کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان زەکەریا ماڵی هونەری کوردی ئاوا دەکا

Saturday, 10/04/2010, 12:00


وەکو میوزکژەنێک بەراستی نەمتوانی دەستم بگرم و هەستی خۆم بە چەند ووشەیەک دەرنەبڕم. ئەوەی کە لە زەکەریایی هونەرمەندم چاوەڕێ ئەکرد هێنایە دی و ئەوەی لەسەر شانی زەکەریا جێما بوو جێبەجێی کرد.

زۆر بە خۆشحاڵیەوە ئێمەی کورد خاوەن کەسێکی وەک زەکەریاین کە هاوشانی میللەتانی دونیا کار ئەکات و هەر ساڵە و کارێک ئەکات، هەر ساڵە ‌نوێکاریەک ئەکات کە ڕێگایەکی تر بۆ نویکاری و کاری سەردەمی ئەکاتەوە.

لە هەر 14 تراکی ئەمساڵی هونەرمەند زەکەریا دونیایەک کاری نوێ و سۆز و جوانی بە دی ئەکرێ، لەوانە نی نیە ئاسان بێ بە ڕۆژێ لە بەرهەمێکی دوو ساڵەی هونەرمەندێکی وەک زەکەریا بگەیت بەڵام ئەگەر کەمێک بە گوێچکەیەکی هونەری گوێ لە شێوازی دابەشکردن و ئاوازی ئەم ئەلبوومەی ‌هونەرمەند بگریین بە ئاسانی خۆی پێناسەی ئەوە ئەکات کە زەکەریا کاری هەر بۆ کورد نەکردووە بەڵکو کارێکی جیهانی و پڕ لە داهێنان و پڕ لە شێوازی جۆراوجۆری میوزکی ئێستای پێشکەش بە هەوادارانی کردووە.


ئەوەی جێگای سەرنجە و وەک میوزکژەنێک سەرسامی کردم بەکارهێنانی هەموو ئامێرەکانە بە شێوازێک کە بەتەواوی گوێگر هەست ئەکات کە ئامێرە میوزکیەکان ڕاستەوخۆ و ڕ‌استەقینە چۆن بەکار دێن و چۆن سوود لە هەموو ئامێرەکان دەبینرێ لە کاری ستۆدیۆ.

تێکەڵ کردنی ئاواز و مەقامەکان بە هەموو شێوەکانیەوە کارێکی میوزکی ئاسان نی یە، بەڵکو پێویستی بە شارەزاییەکی زۆری لە میوزک و هەموو ستایلەکانی ناوچەکە دەوێت. ئێمەی کورد و ئەو کاریگەریەی بەسەرمانەوە هەیە لە ووڵاتانی دەوروبەر جیاکردنەوەی ستایلێکی کوردی و میوزکێکی سەردەمی کارێکی سەختە، ئەوەی کە پێویستە بیڵێم زەکەریا چەند کارێکی کرد وەک خۆرێک بوو لە هەموو کورد هەڵهات و تا مردن ئاوابوونی بۆ نی یە.

لە کۆ‌تایدا، دووبارە دەڵێم کارێکی زۆر مرۆڤانە بوو وەبیرهێنانەوە و تەرخانکردنی داهاتی ئەلبوومێکی ئاوا بۆ مناڵە ‌‌‌‌هەژار و دوور لە خۆشیەیەکانی ووڵاتی خۆمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە