کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند، که‌ چاوی به‌ پارێزه‌رانی بیرۆی حقوق و شاندێکی کۆمیته‌ی پێشگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا که‌�

Friday, 29/01/2010, 12:00


ئۆجالان ووتی:له‌گه‌ل شانده‌ 6 که‌سیه‌که‌ی سی پی تی دا ،ڕاوه‌سته‌ی له‌سه‌ر گۆشه‌گیری و گرنگی سه‌ر له‌ نوێ دادگایی کردنه‌وه‌ی کردوه‌.
ئۆجالان ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردن که‌له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌ به‌رێوه‌ ده‌برێن ،،وه‌ک ئۆپر‌اسیۆنی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاند و ڕایگه‌یاند:
ئاکه‌په‌ ده‌یه‌وێت ،به‌ربه‌ سیاسه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی دیموکراتی و چالاکیه‌ دیموکراتیه‌کانی گه‌ل بگرێت.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌رباره‌ی دیداره‌که‌یه‌وه‌ له‌گه‌ل شاندی سی پی تی گوتی:
من له‌گه‌ل شانده‌که‌ی سی پی تی دا دانیشتم ،له‌ شه‌ش که‌س پێهاتبوون،له‌گه‌ڵیان دا له‌ باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێره‌،گرنگی سه‌ر له‌ نوێ دادگایی کردنه‌وه‌ و دۆزی خۆم له‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ئاخاوتم،لێره‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی دیکه‌ دا ،ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر چاومان به‌یه‌کدی که‌وت.
ئۆجالان ،ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی گرتن وده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ،به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاند:
ئاکه‌په‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی له‌ دژی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ،به‌ گوێره‌ی خۆی ڕێوشوێن ده‌گرێته‌ به‌ر ،هه‌وڵ ده‌دات به‌ر به‌ سه‌رهه‌ڵدانی دیموکراتی و چالاکیه‌ دیموکراتیه‌کانی گه‌ل بگرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌جه‌که‌ و که‌جه‌ده‌ ،ده‌که‌نه‌ بیانوی گرتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌،ئۆجالان به‌ توندی ناره‌زایه‌تی نیشان دا و ووتی:
نابێت په‌یوه‌ندیه‌کی به‌م جۆره‌ پێك بهێندرێت و ڕایگه‌یاند: ڕه‌وشێکی یاسایی کۆما کۆنگره‌ی کۆمه‌لگای دیمۆکراتی که‌جه‌ده‌ هه‌یه‌ که‌ سه‌رجه‌م کورادن به‌ ڕێکخستن ده‌کات.
ئۆجالان به‌بیری هێنایه‌وه‌ ،که‌ به‌ده‌په‌ پارتیه‌کی سیاسیه‌ و ووتی:
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی که‌جه‌ده‌ به‌خۆی ئامرازێکه‌ بۆ ئه‌و کوردانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی و،له‌ ده‌روه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت خۆیان ڕێک بخه‌ن،ئه‌و دوو سیسته‌مه‌ له‌ یه‌کتر جیاوازن ،جه‌ده‌که‌ ده‌توانێت کۆمه‌ڵگه‌ رێکخستن بکات و پاڵپشتی هێزی دیمۆکراتی گه‌ل به‌ ده‌ست بێنێت.
ئۆجالان ،کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاکه‌په‌ و هه‌وڵه‌کانی به‌ناو چاره‌سه‌ری پرسی کوردیش وه‌ها هه‌ڵسه‌نگاند:
ئاکه‌په‌ سه‌ری قسه‌ و بنی قسه‌ باس له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،به‌ڵام تێگه‌یشتنی ئاکه‌په‌ بۆ ئه‌و چه‌مکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستی ده‌وله‌ت پاکتاو بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان هه‌مان شێوازی قسه‌کردن بۆ کرانه‌وه‌ی خۆی به‌کار دێنێت که‌ مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و شته‌ی ده‌ێلێته‌وه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی تێكگه‌یشتن.
جێگای سه‌رنجه‌ که‌ له‌ ناو ئاکه‌په‌دا جگه‌ له‌ ئه‌ردۆگان هیچ ئه‌ندامێکی دیکه‌ی پارته‌که‌ داکۆکی له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ ناکات یان به‌کاری ناهێنێ.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستنیشانیشی کرد ،ئه‌ردوگان به‌خۆشی باوه‌ڕی به‌ پرۆسه‌ی به‌ ناو کرانه‌وه‌ نیه‌ و وه‌ها درێژه‌ی به‌ قسه‌کانی دا:
ئه‌ردوگان هه‌میشه‌ ده‌ڵێت:کرانه‌وه‌ی دیموکراتی و به‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات ،ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئیمه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له‌بار به‌رێت،به‌ گوته‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی ،ڕاستینه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی پاکتاو ده‌کات،ئه‌وه‌ش ئیدی ئاشکرا بووه‌،به‌شیوه‌یه‌کی ئاشکرا ،ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ سیاسه‌تی پاکتاوکارانه‌ی ئاکه‌په‌یه‌، کرانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ له‌ ئارادا نیه‌ ، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ کرانه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ زۆره‌بڵێ هیچ شتێکی تر نیه‌!.
به‌ خۆشیان پێێ ناڵێن کرانه‌وه‌ی دیمۆکراتی به‌لکو پێی ده‌لێن پرۆژه‌ی یه‌کێتی میللی.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ،له‌ باره‌ی نامیلکه‌ی به‌ناو کرانه‌وه‌ی دیموکراتی ئاکه‌په‌ش به‌م شیوه‌یه‌ ئاخاوت:
به‌ گوته‌کان،نامیلکه‌یه‌کی ئاکه‌په‌ له‌سه‌ر کرانه‌وه‌که‌ی هه‌یه‌،له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای نامیلکه‌که‌ دا ،ده‌ڵێن: لێبوردن بۆ ئاپۆ نیه‌ ، ئه‌وان بابه‌تی له‌و جۆره‌ تاوتوێ ده‌که‌ن، هه‌ڵوێستیان هه‌ڵوێستێکی فاشستانه‌یه‌، من خۆم ههیچ شتێکم له‌وان نه‌خواستووه‌. ئێمه‌ گووتمان ئاشتی چاره‌سه‌رییه‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌لان. من سه‌ره‌تا چاره‌سه‌ری پرسی گه‌له‌که‌ی خۆم گفتوگۆ ده‌که‌م. من سه‌باره‌ت به‌دۆزی لێبوردن ،داوام له‌که‌س نه‌کردووه‌. من لێره‌وه‌ ههه‌وڵده‌ده‌م، که‌بۆ گه‌له‌که‌م بژیم. هه‌ڤاڵانی ئێمه‌هه‌‌بوون، ئه‌مه‌ش به‌رخۆدانێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌".
ئۆجه‌لان نه‌خشه‌ی کوده‌تای چه‌کۆش و هه‌لوێستی ئاکه‌په‌، مه‌هه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئۆجه‌لان گفتوگۆکانی تایبه‌ت به‌ نه‌خشه‌ی کوده‌تاکه‌وه‌ وه‌کو راوێژکاریه‌کی هاوبه‌ش هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌لوێستی ئاکه‌په‌شی به‌رامبه‌ر که‌ کوده‌تایه‌که‌ بو سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی له‌ قه‌ڵه‌م دا.
ئۆجه‌لان گوتی: پارته‌کانی ئاکه‌په‌، مه‌هه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ی له‌ چوارچێوه‌ی نه‌ژادپه‌رستیاندا خۆیان رێکخستووه‌، بۆیه‌ ناتوانن پرسه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی کوده‌تای چه‌کوش گوتی:
له‌ رێگای راگه‌یانده‌وه‌ گویبیستی نه‌خشه‌ی کوده‌تاکه‌ بووم، هه‌ندێ که‌س ئه‌و کوده‌تایه‌ به‌ سیناریۆیه‌ک له‌ قه‌له‌م ده‌ده‌ن، هه‌ندێکی دیکه‌ش ده‌ڵێن که‌ ئاکه‌په‌ بازرگانی به‌ کوده‌تاکه‌وه‌ ده‌کات.، له‌ راستیدا ئه‌وه‌ شه‌رێکی به‌ ئه‌نقه‌ست و هاوراویژیه‌.نه‌خشه‌ی کوده‌تای چه‌کوش له‌ سالی 2003دا ئاماده‌کراوه‌ و ئاکه‌په‌ پێی ده‌زانێت، بۆچی له‌ کاتی خۆیدا روبه‌روی نه‌ده‌بووه‌وه‌، بۆچی ته‌یب ئه‌ردۆگان گفتوگۆی له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌کردوه‌. وا پێده‌چێت که‌ لێره‌ سه‌ودا ومامه‌ڵه‌ له‌ ئارادایه‌.
ئۆجه‌لان ره‌خنه‌ی له‌ حکومه‌تی ئاکه‌په‌ گرت سه‌باره‌ت به‌وه‌ که‌ نه‌خشه‌ رێیه‌که‌ی بڵاو ناکاته‌وه‌ و گوتی:
ئۆجه‌لان هه‌روهه‌ا جارێکی تر تیشکی خسته‌سه‌ر نه‌خشه‌ی رێگاکه‌ی که‌ئاکه‌په‌ پێشی له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی گرت و ئاوه‌ا دوا:

داودئۆغڵوو به‌گوتنی سیاسه‌تێکی بێ کێشه‌ی ده‌ره‌وه‌، هه‌وڵ ده‌دات هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌له‌پێناو کۆنفیدراسیۆنی دێموکراتیکیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، مایه‌پووچ بکات. ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ راکێشی خزمه‌تکردنی مۆدێرنیته‌ی کاپیتالیستی بکه‌ن. ئه‌ردۆغان پێ به‌پێ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌گه‌ڕێت. قسه‌کانی داوئۆگلو دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌،
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی که‌ داودئۆغڵوو ده‌یکات، ئه‌و مژارانه‌ن که‌من له‌نه‌خشه‌ی ڕێگادا ڕاڤه‌م کردوون. ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌که‌ ئاشکرا کرابا، ئه‌و کات کۆمه‌ڵگاش ئه‌وه‌ی ده‌دی که‌ده‌بوو چی بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی دێموکراتیانه‌ بکرایه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ درکیان به‌وه‌ کردوه‌ بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر مندا دێن.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد، له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌یدا باسی له‌یه‌کگرتنی ئاکه‌په‌، مه‌هه‌په‌و جهه‌ه‌په‌کرد له‌دژی گه‌لی کورد و به‌و شێوه‌یه‌ بۆچونی خۆی ده‌ربڕی:
هه‌ڵوێستی ئاکه‌په‌، هه‌ڵوێستی مه‌هه‌په‌یه‌. جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌ له‌ شێوه‌یه‌کی نه‌ژادپه‌رستانه ‌ده‌ڕواننه‌گه‌لی کورد. ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ ڕاستی گه‌لی کورد له‌ناو نه‌ژادپه‌رستی تورکدا بتوێنه‌وه‌. واتا قڕکردنێکی سپی و توانه‌وه‌له‌ئارادایه‌. ئاکه‌په‌حه‌وت ساڵه‌به‌گوته‌ی کرانه‌وه‌ی دێموکراتیک، هه‌موو که‌سێکی خه‌ریک کردووه‌. به‌وه‌ش زۆر ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا. به‌و شێوه‌یه‌ هه‌م کورد، هه‌م ئه‌وروپا و هه‌میش ئه‌مریکا سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌بوون. به‌ڵام ئێستا ڕوونبۆته‌وه ‌که‌ ئه‌و هه‌وڵانه ‌فێڵ بوون و له‌پێناو له‌ناوبردندا به‌کاریان هێنا. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌نه‌ژادپه‌رستانه‌، ناتوانن هیچ پرسگرێک چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی کوردانیش ئۆجه‌لان ئاوها دوا:
من پێشتریش وتبووم، کورد له‌سه‌ر بنگه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوون خۆی ڕێکناخات. له‌و ڕوووه‌وه‌کورد و تورک له‌یه‌کدی جیاوازن. تورک له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا خۆی ڕێک خستووه‌، به‌ڵام کوردان له‌چوارچێوه‌یه‌کی دێموکراتیکدا خۆیان رێک ده‌خه‌ن. له‌و ڕووه‌وه‌کورد ده‌بنه‌ گه‌لێکی دێموکراتیکی بێ ده‌وڵه‌ت. بێگومان هه‌ندێ پارتی کوردان هه‌ن که‌خۆیان له‌چوارچێوه‌ی نه‌ژادپه‌رستیدا ڕێکخستووه‌. بۆ نمونه‌، شه‌ڕافه‌تین ئه‌لچی، یه‌نه‌که‌ و په‌ده‌که‌ داوای فدراسیۆن ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ داواکاری ئه‌وانه‌، ئه‌وان خۆیان ده‌زانن. به‌ڵام بۆچوونی ئێمه‌ وه‌ک ئه‌وان نییه‌.
ئۆجه‌لان جارێکی تر سه‌رنجی ڕاکێشایه‌سه‌ر گرینگی ئاکادیمیای سیاسی و پاشان بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی موسڵمانییه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ڕاڤه‌کرد:

سه‌باره‌ت به‌ئیسلامییه‌ت ئاوه‌ا ده‌ڵێم. ئه‌و موسڵمانییه‌تییه‌ی ئه‌مڕۆ، موسڵمانییه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌نییه‌. پێویسته‌موسڵمانییه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌و ئه‌قڵیه‌تی ئوممه‌ت باسی لێوه‌بکرێت. ده‌بێ ئه‌و موسڵمانه‌تییه‌باسی لێ بکرێت که‌گه‌ل په‌سه‌ندی ده‌کات و مۆدێرنه‌. پێویسته‌مرۆڤ بۆ ئاینزاکانی تریش به‌و شێوه‌یه‌بجوڵێته‌وه‌و لایه‌نی دێموکراتیک وه‌پێش بدات. مژاره‌کانی وه‌ک ئیسلامی دێموکراتیک و دێموکراتیزه‌کردنی ئیسلام، به‌باشی بخرێنه‌به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌
ئۆجالان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پێویسته‌ ده‌به‌په‌ هه‌ولی خۆرێکخستن له‌ ته‌وای تورکیا بدات و ووتی:
هه‌ر پارتیه‌ک که‌ بتوانێ له‌گه‌ل ته‌واوی لایه‌نه‌کان سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش به‌رێوه‌ ببات، ده‌توانێ ببێته‌ هێزێکی گرنگی چاره‌سه‌ری.

ئۆجه‌لان سه‌رنجی دایه‌ سه‌ر سیاسه‌تێک که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای میلله‌ته‌گه‌رایی به‌رێوه‌ ده‌برێت و گوتی: ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌تانه‌ مه‌ترسیدارن.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ووتی:
پارتی ئاشتی و دیموکراتی کۆنگره‌ی نائاسایی خۆی ‌له‌ 1 شوبات ده‌به‌ستێ ، ده‌توانێت ناوی پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی ‌ بگۆرێت بۆ ‌ پارتی ئاشتی دیمۆکراتی و ئارمه‌که‌شی بگۆرێت.له‌ ئارمی پارتی کۆمه‌لگای دیمۆکراتی ده‌ته‌په‌دا گوڵێکی سوور هه‌بوو، به‌لام بۆ گه‌یاندنی په‌یامێکی به‌رده‌وام ، بۆ ئارمی نوێ پێشنیار ده‌که‌م که‌ گولێکی سوور به‌ چڵێکی سه‌وزه‌وه‌ بێت.
گوتیشی: ‌ کورد حه‌زیان له‌ گۆڵی شلێره‌، ده‌شێ ئه‌و گوڵه‌ بۆ ئارمه‌ نوێیه‌که‌ به‌کار بهینرێت، یان ده‌کرێ ئه‌و دار به‌ڕوه‌ی که‌ ئێستا به‌کار هێنراوه‌ بمێنێته‌وه‌.
ئۆجالان هه‌روه‌ها سه‌رنجی دایه‌ سه‌ر گرنگی پارتیه‌ک‌ که‌ ده‌توانێت هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌کان له‌ خۆ بگرێت و له‌و باره‌وه‌شه‌وه‌ دید و بوچونی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ربری:
گرنگه‌ کورد له‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیا خۆ ڕێکخسته‌ بکه‌ن ،به‌ده‌په‌ ،کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراتی که‌جه‌ده‌ نییه‌،ده‌بێت به‌ده‌په‌ ببێته‌ پارتێک که‌ هه‌موو تورکیا له‌ ئامێز بگرێت ،به‌ده‌په‌ پارتێکی سیاسیه‌،ده‌بێت پێدوایستیه‌کانی ئه‌وه‌ش به‌ جێێ بێنێت،له‌ سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی سیاسه‌ت بکات،پرسی کورد پرسێکی زۆر گرنگه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت،به‌ڵام ته‌نها له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌کی ناسیونالستی و تێگه‌یشتنێکی به‌رته‌سک چاره‌سه‌ر ناکرێت،بۆیه‌ پێویسته‌ قه‌واره‌یه‌ک دامه‌زرێندرێت که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ خۆ بگرێت.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا ئۆجالان گرنگێتی سیاسه‌تی هاوبه‌شی ،وه‌ها هه‌ڵسه‌نگاند:
ده‌بێت تورک و کورد گوره‌پانی سیاسی هاوبه‌ش بخوڵقێنن،ده‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ سه‌ر بکرێته‌وه‌،ده‌بێت کورد ڕێکخستنی خۆیان وه‌ک پارتێكی سیاسی بخه‌نه‌ به‌رچاوی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌،ده‌بێت به‌ده‌په‌ بتوانێت دید و بۆچونه‌کانی بۆ لایه‌نه‌ دیموکراته‌کان و چه‌په‌کان به‌باشی بخاته‌ ڕوو،ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ له‌ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانرێت ئه‌ڵته‌رناتیڤێک پێک بێنن،ده‌توانن ببن به‌ هێز ،ده‌توانن سیاسه‌ت بکه‌ن،پێویسته‌ گرنگی له‌ده‌وری یه‌ک کۆبونه‌وه‌ و،ئافڕاندنی گوره‌پانی هاوبه‌شی سیاسی ببینرێن،کاتێک من ده‌ڵێم ،کۆنفدراسیۆنی رۆژهه‌لاتی ناوینی دیموکراتی،من باس له‌ پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش ده‌که‌م که‌ تێیدا ده‌توانێت کوردانی هه‌موو پارچه‌کان کۆبکاته‌وه‌، من له‌و باروه‌ڕه‌دام کوردان ده‌توانن له‌ رۆژهه‌لاتی ناوی دا ئه‌وه‌ پێک بێنن،ڕه‌وشی ته‌واوی ڕۆژهه‌لاتی ناوین و عه‌ره‌به‌کان له‌ ئارادایه‌ ،له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌بێت خۆ ڕێکخسته‌ بکه‌ن.
ئۆجالان جارێکی دیکه‌ گرنگی پارتی چه‌ترئاسای ده‌ستنیشان کرده‌وه‌ و ووتی:
ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ به‌رده‌وام بێت و ئه‌گه‌ر له‌ چوارچیوه‌ی پلاتفۆرمی هاوبه‌شدا هه‌لسوکه‌وت بکه‌ن ،ئه‌وا ده‌توانن ،رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان بگاته‌ له‌ 10%.

ئۆجالان ،ڕه‌خنه‌وشی له‌ پله‌به‌ندی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی تورکیاش گرت و سه‌رنجی ڕاکیشایه‌ سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌:
له‌ په‌رله‌مانی تورکیا دا ،پله‌به‌ندی سه‌رۆکایه‌تی هه‌یه‌،ده‌بێت کورد جیاوازی خۆیان و هه‌ڵوێستی دیموکراسیان بخه‌نه‌ ڕوو،گرنگ ته‌نها سه‌رۆک نییه‌،ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌توانن بیربۆچونه‌کانیان ده‌ربڕن،به‌و شیوه‌یه‌ دۆخێکی گفتوگۆئامێز،سه‌کۆیه‌کی گفتوگۆکردن پێک بێت،ده‌بێت به‌ده‌په‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ دا جیاوازی و فره‌ ڕه‌نگی خۆی نیشانی پارته‌کانی دیکه‌ بدات.
هه‌روه‌ها ئۆجالان گرنگی پارته‌کانی له‌ تورکیاش دا هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌مه‌و ئۆجالان ،ڕه‌خنه‌ی له‌ داخستنی پارته‌کان به‌ تۆمه‌تی ووته‌بێژی په‌که‌که‌ن ،گرت و ووتی:
ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ ووته‌بێژی په‌که‌که‌ن و پارته‌کان داده‌خه‌ن،په‌که‌که‌ ڕێکخستنێکی چه‌کداری نایاسایه‌،په‌که‌که‌ ڕایگه‌یاندوه‌،که‌ من به‌ پرسه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت دا به‌ چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌که‌م ،په‌که‌که‌ پێکهاته‌ و و هێزی خۆی هه‌یه‌،زۆر باره‌گایان له‌ چیاکان و ده‌روه‌ی شاره‌کان دا هه‌یه‌،هه‌مووان ده‌زانن په‌که‌که‌ رێکخستنێکی چه‌کداری نایاساییه‌،که‌ بژاری چه‌کداری بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌کان له‌گه‌ل حکومه‌ت دا هه‌ڵبژاردوه‌،ده‌ره‌نجام نابێت له‌ نیوان به‌ده‌په‌ و په‌که‌که‌ دا په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بێت و دواین جار په‌که‌که‌ به‌ خۆی ده‌توانێت له‌و باره‌وه‌ بۆچونی خۆی ده‌برێت.


ریبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان زیادبونی رفاندن و کوشتنی مندالانی کوردیشی هه‌ڵسه‌نگاند و خواستێ که‌ له‌ هۆکاری فراندن و کوشتنی کچانی کورد بکۆلرێته‌وه‌.
ده‌رباره‌ی ئازادی ژنانیش ئۆجه‌لان گوتی:
جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فی ، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که‌ به‌ ژنانه‌وه‌ ده‌به‌سترێت ‌ په‌یوه‌ندی پله‌به‌ندین.
ئۆجه‌لان له‌ دوا دیداریدا له‌ سه‌ر بابه‌تی رفاندن و کوشتنی مندالان که‌ له‌م دواییه‌دا له‌ کوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ وتی:
من له‌ راگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ هه‌واڵی ،فڕاندن وکوشتنی هه‌ندێک کچۆڵه‌ی کوردم خوێنده‌وه‌،له‌ پشت ڕفاندنه‌کانه‌وه‌ چی هه‌یه‌،من ئه‌و ڕووداوانه‌ سه‌یر ده‌بینم ،ڕوداوی له‌و جۆره‌ له‌م دوایه‌ دا له‌ کوردستان زیادیان کردوه‌،ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌ ئیدر و نسێبینیش ڕووداوی هاوشێوه‌ که‌وتنه‌وه‌ ،له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ چی هه‌بێت با لیکۆلینه‌وه‌ بکرێت،ئه‌وانه‌ی به‌و کرده‌وانه‌ هه‌ڵده‌ستن هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن ،ده‌بنه‌ هۆکاری که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی خراپ ،ده‌بێت ڕاوه‌سته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و رووداوانانه‌ بکرێت.کچانی کوردی ته‌مه‌ن 13 و 14 ساڵی ده‌ڕفێنن،ده‌بێت ئێمه‌ بزانین چی ده‌قه‌ومێت.
ئۆجالان به‌شێکی دیکه‌ی ئاخاوتنه‌که‌ی بۆ ئازادی ژنان ته‌رخان کرد و ووتی:
له‌ باره‌ی ژنه‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵیم ،په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ ژنان دا جیاوازه‌ ،ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ خۆیان فیدای تێکۆشانی ئازادی ده‌که‌ن، به‌عشق و چێژی نێوان دووکه‌س سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن و ڕووه‌و ده‌سه‌ڵات و پیاو سالاری و سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌چن.
ئۆجالان ڕایگه‌یاند:به‌ بۆچوونی من په‌یوه‌ندی نیوان ژن و پیاو ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فیک دا ،ده‌توانێت پێک بێت،جیا له‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی دیکه‌ له‌گه‌ڵ ژن دا بوونی نییه‌ ،ئه‌گه‌ر ببێتیش په‌یوه‌ندی ڕاست نیین،په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژندا بێجگه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی فه‌لسه‌فیک ،له‌نێویان دا،پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کان ،پیاوسالاری و ده‌سه‌ڵاتدارین،وه‌ها پێکه‌وه‌بونێک ده‌ره‌نجام دابڕانه‌ یان به‌ره‌و دابڕان ده‌چێت،ته‌نها په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فیک ده‌وتوانێت دۆخه‌که‌ ڕزگار بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە