ئامنه ئایینه پارله‌مانتاری ده‌ته‌په بۆ ماڵپه‌ری پچدک:که ته‌ماشای ئاوێنه‌ی رابووردووی خۆمان ده‌که‌م ئێوه‌ی تێدا ده‌بینمه‌وه
Thursday, 25/06/2009, 12:00
له رۆژی 18/06/2009 له له‌نده‌ن توانیم چاوم به ئامنه ئایینه پارله‌مانتاری ده‌ته‌په بکه‌وێت که بۆ هه‌ندێ کاری دیبلۆماسی و چالاکی رێکخستنی پارته‌که‌یان گه‌یشتبووه له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا. بێ گوومان دوای داوا لێکردن بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه، ئه‌ویش به دڵێکی فراوانه‌وه ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان دا‌و له که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر دۆستانه‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی دایه‌وه بۆ ماڵپه‌ره‌که‌مان.
رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی: بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی لیستی هیوا هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستان چی ده‌ڵێیت؟
ئامنه ئایینه: پێشه‌کی سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و هاتنتان بۆ یه‌کتر بینینمان وه هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، وه له هه‌مان کاتدا بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان بێ گوومان ئێمه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان و چاپه‌مه‌نییه‌کانه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌مان زانی، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه که لیستێکی کوردی له‌لایان ده‌سته‌ڵاتی کورده‌وه بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ ده‌ربکرێت. بی گومان ئێمه تاوه‌کوو ئێستا بۆ ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنه له شێوازی یاساییه‌که‌ی به ته‌واوی ئاگادارییه‌کی ئه‌و تۆ مان لانییه تاوه‌کوو له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ شت بهێنمه زمان. به‌ڵام هه‌رشێوه‌یه‌ک ناویشی لێ بنرێت خۆی له خۆی کارێکه که جێگه‌ی ئه‌سه‌فه. ئێمه به گوێره‌ی ئه‌زموونی 19 ساڵه‌مان سه‌ره‌رای داخستنی پارته‌کانمان وه کوشتن و زیندانی کردنی کارگێرو لایه‌نگرانیشمان، به‌ڵام هه‌ر سووربووین له‌سه‌ر درێژه پێدانی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان. گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی دوژمن ئه‌وه‌بوو وای ده‌زانی به زڵم و زۆر، قه‌ده‌غه‌کردن و په‌رته‌وازه‌کردنمان ده‌توانن له‌ناومان به‌رن. به‌ڵام نه‌یان ده‌زانی که هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌ل زیاتر لێمان نزکتر ببێته‌وه وه باوه‌شمان بۆ ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌کوو ده‌زانن ئێمه له پارله‌مانی تورکیا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌له ده‌که‌ین که باوه‌شیان بۆ کردبووینه‌وه جا بۆیه پێم وایه ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردن و داخستنانه‌ی باره‌گاکانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی کوردستان ئه‌نجامه‌که‌ی به سوودی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی کوردستان ده‌شکێته‌وه. که گه‌لی کورد له ئه‌نجامدا باوه‌شی بۆ ده‌کاته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌ڵێم که ته‌ماشای ئاوێنه‌ی رابردووی خۆمان ده‌که‌م پارتی چاره‌سه‌ری تێدا ده‌بینمه‌وه.
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی: ئێوه ده‌ڵین له رابردوودا تووشی کێشه‌یه‌کی زۆر بووینه‌ته‌وه له ژێر ناوی جێوازدا، بێ گوومان هه‌ر ئێوه‌ش زیاتر له هه‌ست و نه‌ستی جه‌ماوه‌ری پارتی چاره‌سه‌رییه‌وه نزیکن، پرسیار: ئایا له‌م باروودۆخه‌دا هیچ هه‌وڵێکتان خستۆته گه‌ر؟
ئامنه ئایینه: بێ گوومان بۆ به‌دواچوونه‌وه‌ی ئه‌م بریاره‌و بۆ هێنانه زمانی هاو خه‌فه‌تی خۆمان به‌م زووانه لیژنه‌یه‌کی پارته‌که‌مان ده‌چن بۆ باشوور‌و له هه‌مان کاتدا چاویان به په‌رپرسیارانی ده‌سته‌ڵاتی باشوور ده‌که‌وێت.
رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی: حه‌ز ده‌که‌م له باره‌ی پارته‌که‌تانه‌وه پرسیار بکه‌م: دوای سه‌رکه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنه‌کان توانیتان بچنه پارله‌مانه‌وه، وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایش له باره‌ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا که توانیتان سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو به ده‌ست بخه‌ن، ئایا هه‌موو ئه‌مانه له‌باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه چی گۆرانکارییه‌کی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا؟
ئامه‌ن ئایینه: وه‌ک ده‌زانن ئێمه وه‌کوو کورد، وه ئیسلامی عیلمانی له‌گه‌ل ئه‌تاوورک چی و مه‌هه‌په‌ی ره‌گه‌ز په‌ره‌ست ئه‌مرۆ له تورکیا پارله‌مانمان پێک هیناوه. ئێمه‌ش بێجگه له سووپاو مه‌هه‌په به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌خۆ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تردا هه‌یه. وه‌ک ده‌زانین ده‌ردی ئێمه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده، وه هه‌موو هه‌وڵه‌کانیشمان هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه به‌لام ئه‌وان په‌رۆشی به ده‌ست هێنانی ئیمتیازاتی زیاترن. ئێمه‌ش ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو خه‌یاڵه توانیمان که له ئاستێکی به‌رزی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تدا بوونی کوردیان پێ بسه‌لمێنین. ئه‌وانیش له ئاستی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تدا ئه‌مانه دێنه زمان، به‌ڵام نایانه‌وێت ناوێک بۆ کێشه‌که بدۆزنه‌وه، بێ گوومان ئه‌گه‌ر ناوێکی لی بنێنن ئه‌وکات ناچار ده‌بن که بۆ چاره‌سه‌رکردنه‌که‌شی به‌دوادا چووننێک بکه‌ن.
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی: ئایا راتان چۆنه به‌رانبه‌ر گۆرانکاری یه‌کانی باشوور؟
ئامنه ئایینه: بێ گوومان که ئێمه ده‌چینه باشوور حه‌ز به دڵ خۆشییه‌ک ده‌که‌ین، چوونکه زۆربه‌ی کاره‌کان له ژێر ده‌سته‌ڵاتێکی خۆماڵی به‌رێوه ده‌جێ، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه‌ش کۆمه‌ڵێک مه‌ترسی به‌دی ده‌کرێت. ئێمه له تورکیا ساڵانێکی دوور‌و درێژه رووبه‌رووی سیاسه‌تی پاکتاو کردنی ره‌گه‌زی بووینه‌ته‌وه، که تا ئێستاش به‌رده‌وامه، هه‌ر بۆیه یه‌کێک له‌و مه‌ترسیانه که ئێمه له باشوور ده‌یبینین هه‌مان سیاسه‌تی تورکیایه له باشوور که له رێگه‌ی کۆمه‌ڵێک گرێ به‌ستی ئابووری زانستی که له باشووردا ده‌یانه‌وێت به ئه‌نجامی بگه‌یینن.
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی: بانگه‌وازتان بۆ پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی کوردستان چی یه؟
ئامنه ئایینه: خه‌بات له پێناو مافه‌ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان گه‌لێ سه‌خته پێویستی به قوربانی دان هه‌یه چوونکه هیچ خواستێکی ره‌وا به ئاسانی به ده‌ست ناهێت، ناکرێت چاوه‌رێ بکه‌ین تاوه‌کوو خواسته‌کانمان به ئه‌نجام بگات، ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ماندوو نه‌ناس بین وه له هه‌موو گرنگتر قازانج کردنی باوه‌ری گه‌له. ئه‌گه‌ر ئێمه قازانجی هه‌موو گه‌لی کوردمان به‌ده‌ست نه‌هێنابێ له کوردستانی تورکیا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه رووخا بین، به‌لام توانیمان تا چه‌ند راده‌یه‌ک باوه‌ری گه‌ل به‌ده‌ست بهێنین، وه ئه‌م باوه‌رشمان به‌ده‌ست هێنا بێ گومان ئه‌مه‌ش ته‌واوکه‌ری کێشه‌کان نی یه وه هه‌روه‌ها که‌م و کوریشمان هه‌یه وه له خه‌بات داین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م که‌م کۆریانه. ده‌بێت په‌چه‌ده‌که بگه‌رێن به دوای که‌م و کۆری یه‌کانی خۆیاندا وه هه‌روه‌ها سووربن له‌سه‌ر مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان، وه‌کوو ووتم گرنگترین شت قازانج کردنی باوه‌ری گه‌له.
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی: دوا ووته‌تان:
ئامنه ئایینه: ئێمه له چه‌ند مانگی داهاتوودا کۆنگره‌ی پارته‌که‌مان ده‌به‌ستین وه بانگێشه‌ی هه‌موو پارت و رێکخراوو لایه‌نه کوردی و غه‌یره کوردی یه‌کان ده‌که‌ین، بێ گوومان یه‌کێ له‌و پارتانه‌ش پارتی چاره‌سه‌ری ده‌بێت. له کۆتاییدا زۆر سووپاسی ئێوه ده‌که‌م که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ من ره‌خساند هه‌رسه‌رکه‌وتوو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست