کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سكرتێرێكی نێچيره‌ڤان بارزانی به‌سه‌رخۆشی عه‌ينكاوه‌ هه‌راسان ده‌كات

Thursday, 16/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری عه‌ينكاوه‌
ئەوەی ئەمڕۆ بنەماڵەی بارزانی بە خۆیان کوڕ و مندالەکانیانەوە دەیکەن، هەر هەمان هەلسوکەوتی کوڕەکانی بنەماڵەی سەدام بوو، کە میللەتی عێراقیان هەراسان کردبوو و رۆژ نەبوو رووداوێکی ناخۆش لە دەستی ئەمانە نەتەومێت، بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسەکانی هەردوو پارتیی و یەکێتیی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هەمان رەفتار پیادە دەکەن.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئاسايشی ناحيه‌ی عه‌ينكاوه‌ ئاگاداريكردينه‌وه‌، كه‌ شه‌وی ١٣له‌ سه‌ر ١٤ی شوباتی ٢٠١٢ كه‌ هه‌ردوو كوڕه‌كانی فه‌همی سۆلاقا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ناحيه ی عه‌ينكاوه‌، له‌ كاتژمێر ١٢ی شه‌و چه‌ند كه‌سێكيان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ئيجرا بارزانی سكرتێری نيچيره‌ڤان بارزانی دوای خواردنه‌وه‌يه‌كی زۆر به‌سه‌رخۆشی به‌ خۆيی و شۆڤێره‌كه‌ی به‌ ده‌مانچه‌ دوای (ڕه‌وه‌ند و سينان) كوره‌كانی فه‌همی سۆلاقه‌ كه‌وتوون به ‌مه‌به‌ستی كوشتنيان، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ی ئاسايشی عه‌ينكاوه‌ ئه‌وه‌شيان راگه‌ياندووه‌، كه‌ ره‌وه‌ند و سينان ‌عه‌ره‌بێكيان له‌گه‌ڵ دابووه‌ و، ئيجرا بارزانی شه‌ری پێفرۆشتوون و گاڵتەی پێ كردوون.
دواتر كوره‌كانی فه‌همی سۆلاقه‌ چه‌ند دۆستێكی خۆيان له‌و رووداوه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ بارزانی يه‌كی نزيك نێچيره‌ڤان بارزانی به‌سه‌رخۆشی دوايان كه‌وتووه‌ و ئه‌وانيش هه‌لهاتوون، پاش دابه‌زاندنی ئافره‌ته‌ لوبنانیيه‌كه‌ كوره‌كانی فه‌همی سۆلاقه‌ به ‌ده‌مانچه‌وه‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ هۆتێل نۆبڵی پێنج ئه‌ستێره‌ و ئيجرا بارزانيش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ سه‌رخۆی هه‌موو عه‌ينكاوه‌ گه‌راوه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ی ره‌وه‌ند و سينان تا بيانكوژێت.ئه‌وه‌ی شاينی باسه‌ ئيجرا بارزانی سكرتێری يه‌كه‌می نێچيره‌ڤان بارزانی يه‌و ئێستا به‌رپرسی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهينانی نێچره‌ڤان بارزانی يه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە