مەلا بختیاری كۆنە خەیاڵی چیە؟
Saturday, 14/03/2009, 12:00
1738 بینراوە
مەلا بختیاردەیەوێ لە دوای مەرگی تاڵەبانی خۆی ببێتە جێنشینی ئەو بۆیە پەلەقاژەی ئەوەیە كە كارەكتەرە سیاسیە بە ناوبانگەكانی ناو یەكێتی پاكتاو بكات .بۆ ئەوەی دوای مردنی تاڵەبانی بچێتە سەر عەرشی دیكتاتۆری . لە پێناو هینانەدی ئەو ئاواتەی بووەتە كتكە نەوتینەی ناو یەكێتی خۆی نزیك كردۆتەوە لە تالەبانی و دەیەوێ ئەو نزیكبوونەوەی بە كار بهێنێت بۆ دەركردنی نەیارانی و ركەبەرەكانی لە ناو مەكتەبی سیاسی ..ئەو مەلا بەختیارەی كە لافی دیموكراسی لێ دەدا و باسی ئازادی و رادەربرین دەكات ئیستا بە پێچەوانەوە خۆی بووە بە سەرسەخترین دوژمن و نەیاری دیموكراسی و ئازادی. ئەم كابرایە هیچ فری بە دیموكراسیەوە نیەو دیموكراسی لای ئەو بە مانای ملكەچی بو تاڵەبانی دەزانێ ئەوەی تۆبەكاری شیخ جەلال نەبێ ئەبێ ملێ بدرێ لە شمشێر. بۆیە زۆر هەوڵی دا كاك نەوشیروان مستەفا دەربكەن, ئیتر مەلاوەكو سەگی بەفرە ڕۆ لە بەردەم بارەكگای مەكتەبی سیاسی بكەوێ و بە ئاسانی بە بێ ترس لە نەیارانی تر بوەڕێ و هەر هەمویان تەفروتونا بكات بەلام ئەمەی بۆ نەچووە سەر . هاتنەوەی تاڵەبانی بە هەلزانی و لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا توانی تاڵەبانی رازی بكات كە لە یازدە خاڵكەی كە كاك كوسرەت و پینج هاورێكەی تری كە سەپادوبویان بە سەریدا پەشیمانی بكاتەوە بە تاڵەبانی گوتوبوو ئەو ئیمزاكردنە تەسلیم بوونە بە نەوشیروان و مانای هەڵكردنی پەرچەمی سپیە. بۆیە تاڵەبانی یەكسەر لە كۆبونەوەیەكی بە ناو مەكتەبی سیاسی كە زوربەی دزو گەندەڵەكان تیا ئامادەبوو یەكسەر هاتە باسی پروژە فیلاویەكەی تالەبانی و بە هیچ شێوەیەك باسی 11 خالەكەی كاك كوسرەتی نەكرد. دوای ئەوەی تاڵەبانی جڵوی هۆشی خۆ تەسلیم مەلا بەختیاركرد ئیستا حوكی بە ئارەزووی خۆ ی بریار دەداو خەریكە تۆڵەی خەیانەتكردنەكەی كۆنی لە یەكیتی دەكاتەوە . بە بریارێكی قەرە قووشیانە شماڵ عبداللە دەردەكات, بێ ئەوەی كەس بڵێ مەلا كەمتار ئەوە چی دەكەیت! وە بە درو دەلەسە خەریكە رانیە بكات بە پاریزگا . ئەم كابرایە ئەوەندە بێ ئاگاو بێ شەرمە وا ئەزانێ ئەم میللەتە هەر وەكوخۆی گەمژەو گێلەو نازانێ دروستكردنی پارێزگا پێویستی بە بریاری ناوەندی هەیە, هەر ئەم مەلا كە ئیستا مژدەی ئەوەدەدا بە خەڵكی رانیە لەگەڵ بەرهەم ساڵەحی مووزی هەمان مژدەیان دا بە ئێمەی دانیشتوانی خانەقین كە خانەقین لە سالی 2007 بكەنە پارێزگا . ئەوەبوو بە ئاسانی جەلەولا و سعدیەو مەندەلێ و قەرەتەپەیان تەسلیم بە سوپای عەرەبی داگیركەر كردو ئیستا ناتوانن َ بە رێبواری بە ناویاندا تێپەڕێ! هەر ئەو مەلا بوو كە وەعدی دا بە كریكارانی عیراق قۆپی قەراخ بكاتە پایتەختی دكتاتوری پورلیتاریا لە سالی 1984بەلام بە گۆشەی 180 پلە لایدایەوەو بۆبە ناسیونالیستێكی عەیار 24و پاشانیش وەكو مێزی شوتر بەرەو دوا رۆیشت تا لە قوناخی خیلەكیەتی گیرسایەوە. ئیستا هەموو ئەندامانی یەكێتی دەزانێ كە مەلا بەختیار بە تەمای چیەو نیازی چیە وا ئەزانێ بە ئاسانی ئەتوانێ باڵی ریفورمخوازان تەفرو تونا بكات و ئەم پەندە لە سەر تابلۆكەی مەكتەبی سیاسی بنووسێت"كاتێ نەما پشیلە مشكان تلی للیلە"