کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕاپۆرتێكی مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و داعش

Saturday, 16/08/2014, 12:00

1412 بینراوە


كاردۆ ئەم راپۆتە هەواڵ و زانیارییانە تایبەتە بۆ کوردستانپۆست:

به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگال و دروستكردنی كاره‌ساتێكی مرۆیی پلانێكی ده‌ستكردی  ئه‌مریكا و ئیسرائیل بوو، كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن پارتی و داعشه‌وه‌  جێبه‌جێ كرا. ئه‌و پلانه‌ش بۆ پێكانی چه‌ند ئامانجێك بوو:



 
 - بۆ رێگه‌ خۆش كردن بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌نداوی موسڵ تا بیكه‌نه‌  جه‌ژنانه‌ بۆ داعش و وه‌ك چه‌كێك له‌ دژی به‌غدا به‌كاری بێنێت. یاخود هه‌ر  كاتێك ئه‌مریكا ویستی كاره‌ساتێكی مرۆیی له‌ عیراق دروست بكات، ئه‌وا به‌نداوه‌كه‌ به‌ده‌ستی داعش ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س  ده‌بنه‌ قوربانی و ... هه‌ر وه‌ك خوێنه‌ریش خۆی ته‌واوكه‌ری چیڕۆكه‌كه‌  ده‌زانێت! دواتریش پێشكه‌ش كردنی هاوكاری مرۆیی و خاڵی كردنی كۆگای كۆمپانیاكانی ده‌رمانی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی له‌ ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر و  تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌رمانی تازه‌ دروستكراوی به‌كارنه‌هاتوو له‌سه‌ر  خه‌ڵكی لێقه‌وماو بێ ده‌ره‌تان... ئینجا رۆژانه‌ له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ جیهانیه‌كانی وێنه‌ی ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌ی چاو به‌ فرمێسكمان نیشان  ده‌ده‌ن گوایا ئه‌وان یارمه‌تیان ده‌ده‌ن! ئینجا له‌كۆتاییشدا ئه‌مریكا به‌بڕی سه‌دان ملیار دۆلار به‌نداوێكی تازه‌مان بۆ دروست  ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق.
 
 - به‌كارهێنانی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج و هه‌ست و سۆزی وڵاتانی  ئه‌وروپی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕابكێشن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌نیشاندانی  دڕنده‌یی و ڕووی دزێوی داعش بۆ جیهان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ فشاری  ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ئیسرائیل به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و زوومی  كامیراكان به‌ره‌و چیای شه‌نگال و ئاواره‌ یه‌زیدیه‌كان وه‌رگێڕن و  هه‌روه‌ها شه‌رعیه‌تیش به‌ ئیسرائیل بده‌ن بۆ لێدانی غه‌ززه‌، چونكه‌ ده‌یانه‌وێت بڵێن حه‌ماس یش هه‌روه‌ك داعش وایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بكه‌وێته‌  ده‌ست بۆیه‌ ئیسرائیل به‌م شێوه‌ دڕندانه‌ ته‌ڕ و وشكی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌سووتێنێت.
 
 خستنه‌ ڕووی چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به‌ پیلانه‌كانی پارتی و په‌یوه‌ندییه‌  توند و تۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ داعش:
 
 - له‌ ڕۆژانی پێنج و شه‌شی ئاب دوو هێزی زه‌به‌لاحی سوپای بارزان به‌  به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌ سۆرانیه‌كانی پارتی چوونه‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه‌،  یه‌كێكیان له‌ قۆڵی خازر و ئه‌وی دیكه‌یان له‌قۆڵی مه‌خمور. پێشمه‌رگه‌كانی سۆرانیه‌كانی پارتی زۆر دڵخۆش بوون به‌وه‌ی هێزیان بۆ هاتووه‌ بۆ شه‌ڕكردن،  به‌ڵام هیچ كام له‌و هێزانه‌ كه‌ بۆ ناو هێزه‌كانی داعش چوون نه‌گه‌ڕانه‌وه‌!
 وا تێمه‌گه‌ن كه‌ ئه‌و هێزانه‌ هه‌موویان له‌شه‌ڕی داعش كوژراون! نه‌خێر ئه‌و  هێزانه‌ هه‌رخۆیان هێزی داعش بوون له‌ژێر ئاڵای پارتی و سوپای بارزان دوای  ته‌واوكردنی مه‌شقه‌كانیان له‌ سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ موسڵ به‌خۆیان و چه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌كانیان كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌مریكایی و ئیسرائیلیه‌كان ئه‌نجام درابوون.
 
 - له‌م خاڵه‌ تۆزیك ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ پاش بۆ هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی  هه‌ولێر دوای ئه‌نجامدانی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. ئه‌و كاته‌ خه‌ڵك و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌ یه‌كێتیشه‌وه‌ (چونكه‌  له‌ هه‌ولێر ئه‌ندامێكی یه‌كێتیان كوشتبوو كه‌ دژی ته‌زویركردنی پارتی  وه‌ستابوو) به‌ته‌مای خۆپیشاندان بوون دژی پارتی وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك  ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ته‌زویره‌ بێ شوماره‌ی پارتی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامی دابوو. پارتیش بۆ كپ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ (چونكه‌ له‌وه‌ ده‌ترسان  ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چاوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌روازه‌یه‌ك بێت  بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان) هه‌ر زوو داوایان له‌ سه‌ركردایه‌تی داعش كرد  كه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی خۆكوژیان بۆ ڕه‌وان بكه‌ن. ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی داعش  (مه‌به‌ستم ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی به‌شداری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئاساییشیان كرد)  ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌ سه‌ركرده‌كانی داعش و پارتی په‌یوه‌ندیان  به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، ته‌نها پێیان گوتبوون كه‌ئه‌وان خه‌ڵكی خۆیان هه‌یه‌  له‌ناو پارتی و هه‌موو پێداویستیه‌كتان بۆ ئه‌و هێرشه‌ بۆ دابین ده‌كه‌ن.
 ئه‌وانیش بێ ئاگا بوون له‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ قوربانی پیلانێكی نه‌گریس.
ده‌زگای پاراستن هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین كردن، هه‌ر له‌ جل وبه‌رگی سه‌ربازی و چه‌ك و قه‌ڵغانی گولله‌-نه‌بڕ و سه‌یاره‌ی ئیسعاف بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌. دیاربوو تاكه‌ كه‌سێك له‌ناو ئاسایشی هه‌ولێر كه‌ دركی به‌وه‌  كردبوو ئه‌وه‌ پیلانێكی پارتیه‌ نه‌قیبێكی كامیرامان بوو، ڕاسته‌وخۆ دوای  ڕووداوه‌كه‌ كوشتیان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان دزه‌ نه‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه‌ش  توانیان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ولێر دا بمركێننه‌وه‌. (هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ر نێچیرڤان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی گوت كه‌  به‌داخه‌وه‌ له‌م په‌لاماره‌دا داعش كوردیان له‌گه‌ڵدا بووه‌، به‌ڵام مه‌سرور  بارزانی له‌پرێس كۆنفرانسێكدا، به‌بێ ئاماده‌بوونی كه‌ناڵی ڕووداو! له‌ دژی  نێچیرڤان گوتی نه‌خێر كوردیان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌!)
 
 - ئه‌وه‌ی تێبینی كردبێت له‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ له‌ فێس بووك بڵاوبوونه‌ته‌وه‌  به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ گیراون،  زۆر به‌ ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی پارتی به‌ فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی خۆیان نایانه‌وێت شه‌ڕی داعش بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو ئه‌و  شوێنانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراون پارتی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك  ته‌قه‌ی لێ نه‌كردوون. هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌نداوی موسڵ ی كرد هه‌رهه‌مان رۆژ بۆ ئێواره‌كه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ته‌قه‌ش بكه‌ن  له‌ به‌نداوه‌كه‌ كشانه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ گۆگجه‌لی و ته‌لكێف و گوێر و  مه‌خموریش به‌هه‌مان شێوه‌ ته‌قه‌یان نه‌كرد و پاشكشه‌یان كرد، ئه‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی داعش ڕوون ده‌كاته‌وه‌.
 
 - هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ر سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوان داعش و سوپای  عێراق له‌ تكریت، ئه‌فسه‌رێكی پارتی له‌سوپای عیراق به‌ پله‌ی لیوا به‌ناوی  فازل به‌رواری كه‌فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زێڕینی عیراقی بوو، به‌ره‌نگاری  هێزه‌كانی داعش بووه‌وه‌ له‌ تكریت و چه‌ندین ناوچه‌ی لێ پاك كردنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ بوو داعش شكایه‌تی خۆی لای پارتی كرد و پارتیش زۆر خۆی به‌ خه‌جاڵه‌ت  زانی هه‌ربۆیه‌ یه‌كسه‌ر فه‌رمانی ده‌ركردنی لیوا فازل به‌رواری كرد له‌  ڕیزه‌كانی پارتی و حاشای لێكردو گوتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ و  ته‌نها كه‌سێكه‌ خزمه‌تی سوپای مالیكی ده‌كات. سه‌ره‌تا لیوا فازل به‌رواری ئه‌م بابه‌ته‌ی زۆر به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام دوای هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ خێزانه‌كه‌ی (كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌ژین) له‌لایه‌ن داعش و پارتیه‌وه‌، ناچار سوپای عێراقی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان و به‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گوت كه‌وا مانگێك مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌! ئاخر له‌ چ  فه‌رهه‌نگێكی سه‌ربازی دونیادا سه‌ركرده‌یه‌كی سوپا له‌ حاڵه‌تی جه‌نگدا ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌! ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی نه‌بێت كه‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌داته‌ به‌ر ڕه‌حمی داعش!
 
 - له‌ ناوچه‌ی شه‌نگال سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سكه‌ری پارتی زۆر به‌ئاشكرا و بێ پێچ و په‌نا به‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گوت: "ئێمه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رووی خۆمان پاشكشه‌مان كردووه‌"!!! ئه‌وه‌ش زۆر به‌ جوانی بۆمان ده‌رده‌خات  كه‌پیلانێك له‌ پشت ئه‌و پاشه‌كشه‌دا هه‌بووه‌. له‌لایه‌ك ئه‌وه‌ خۆی سزایه‌ك بوو بۆ یه‌زیدییه‌كان چونكه‌ ئه‌وان پارتی نین و ده‌نگیان پێ ناده‌ن و چه‌ندین جاریش مه‌سئوله‌ پارتیه‌كان به‌ ئاشكرا به‌ر له‌م ڕووداوه‌ پێیان گوتبوون  تۆڵه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و دڕكه‌تان له‌بن پێی ده‌ردێنین! له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاره‌ساتی شه‌نگال بۆ په‌رده‌پۆش كردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و داعش بوو، چونكه‌ حكومه‌تی عیراق چه‌ندین جار به‌ ئاشكرا ده‌یگوت سه‌ركردایه‌تی داعش له‌ هه‌ولێره‌ و پارتی پشتیوانیان ده‌كات.
 
 - پارتی به‌ ئه‌نقه‌ست پشتی كرده‌ ئاواره‌كانی شه‌نگال و بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ مرۆییه‌كه‌ گه‌وره‌تر بێت و سه‌رنجی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ خۆی رابكێشێت و زیاتر چه‌ك و كۆمه‌ك بۆ خۆی به‌ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها رێگه‌ی به‌ یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی نه‌دا شه‌نگال ڕزگار بكه‌ن و ئه‌سڵه‌ن هه‌ر حه‌زیش ناكات شه‌نگال جارێكی دیكه‌ ئاوه‌دان بێته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی پێشووش دوو جار پارتی ڕێگه‌ی به‌ داعش دا كه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ شه‌نگال ئه‌نجام بدات و سه‌ده‌ها قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.
 
 - له‌رۆژی هه‌شتی شوبات چه‌ند گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ مه‌خمور هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش و ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتن، كه‌ناڵی ڕووداو هه‌ر دوای چالاكییه‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌یگوت گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدا، چه‌ندین جار ئه‌و قسه‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ و ته‌ئكیدی ده‌كرده‌وه‌ كه‌ پارتی شه‌ڕی نه‌كردووه‌ و ئه‌وه‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بوون هێرشیان كرده‌ سه‌ر داعش، واته‌ كه‌ناڵی ڕووداو ده‌یویست به‌ داعش بڵێت تكایه‌ لێمان زویر نه‌بن، چونكه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین ته‌قه‌ له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ن و له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دا نین.
 
 - له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پارتی داوای هێزی دژه‌ تیرۆری له‌ یه‌كێتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌خموری بۆ بكات چونكه‌ پارتی به‌خۆی ناتوانێت ته‌قه‌ له‌داعش بكات و ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتر ناشكێت. یه‌كێتی كه‌وته‌ ئه‌و داوه‌ی پارتیه‌وه‌ و هێزی دژه‌-تیرۆری بۆ پارتی نارد، به‌ڵام یه‌كێتی بێ ئاگا بوو، كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ته‌ڵه‌یه‌ك بوو بۆ بێهێزكردنی جه‌بهه‌ی جه‌له‌ولا. بۆیه‌ یه‌كێتی به‌ نه‌زانی خۆی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری نارده‌ هه‌ولێر بۆ ئازادكردنی مه‌خمور. ئه‌مه‌ش وای كرد دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر جه‌له‌ولا  بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی داعش! (تكام وایه‌ كادیرانی یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی خۆیان  له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌)
 
 - پارتی بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكی خۆی نیشانی داعش و برا عه‌ره‌به‌كانی بدات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا ناكات، هه‌ستا به‌دانانی سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمیدی بۆ میحوه‌ری گوێڕ مه‌خمور! ئه‌و سه‌ركرده‌ لێهاتووه‌ ناوی سیروان بارزانی بوو كه‌خاوه‌نی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌. هه‌ربۆ زانیاری خوێنه‌ر قه‌ناعه‌تتان هه‌بێت ئه‌و سه‌ركرده‌ لێهاتووه‌ شاره‌زای ناو هه‌ولێریش نییه‌  نه‌ك ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌راج! (ته‌نها شاره‌زای میحوه‌ری ئافره‌تانی سۆزانی و مه‌لهاو شوێنه‌كانی خواردنه‌وه‌یه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌تایبه‌تیش له‌  توركیا و لوبنان) به‌ حه‌یاتی خۆی ناوی گوێڕ و مه‌خموری نه‌بیستووه‌ چونكه‌  تیاترۆخانه‌ و قومارخانه‌ی لێ نییه‌! له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دانانی سیروان  بارزانی بۆ شكاندنی كه‌رامه‌تی سه‌ركرده‌ سۆرانییه‌كانی ناو پارتی بوو. بۆ  ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت كه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وان به‌ سه‌گیش قبوڵ ناكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ لێهاتووش بن له‌ كاسه‌لێسی و مه‌سینه‌ هه‌ڵگرتن ئه‌وه‌ دادیان نادات و به‌هیچیان نازانن.
 
 - ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر هه‌ر هه‌مووی ته‌سلیمی پارتی كراو پارتیش یه‌ك پارچه‌ چه‌كیشی نه‌دایه‌ هێزه‌ سۆرانییه‌كانی خۆی (ته‌نها جه‌لال په‌رێشان وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گرتووه‌) و هێزه‌كانی یه‌كێتیش ئه‌وه‌ هه‌ر مه‌پرسه‌! مه‌سعود بارزانی هه‌ر هه‌موو  چه‌كه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی بارزان كرد و هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌ریش چه‌ندین كه‌س له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌هیچ  جۆره‌ چه‌كێكی قوڕس نادرێته‌ هێزه‌ سۆرانیه‌كان و هیچ متمانه‌یان به‌  سۆرانیه‌كان نیه‌ و ته‌نها لیوا تایبه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ مه‌سعود و نێچیر و مه‌سرور و مه‌نسور و سوپای بارزان هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی قوڕسیان هه‌یه‌ و به‌ به‌رده‌وامیش باشتریان مه‌شقیان پێ ده‌كرێت. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان زیاتر له‌ پێنج سه‌د ده‌بابه‌ و زریپۆش و هه‌روه‌ها سه‌دان هه‌مه‌ر و راجیمه‌ و رۆكێتیان هه‌یه‌ له‌ گوندی دۆرێ و بارزان شاردراونه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی ڕژێمی  به‌عسیش سه‌دام بۆ مه‌سعودی ناردبێت و هه‌ر له‌ناوچه‌ی بارزان حه‌شاردرابن.  به‌م شێوه‌ش پارتی ده‌بێته‌ تاكه‌ لایه‌نی باڵاده‌ست له‌ كوردستاندا و  یه‌كێتیش تووشی لاوازی و شكست ده‌كات به‌ خه‌ریك كردنی به‌ شه‌ڕی داعشه‌وه‌.
 
 - به‌ر له‌كۆتاییش ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌بیر خه‌ڵكی هه‌ولێر بێنمه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی حه‌فتی شوبات ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ڕێگه‌ی گوێڕه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوو ئه‌گینا داعش هه‌ڵه‌ی وا ناكات هێرش بكاته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكای تێدایه‌. دوای چۆڵكردنی گوێڕ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، گونده‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانی نزیك هه‌ولێر (هه‌وێره‌ و ئه‌بو شیته‌ و ...كه‌ نزیكه‌ی بیست كیلۆمه‌تر له‌ هه‌ولێر دوورن) كه‌ هه‌موویان چه‌كدار و مووچه‌خۆری پارتین (لیستی ناوه‌كانیانم به‌چاوی خۆم  بینیوه‌ كه‌ لێی نووسرابوو فه‌وجی برا عه‌ره‌به‌كان) ده‌ستیان كرد به‌  ته‌قه‌كردن و گونده‌كانی خۆیان ئازاد كردن و خۆیان خسته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌گوێڕ (ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌ فیتی پارتی بێت چونكه‌ دوای گرتنه‌وه‌ی گوێڕ به‌ هیچ یه‌كێك له‌و گونده‌ عه‌ره‌ب نشینانه‌یان نه‌گوت پشتی چاوتان برۆیه‌!). هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌ هه‌ڵه‌ وایان زانی داعش ده‌یه‌وێت هه‌ولێر بگرێت و خه‌ڵكی نیوه‌ی هه‌ولێریان چۆڵ كرد. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا به‌ڕێوه‌به‌رێكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل به‌ فه‌رمانبه‌رێكی كوردی گوتبوو كه‌ "خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵنیا بن و هیچ نه‌ترسن ئه‌گه‌ر داعش لاقه‌ی هه‌ولێر بكات ئێمه‌ خاك و خۆڵیان له‌ موسڵ و شوێنه‌كانی دیكه‌ش له‌تووره‌گه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ی ئێمه‌ و كۆمپانیای شیڤڕۆن (هه‌ردوو كۆمپانیا ئه‌مریكایین) نزیكه‌ی سه‌دا سی و هه‌شتی 38% خه‌رجیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرین و تۆ بڵێی ئێمه‌ ڕێگه‌ بده‌ین به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌وتیه‌كانمان بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌!"
 
 - هه‌ر بۆ ئاگاداری خوێنه‌ریش خاكی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند بلۆكێك (سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ئه‌و زانیاریه‌ی دركاند) و هه‌ر بلۆكێكیش ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه‌ به‌ ملیاره‌ها دۆلار فرۆشراوه‌ته‌ كۆمپانیاكانی نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین و گه‌ڕان بۆ نه‌وت ئه‌نجام بده‌ن. بلۆكی وا هه‌یه‌ چه‌ندین ده‌ستی كردووه‌ و به‌ چه‌ندین ملیار دۆلار فرۆشراوه‌ له‌نێوان كۆمپانیاكان.  واته‌ ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ خاك و ماڵ و سه‌روه‌ت و...هتد چه‌ندین جار  كڕین و فرۆشتنمان پێكراوه‌ و ئاگاداریشی نین!
 
 - بۆ زانیاری خه‌ڵكی هه‌ولێر دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ عیراق هه‌موو هێزه‌كانی هێنا بۆ كوردستان، سه‌ربازگه‌یه‌كی نهێنیان له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌ له‌ ته‌نیشت فڕۆكه‌خانه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشت گوندی سێبیران، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیشیان له‌نێوان پێنج تاوه‌كو ده‌ هه‌زار سه‌رباز ده‌بن، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌وتییه‌كانی خۆیانه‌ نه‌ك بۆ چاوی ڕه‌شی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان.
 
 -له‌ كۆتاییشدا ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی  بارزانی بكرێته‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ وا پێده‌چێت به‌بێ كه‌ركوك بێت، عه‌ره‌بی سونه‌ش له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ لاریه‌كیان له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نییه‌. چونكه‌ بارزانی باش ده‌زانێت كه‌ كه‌ركوك ناچێته‌ ژێر باری ئه‌وان و نه‌وته‌كه‌شیان به‌ ئاسانی بۆ قوت نادرێت هه‌ر بۆیه‌ قوربانیدان به‌ كه‌ركوك رێی تێده‌چێت. هه‌روه‌ها ئه‌و یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییانه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا سه‌ره‌تای ناساندنی كوردستانه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام چۆن ده‌وڵه‌تێك! ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هه‌روه‌ك وڵاتانی كه‌نداو ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ر زه‌وی و بن زه‌وی هه‌ڕاج ده‌كرێت ته‌نها له‌پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ و هه‌موو میلله‌تیش ده‌كه‌ن به‌ كۆیله‌ و سه‌دان هه‌زار خۆزگه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆریای باكور ده‌خوازی و ئینجا خیانه‌ته‌كانیشان به‌ خه‌بات و تێكۆشان به‌ خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه‌ و میدیاكانیشیان تا دونیا ماوه‌ ده‌ڵێن:
 ئێمه‌ كوردمان كرد به‌ ده‌وڵه‌ت!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)