بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


خۆڕووت كردنەوە چارەسەرە بۆ كێشەكانی ژنان

Sunday, 09/03/2014, 12:00






زۆربەی كاتەكان كە لەگەڵا هاورێ‌ كانم نیقاش دێتە سەر باسی كێشەكانی ژنان, من دەڵێم هەر ڕێگەیەك بۆ دەربازبونی ژن لەو قەیرانە ی تێی كەوتوە پێویستە ژن خۆی ڕێبەرایەتی و پێشەنگی هەر بیرو بۆچونێك بێت بۆ ژیانێكی سروشتی,
ئەوەی كە دەمەوێ‌ قسە ی لەسەر بكەم ئەمەیە كە هەواڵێكم خوێندەوە لە سایتە كاندا, لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە هەندێ‌ چالاكوانی ژنی عەرەب و ئێرانی بە خۆڕووت كردنەوە ئەو یادە یان كردۆتەوە,
كێشەی ژن و چەوساندنەوە و كردنە پلەی دووەم و یان هەر بە نەبوو پیشاندانیان مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە كە بۆ هەزاران ساڵا پ.ز دەگەڕێتەوە,بە هۆی ئەم مێژووە كۆنەوە قڕكردنی ڕەگەزی مێ‌ بە شێوە یەك لە ناو دڵی كۆمەڵگا دا ڕەگی داكوتاوە, هەڵتەكاندنی بیرو بۆچونی پیاو سالاری و خستنە سەر ڕێی ڕاستەقینە ی خۆی وەك ئەوەی كە لە دنیای سەردەمی دایك سالاریدا هەبوە بە سانایی ڕونادا,

ئەوەی تائێستا هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ژنان كە خۆی لە شێڵدەرە كانی ژنان و یادكردنەوەی 8ی مارس جگە لە ڕوكەشی هیچ دەسكەوتێكیتری نەبوە, ڕۆژانە هەواڵی زیاتر دەبیستین لەسەر لاقەكردن و چەوساندنەوە ی ژنان, ئەو شێڵدەرانە پێویستە كاری خۆیان بگۆڕن و بە شێوەیەكیتر و بە بەرنامەیەكی دروست تر بیر لەكێشەو چارەسەری ژنان بكەنەوە,
ئەوەی كە تائێستا لە كۆی گشتی جیهانیدا ئەیبینم بۆ چارەسەركردنی كێشەی ژنان لەگەڵ ڕێز و حورمەتم جگە لە گەمەیەكی چەپەڵانە بە ناخی ژنان هیچ یتر نیە,لە دنیای ئەمڕۆماندا دوو ڕێگا ی چارەسەر بۆ ژنان دەست نیشان كراوە لەلایەن پیاوە وە,
1.لە كۆمەڵگا ئیسلامیەكان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بیانوی شەرەف پارێزی, ژنان زیندانی ماڵەكانن و ڕو بە ڕوی دڕندانەترین شێوەی ئەشكەنجەدان ئەبنەوە زۆرجار بە كوشتنی ژنان كۆتایی پێ‌ دێت,
2.لەكۆمەڵگا ڕۆژئاوایی و شەرقیەكانیشدا لە ژێر ناوی ئازادی ژنان و تاكدا دیسان ژنان قوربانی یەكەمن ئەو ئازادی یەی كە باس دەكرێ‌ جگە لە كۆیلەبونی ژن و كردنیان بە كاڵایەكی بازرگانیكردن هیچ یتر نیە,
ئەوەی كە پێویستە ژنان بۆ هەڵكشانی داخوازیەكانیان و دەرباز بونیان لەو قەیرانە ی كەتێی كەوتون بیكەن ئەوە یە, كە ناخیان لە كۆیلەبون و كەم بون بەرامبەر بە پیاو پاك بكەنەوە, كە بۆ ئەمەش زەرورە بیر لەیەكسانی خۆیان بكەنەوە و داواكاری بكەن بۆ چەندان كۆڕ و سیمینار, لە سەرتاسەری دنیا دا و لەهەموو شوێنێك بەر دەوامی بەن بە كۆڕەكانیان بە بەشداری پیاوان كە لێك تێگەیشتنێك دروست بكەن,لەنێوان هەر دوو ڕەگەز دا بۆ شێوە ژیانێكی باشتر و دەرهێنانی ژن لە و گێژاوەی تێی كەوتوە,
حكومەتیش بەچەند یاسایەكی سەر دەمیانە هاوكاربێ بۆ نەمان یان كەمكردنەوەی توندو تیژی بەرامبەر ژنان,
ئەگەر وانەكرێ‌ ڕۆژ بە ڕۆژ گوێبیستی هەواڵی ناخۆشتر ئەبین لە سەر كوشتن و لاقە كردنی ژنان لەلایەن پیاوە وە,
لە بەرامبەریشدا ژنان جگە لە نمایشێكی هەڵپەڕین لە ساڵێكداو خۆڕوتكردنەوەی جەستەیان وەك ئەوەی كە دوێنێ‌ لەپاریس ڕوویدا هیچ یتر نابینین,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە