له واشنتۆن دی سی، فۆرمی حزبی به‌عس به‌سه‌ر کورده‌کاندا دابه‌ش کرا
Monday, 02/11/2009, 12:00
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، ڕێکه‌وتی 24/10 ئه‌م مانگه له شاری فێرفاکس له‌ده‌ڤه‌ری واشنتۆن دی سی، که‌رتی یه‌کێتی دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌که‌ی به‌ناوی (گۆران باوه‌نوور) ده‌ستی له‌کار کێشابۆوه، بۆ مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی، کۆبونه‌وه‌یه‌ك ڕێکخرا که ئاماده‌بوان بریتی بوون له(گۆران باوه‌نوور، سه‌روه‌ر حه‌وێزی، ڕه‌حمان حه‌سه‌ن، جه‌مال ده‌ربه‌ندی، هه‌ردی نوری و خێزانه‌که‌ی، ئالان به‌زاز، سامی ساڵه‌یی، دوانی تر به‌ناوی کارزان و چه‌تۆ) به‌شداری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌یان کردبو.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی کوبونه‌وه‌که، فۆرمی (ێرغب و ما ارغب) ی سه‌رده‌می به‌عس به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌ش کرابوو، وه بۆ چه‌ندین جار دووباره کراوه‌ته‌وه که‌ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌گۆڕانه نابێ لێره بێ وپێوسته به‌دڵنیاییوه ئه‌م فۆرمه پڕ بکه‌نه‌وه.
دیاره ئاماده‌بوان به‌نیازی ئه‌وه‌ی که‌به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌و ده‌نگ دان ، که‌سێك هه‌ڵئه‌بژێرن ڕازی بوون به‌و مه‌رجه که لێره بن وکۆبوه‌نه‌وه بکه‌ن، که‌چی وه‌ك ڕه‌فتاری که‌مال که‌رکوکی و ئه‌رسه‌لان بایز، قوباد تاڵه‌بانی که‌سێکی ڕاسپاردبو که‌شوێنی گۆران باوه‌نوور بگرێته‌وه، به‌ر له‌ده‌ست پێکردنی کۆبونه‌وه‌که به‌ئاماده‌بوان ڕائه‌گه‌یه‌نن که ئه‌بێ سامی ساڵه‌یی بکرێ به به‌رپرسی که‌رت و داواش له‌ئاماده‌بوان کرا که به‌هیچ جۆرێ ناخرێته ده‌نگدان وئه‌م سامیه‌ش له‌لایه‌ن قوباده‌وه دانراوه‌و به‌ته‌زکیه‌ی خۆی ئه‌م کاره‌ی کردوه، بۆیه که‌س له‌وێ به‌و که‌ش وباروو دۆخه ڕازی نه‌بوبون و ، له‌ئه‌نجامدا کار گه‌یشتبوه ئه‌وه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته یه‌خه‌ی یه‌کتری. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه یه‌کێ له‌ئاماده‌بوان پێی ووتم که‌وا قوباد ووتویه‌تی نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵکی سلێمانی له‌مه‌و به‌دوا گرنگی پێ بدرێ وپله‌ی بدرێتێ.
هه‌روه‌ها پێش ئه‌مه گرژیه‌ش ڕووبدا، کوبونه‌وه‌که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باس کردن بوه ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێرشی قورسیان کردۆته سه‌ری وبه تێکده‌رو ئاژاوه‌چی وناوچه‌گه‌رێتی ناویان بردوه، ئه‌وه‌تا سه‌روه‌ر حه‌وێزی به‌ڕاشکاوی ئه‌و نوشست ودۆڕاندنانه‌ی یه‌کێتی ئه‌خاته ئۆباڵێ سلێمانی وخه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌ڵێ پێوسته له‌مه‌و به‌دوا یه‌کێتی له‌سلێمانیان پاك بکرێته‌وه. بۆیه حه‌قی خۆمانه ڕووی ده‌ممان له‌سه‌روه‌ر حه‌وێزی بکه‌ین و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبکه‌ین، که‌ئایا شاری کۆیه که‌خۆت به‌خه‌ڵکی ئه‌وێ ئه‌زانێ، ئه‌و دۆڕاندنه‌ی یه‌کێتی به‌رانبه‌ر به لیستی گۆڕان ، ئۆباڵه‌که‌ی هه‌ر خه‌ڵکی سلێمانیه، وه‌یان ئه‌م شاره‌ش دژی یه‌کێتی وخودی تاڵه‌بانی ده‌نگیان دا؟
پاشان و دوای ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌یه‌وێ ئه‌و کێشه‌یه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هێرش ڕه‌حمان حه‌سه‌ن ژاراوه‌یی چاکبکاته‌وه، هه‌ڵئه‌ستی به کاندیدکردنی باوکی هێرش بۆ پلینێۆم وناردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بۆ سلێمانی بۆ به‌شداری له‌پلینۆمی چه‌پڵه ڕێزانی سێیه‌مدا، که ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌که سامی ساڵه‌یی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوا که‌چۆن یه‌کێتی ئه‌بێ ، که‌سێکی نه‌خوێنده‌واری وه‌ك ڕه‌حمان ژاراوه‌یی به‌ره‌و پلینێۆم ڕه‌وانه بکا، به‌قسه‌ی ئه‌م کابرایه گه‌لێ سیفاتی ناشرین وناشیاسته‌ی خستۆته پاڵ ڕه‌حمان ژاراوه‌یی که لێره‌دا حه‌زم نه‌کرد باسیان بکه‌م ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌حمان ژاراوه‌یی که‌سێکی به‌ڕێزو ناوداری ناوچه‌که‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست