خۆڕووت كردنەوە چارەسەرە بۆ كێشەكانی ژنان
Sunday, 09/03/2014, 12:00
1652 بینراوە
زۆربەی كاتەكان كە لەگەڵا هاورێ كانم نیقاش دێتە سەر باسی كێشەكانی ژنان, من دەڵێم هەر ڕێگەیەك بۆ دەربازبونی ژن لەو قەیرانە ی تێی كەوتوە پێویستە ژن خۆی ڕێبەرایەتی و پێشەنگی هەر بیرو بۆچونێك بێت بۆ ژیانێكی سروشتی,
ئەوەی كە دەمەوێ قسە ی لەسەر بكەم ئەمەیە كە هەواڵێكم خوێندەوە لە سایتە كاندا, لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە هەندێ چالاكوانی ژنی عەرەب و ئێرانی بە خۆڕووت كردنەوە ئەو یادە یان كردۆتەوە,
كێشەی ژن و چەوساندنەوە و كردنە پلەی دووەم و یان هەر بە نەبوو پیشاندانیان مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە كە بۆ هەزاران ساڵا پ.ز دەگەڕێتەوە,بە هۆی ئەم مێژووە كۆنەوە قڕكردنی ڕەگەزی مێ بە شێوە یەك لە ناو دڵی كۆمەڵگا دا ڕەگی داكوتاوە, هەڵتەكاندنی بیرو بۆچونی پیاو سالاری و خستنە سەر ڕێی ڕاستەقینە ی خۆی وەك ئەوەی كە لە دنیای سەردەمی دایك سالاریدا هەبوە بە سانایی ڕونادا,
ئەوەی تائێستا هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ژنان كە خۆی لە شێڵدەرە كانی ژنان و یادكردنەوەی 8ی مارس جگە لە ڕوكەشی هیچ دەسكەوتێكیتری نەبوە, ڕۆژانە هەواڵی زیاتر دەبیستین لەسەر لاقەكردن و چەوساندنەوە ی ژنان, ئەو شێڵدەرانە پێویستە كاری خۆیان بگۆڕن و بە شێوەیەكیتر و بە بەرنامەیەكی دروست تر بیر لەكێشەو چارەسەری ژنان بكەنەوە,
ئەوەی كە تائێستا لە كۆی گشتی جیهانیدا ئەیبینم بۆ چارەسەركردنی كێشەی ژنان لەگەڵ ڕێز و حورمەتم جگە لە گەمەیەكی چەپەڵانە بە ناخی ژنان هیچ یتر نیە,لە دنیای ئەمڕۆماندا دوو ڕێگا ی چارەسەر بۆ ژنان دەست نیشان كراوە لەلایەن پیاوە وە,
1.لە كۆمەڵگا ئیسلامیەكان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بیانوی شەرەف پارێزی, ژنان زیندانی ماڵەكانن و ڕو بە ڕوی دڕندانەترین شێوەی ئەشكەنجەدان ئەبنەوە زۆرجار بە كوشتنی ژنان كۆتایی پێ دێت,
2.لەكۆمەڵگا ڕۆژئاوایی و شەرقیەكانیشدا لە ژێر ناوی ئازادی ژنان و تاكدا دیسان ژنان قوربانی یەكەمن ئەو ئازادی یەی كە باس دەكرێ جگە لە كۆیلەبونی ژن و كردنیان بە كاڵایەكی بازرگانیكردن هیچ یتر نیە,
ئەوەی كە پێویستە ژنان بۆ هەڵكشانی داخوازیەكانیان و دەرباز بونیان لەو قەیرانە ی كەتێی كەوتون بیكەن ئەوە یە, كە ناخیان لە كۆیلەبون و كەم بون بەرامبەر بە پیاو پاك بكەنەوە, كە بۆ ئەمەش زەرورە بیر لەیەكسانی خۆیان بكەنەوە و داواكاری بكەن بۆ چەندان كۆڕ و سیمینار, لە سەرتاسەری دنیا دا و لەهەموو شوێنێك بەر دەوامی بەن بە كۆڕەكانیان بە بەشداری پیاوان كە لێك تێگەیشتنێك دروست بكەن,لەنێوان هەر دوو ڕەگەز دا بۆ شێوە ژیانێكی باشتر و دەرهێنانی ژن لە و گێژاوەی تێی كەوتوە,
حكومەتیش بەچەند یاسایەكی سەر دەمیانە هاوكاربێ بۆ نەمان یان كەمكردنەوەی توندو تیژی بەرامبەر ژنان,
ئەگەر وانەكرێ ڕۆژ بە ڕۆژ گوێبیستی هەواڵی ناخۆشتر ئەبین لە سەر كوشتن و لاقە كردنی ژنان لەلایەن پیاوە وە,
لە بەرامبەریشدا ژنان جگە لە نمایشێكی هەڵپەڕین لە ساڵێكداو خۆڕوتكردنەوەی جەستەیان وەك ئەوەی كە دوێنێ لەپاریس ڕوویدا هیچ یتر نابینین,