بێستون هەورامى زۆڕناژەنەكەى فەرەیدون جوانڕۆى بێدەنگ بە كۆیلەى حیزب
Saturday, 31/01/2009, 12:00
1791 بینراوە
"ئێمە قەڵهمەكەى ڕەفعەت هەڵبجەیى و ئاسۆعبدولەتیف و سەباح على قارەمان و گۆران دوكانیمان هەبێت زۆڕناژەنێكى وەك بێستون هەورامى پێشكەش به بنەماڵەى 31ى ئاب بێت"
بێستون هەوارامى لە سایتە ڕوو زەردەكەى عومەر فارس (كوردستان نێت- پاراستن) هێرشێكى ناڕەواى كردووەتە سەر نووسەرى بەویژدان كاك ڕەفعەت هەڵەبجەیى، من نامەوێت پاكانە بۆ كاك رەفعەت هەڵەبجەى بكەم بەڵگە بۆ پاكیەتى و جوانى ڕەفعەت هەڵەبجەى بهێنمەوە، چونكە پەلاماردانى ڕەفعەت هەڵەبجەیى لەلایەن زۆڕناژەنەكەى فەرەیدوون جوانڕۆى پیاوكوژو پاڵەوانى شەڕ و هەتكەرى هەڵەبجەیەكان بەسە بۆ ئەوەى پاكیەتى ڕەفعەت هەڵەبجەى بسەلمێنێت.
من هەرگیز دڵگران نابم بەو قسانە، كە بێستون هەورامى زوڕناژەنەكەى فەریدوون كردوویەتى بەرامبەر ڕەفعەت هەڵەبجەیى، پێویست ناكات كاك ڕەفعەت دڵگرانبێت بەو قسەو قسەڵۆكانە، چونكە ئیهانەكردنى ڕەفعەت هەڵەبجەى لەلایەن قەڵەمفرۆشێكى وەك بێستون هەورامییەوە بەڵگەى پاكیەتى و باشى ڕەفعەت هەڵبجەییمان بۆ دەسەلمێنێت، من ئەو كاتە نیگەران دەبووم، ئەگەر ئەو قەڵمفرۆشە وەسفى ڕەفعەتى بكردبا و بەشان باڵى هەڵبدایە، زەمكردنت لەلایەن قەڵهمفرۆشەكانى بنەماڵەوە گەواهى پاكى و دڵسۆزیتە بۆ میللەت و نەتەوەكەت! هەزارانى وەك بێستون هەورامى قەڵەمفرۆش زەمى ڕەفعەت بكەن تۆسقاڵێك لە هەیبەتى كەمناكاتەوە، هەیبەتى ڕەفعەت بەو قسەو قسەڵكانە ناشكێت، خوانەكردە بەوە دەشكێت كە قەڵمفرۆشێكى وەك بێستون هەورامى لێى ڕازیبێت.
ئێستا بۆ ئەوەى بزانن بێستون هەورامى كێیە و نووسینەكانى چۆنن، سەرنجتان بۆ ئەم ڕاستییە ڕادەكێشم. ئەم كابرایە زۆڕناژەنى لقە خائین و خۆفرۆشەكەى 12ى هەتكەرى هەڵبجەییەكانە، ئەم كابرایە بژێوى و قوتى ڕۆژانەى لەسەر ئەو جنێو و تۆمەت و قسەپڕ و پۆچانەیە، موچەخۆرى لقى 12 بەرامبەر خزمەت نا! بەرامبەر نەیارەكانى بنەماڵە و لقە خائین و خۆفرۆشەكەى 12. ئەم كابرایە تەنها و تەنها ئیشى ئەوەیە قسە و جنێو تۆمەتەكانى لقى 12 بەناوى خۆیەوە بڵاو بكاتەوە.
مامۆستا محمد حەمە ڕەزا، كە پێشمەرگەیەكى دێرینى پارتى بووە، ماوەى چەند ساڵێكە لە دواى خیانەتى گەورەى 31ى ئاب وازى لە پارتى خائینان هێناوە، لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى چاو پێكەوتنێكى كردووە باسى خراپەكاریەكانى لقى 12 كردووە، ئەوهبوو لقى 12 فرمانیان دهرکرد، که بێستون هەورامى وەڵامى بداتەوە، بۆیە ئەویش بۆ ئەوەى نانى نەبڕن و دەرى نەكەن لە سایتە ڕوو زەردەكەى عەمەر فارسدا بەناوى خوازراوى "كیانۆش هەورامى" وتارێكى پڕ لە جنێو بوهتانى لەسەر مامۆستا محمد بڵاو كردەوە، بەڵام لقى 12 بەمە ڕازى نابن و فرمانى پێدەكەن، كە دەبێت لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیش بڵاوى بكاتەوە، چونكە مامۆستا محمد حەمە ڕەزا چاوپێكەوتنەكەى لە هاووڵاتیدا بڵاو بووتەوە، بۆیە ئەم كابرایەش هەڵدەستێت هەمان ووتار، بەڵام بە كەمێك دەستكارى كردنەوە دەنێرێت بۆ ڕۆژنامەى هاووڵاتى و بڵاوى دەكاتەوە، دەبەنگى ئەم كابرایە ئەوەیە، كە هەندێك پەرەگرافى نەگۆڕیوە تەنها ئەوە نەبێت كە كۆمەلێك جنێوى لابردووە ئەوەش لەبەر ئەوەى ڕۆژنامەى هاووڵاتی ڕازى نەبوون، ئەو جێوانە بڵاو بكەنەوە، بۆیە سوك و ئاسان مامۆستا محمد بۆى دەردەكەوێت ئەو نووسەرهى، که ئەو جنێو تۆمەتانەى بەناوى خوازراوى "كیانۆش هەورامى " لە سایتى كوردستان نێتدا بڵاو کردۆتەوە، بێستون ههورامییه، بۆیە مامۆستا محمەد دەعواى لە سەر تۆمار دهکات.
ئێستا ئێوە خۆتان حوكم بدەن بێستون هەورامى چۆن كەسێكە؟ دڵنیابن ئەگەر ڕەفعەت هەڵبجەیى لە كوردستاندا بووایە، یان بیتوانیبایه بێتەوە كوردستان، ئەوا هەرگیز نەیدەوێرا ئەو تۆمەتانە بۆ ڕەفعەت هەڵبجەى هەڵبواسێت، ئەگەر بێستونى قەڵەمفرۆش ڕاست ئەكات ڕەفعەت هەڵبجەى بەعسى بووە و ئەویش لە سەر بەعسیەتى ڕقى لێیەتى، خۆ نێو لقەكەى جەنابت هەر لە نێو كارگێرەكانى لقى فەرەیدوون 3 گەورە بەعسى تێدایە، ئەگەر خۆت قەلەمفرۆشى ئەو بەعسى و جاشانەى نێو لقەكەى فەرەیدونى پیاوكوژ نیت، فەرموو لەسەر بەعسییەكانى ناو لقەكەى خۆتان قسە بكە.