کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزى ئەمەریکا بهێنرێت

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


ئەو کارە تیرۆریســتیەى دوێنێ شــەو لە تووى مەلیک بەرامبەر جەماوەرى قارەمانى ســلێمانى کرا کە هەڵگرى دروشــمەکانى گۆڕان بوون،کە لەلایەن ڕەگەزێکى دەســەڵاتى خۆ ســەپێنى کوردەوە ئەنجام درا ئەوە دەســتدرێژى و ئیرهاب کردنى هەموو گەلە کە هەقە هەموو میللەت لێ ى بێ دەنگ نەبێت و تا ئەو پەڕى تواناکانى خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دادگایی کردنى ئەو نەفەرە ســەر لێشــێواوە تووشــى هیســتیریایە کە خۆى بە وەزیرى پێشــمەرگەى هەرێمى کوردســتان ئەزانێت و ڕاســتەو خۆ خۆى بەشــەخسى لە گەڵ پاســەوانەکانى پەلامارى خەڵکى بێ دیفاعیان داوە و ئازایەتیە ئیرهابیەکەى خۆى بە ســەر خەڵکدا ڕژاندوە ، ئەمە بە ئاشــکرا تیرۆر و ئیرهابە و هەمان ئەو مەبەســتەى هەیە کە تیرۆریسـتان ئەیســەپێنن بە ســەر خەڵکدا کە بریتیە لە تۆقاندن و پاشــگەز کردنەوەیان بە ڕێگاى کوشــتن و بڕین لە ڕێبازێک یان لە هەوڵ و تەقەلایەک کە ئازادى و ســەرفرازى میللەتى تیا بێت، ئەو کارە بناغەى تیرۆرە لە کوردسـتاندا کە تەنانەت پێویســتە ئەمریکیەکانیش لێ ى بێدەنگ نەبن و داوایان لێ بکرێت بە پێ ى بەندەکانى ڕێکەوتن نامەى نێوان هەردوو حکومەتى عێراق و ئەمەریکا ڕەفتار لەگەڵ ئەو کارە تیرۆریســتیەدا بکەن ، چونکە لەو ڕێکەوتن نامەکەدا هاتووە کە هەردوو حکومەت ڕێکەوتن لە ســەر ئەوەى کە هێزەکانى ئەمەریکا تا کاتى کشــانەوەیان بە تەواوەتى لە ســاڵى 2011 دا لە عێراق ناوجەرگەى شــارەکان بەجێبهێڵێ بۆ هێز و پۆلیس و ئاســایشــى عێراق خۆى مادامێک ئەتوانن کۆنترۆڵى ئەمن و ئارامى لە دژى تیرۆریســتان دەســتەبەر بکەن ، وە خۆیان لە چەند ســەربازگەیەکى دەرەوەى شــارەکاندا دابمەزرێنن و دەســتى خۆیان لە کاروبارى ئەمنى عیرَاق وەرنادەن تەنها ئەو کاتانە نەبێت کە پۆلیس و ئاســایش و هێزى چەکدارى عێراق خۆیان توانایى ئەو کارەیان نەبێت ، وە هەڕەشــەى تیرۆر لە ســەر ژیان و چالاکى خەڵک دروســت ببێتەوە، ئەوەتا لە کوردســتاندا هەڕەشــەى تیرۆر و تۆقاندن لە ســەر هاووڵاتیانى بانگەشــەکەرى هەڵبژاردن لە لایەن خودى خاوەن هێزەکانى بەناو پێشــمەرگە و ئاســایشــەوە دروســت بووە ، کەواتە بە پێ ى ئەو ڕێکەوتنە کە هەموو عێراق ئەگرێتەوە هەڕەشــەى تیرۆر لە ســەر خەڵک هەیە و هێز و پۆلیس و ئاســایشــى ناوچەکەش نەک ناتوانن بەر بە تیرۆرى دەســەڵاتدارانى حیزبى بگرن بەڵکو فەرمانیان پێ ئەدرێت کە کارى تیرۆر و تۆقاندن بەرامبەر خەڵک ئەنجام بدەن هەروەک شــەوى ڕابووردوو لە جادەى تووى مەلیکى ســلێمانى ڕوویدا، کەواتە ئەکرێت داوا لە ئەمەریکیەکان بکرێت لە ژێر چەترى بەندەکانى ئەو ڕێکەوتن نامەیەدا هێزەکانیان بنێرنە شــار و شــارۆچکەکانى کوردســتانەوە بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەو تیرۆریســتانە و چەســپاندنى ئاســایش و هێمنى هاووڵاتیان و تەنانەت ماوەیەکیش دواى هەڵبژاردنەکانى کوردسـتان بمێننەوە تا هەڕەشــە و تیرۆرى ئەو حیزبە حوکمڕانانەى کوردســتان لە ســەر خەڵک ئەڕەوێتەوە.

ســلێمانى
14/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە