ بناخه‌ کۆنکرێتییه‌ دارژاوه‌ کلاسکییه‌که‌ی تورکیا .. ئه‌م باره‌گرانه‌ ، توانایه‌کی خه‌یاڵی ده‌وێت له‌ کارو پیلان و ئاله‌ته‌کاندا ، جگه‌ له‌وه‌ش بڕینی مه‌رحه‌له‌ پێداویستییه‌کان ، مه‌رجێکی بوونی سه‌رکه‌وتنه‌که‌شه‌ .. مێژویه‌ک له‌ به‌ره‌نگاری و زۆرانبازییه‌کی بێ گلان ، دوو خاڵ ئاواڵه‌ ده‌کات..
1/ له‌ئیستادا ده‌رکه‌وت که‌ په‌که‌که‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ له‌دووای زیندوکردنه‌وه‌ی گه‌لی باکور و به‌ده‌ستهینانی هه‌ندێک ماف ، تواناکانی به‌ره‌و لاوازبوون بڕوات ، چونکه‌ کوردایه‌تی و مه‌رجی گفتوگۆ و دانوساندنه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا گرێداوه‌ به‌ ئازادکردنی سه‌رکرده‌که‌یه‌وه‌..
2/ تورکیا له‌به‌رده‌وامی جه‌نگدا دژی په‌که‌که‌ ، ماندوبونێکی سه‌ر‌بازی و دیبلۆماسی و ئابوری پێوه‌ دیار ، وه‌به‌به‌ربه‌ست گه‌یشتووه‌ له‌ به‌کارهێنانی هه‌موو کایه‌هاوده‌نگییه‌کانی ڕۆژئاواو دوو حیزبه‌ گه‌وره‌که‌ی باشور . بۆیه‌ له‌دوواچوندایه‌ بۆ چاره‌سه‌رێکی تری گونجاو که‌ له‌گه‌ڵ تیزی فکرو چه‌مکه‌ تۆرانییه‌که‌یدا بگونجێت .
میژووی خۆ گونجاندنی به‌ناو پرۆسه‌ دیموکراسییه‌که‌ی کورد له‌چاو تورکیادا له‌سێبه‌ردایه‌ . جگه‌ له‌وه‌ی که‌ تورکیا میژویه‌کی خراپی له‌به‌رجه‌سته‌کردنی دیموکراسیدا هه‌یه‌ ، وه‌ کۆمه‌ڵێک چه‌مکی دیموکراسی بۆ کۆمه‌ڵێک ڕووی دزێوی سیاسی به‌کارهێناوه‌ . هه‌وڵی داوه‌ به‌هۆی کۆمه‌ڵیک فاکته‌ره‌وه‌ ستراتیژی سیاسی جیهانیش به‌لای خۆیدا په‌لکێش بکات ، بۆ نمونه‌ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌کانی ناتۆ و سه‌رانی کوردیش هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دان که‌ په‌که‌که‌ تیرۆریسته‌ . که‌ له‌وێوه‌ گه‌له‌کۆمه‌کییه‌ جیهانییه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تورکیاو به‌زیانی په‌که‌که‌ ده‌شکێته‌وه .. ئه‌م گه‌له‌کۆمه‌کییه‌ ته‌نها به‌ کایه‌سیاسیه‌کان کۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵکوو گۆشه‌کانی شه‌ڕیش له‌خۆ ده‌گرێت . ئه‌وه‌ی که‌ جێگای هه‌ڵه‌وه‌سته‌یه‌ که‌ داڕیژه‌ری دووا پیلان بۆ کۆتایی هاتنی په‌که‌که‌ له‌چه‌مکه‌ سیاسی و جه‌نگێکه‌ ، ئه‌مجاره‌ سه‌رانی کورده‌ له‌باشوره‌ .. که‌پێک هاتووه‌ له‌ /
1/ تورکیا لێبوردنێکی گشتی بۆ هه‌موو چه‌کداره‌ یاخی بووه‌کان ده‌ربکات.
2/ تورکیا له‌به‌رامبه‌ر ڕازی بوونی په‌که‌که‌ " سه‌رۆک ئۆجه‌لان " بۆ وڵاتی دووه‌م بگوێزێته‌وه‌ ، واته‌ ئازادی بکات ..
3 / هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و سه‌رکردانه‌ی په‌که‌که‌ که‌ به‌پێی مه‌رجی تورکیا لێبوردنه‌که‌ نایان گرێته‌وه‌ ،، وڵاتی نه‌رویج و سوید مافی په‌ناهه‌نده‌ییان پێ ببه‌خشێت ...
4/ تورکیا گه‌شه‌ بدات به‌ باری ئابوری ناوچه‌ کوردییه‌کان ..
5 / له‌ پاش ده‌ست هه‌ڵگرتنی په‌که‌که‌ له‌ شۆڕشی چه‌کداری ، به‌پێی کێشی تواناکانی په‌که‌که‌ ، حکومه‌ت هه‌نگاو بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان بنێت .
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌م پێنج خاڵه‌ هاوڕا نه‌بێت ، ئه‌وا ئه‌م خاڵانه‌ به‌دووای خۆێدا ده‌سه‌پێنێت ..
1 / په‌که‌که‌ له‌ ئه‌وروپا هه‌موو چالاکییه‌ سیاسی و حیزبیه‌کانی لێ قه‌ده‌خه‌ بکرێت .. وه‌ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئابورییه‌ شاراوه‌و دیاره‌کانیدا بگیرێت ..
2 / ده‌ته‌په‌ که‌ حیزبێکی سیاسیی کوردی باکوره‌ که‌ ته‌مسیلی به‌شی سیاسی په‌که‌که‌ ده‌کات ، بواری سیاسی ته‌سک بکرێته‌وه‌ ..
3/ گه‌مارۆی ئابوری بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ لێی جێگیره‌ ..
4 / پاش جێبه‌جی کردنی ئه‌م خاڵانه‌ مۆڵه‌تێكی یه‌ک مانگی بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی هێزه‌کانی دابنرێت ..
5 / ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا ئه‌وا هێزی عێراقی و تورکی و پارتی و یه‌کێتی به‌هاوبه‌شی ته‌کنیکی ئه‌مه‌ریکی له‌دژی په‌که‌که‌ به‌کاربهێنرێت ..
ئه‌م پێشنیاره‌ی پارتی و یه‌کێتی ، که‌به‌هۆی یه‌کێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستم که‌وتووه‌ ، چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن خودی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه‌ ئاراسته‌ی تورکیاو ئه‌مه‌ریکا کراوه‌ ، وه‌هه‌موو لایه‌کیش ڕازی بوون ، جگه‌ له‌په‌که‌که‌ . به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی " ده‌ته‌په‌" ڕه‌وشه‌که‌ی بۆ شێوه‌یه‌ک له‌ سستی و بێ ده‌نگی گۆڕی له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی ...


کونجـــــــــــــــــــــــــــــــــــرینی
11 . ئاپریل . 2009
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)