ئۆغوزەکان کێ بون چۆن لە ئازەربایجان سەریان هەڵدا ؟
Thursday, 22/08/2013, 12:00
1930 بینراوە
" غۆز یا ئۆغوز ناوێکە کە عەڕەبەکان بە عەشیرەی تورکەکانیان داوەبەڕواڵەت قەومێکی گەورەن کە لە سەدەی ، ٦ ،ی زایینیدا تەواوی قەبیلەکانی دانیشیوی وڵاتی چین تا دەگاتە دەریای ڕەش کە ببونە ئیمپڕاتۆریەکی مەزن بە وناوە دەناسران . " ئۆغوزەکان " لە خوراسان چەندین ساڵ بە ئارامی و بێ دەنگی مابونەوە ولایانگری " سوڵتان مەحمودی غەزنەوەی " یان دەکرد بەڵام لەدواییدا سەرهەڵدانیان دەست پێکرد ودەیانخواست لە ژێر فەرمانی سوڵتاندا نەمێنن .
" بەیحەقی و گردیزی " هەردووک دەنوسن : کاتێک سوڵتان مەحمود ئۆغوزەکانی لەنێوان " دیجلە وفوڕات " هێنالای خۆی ، ئەرسەلان جازب وئەوانی ئەر کارەیان پێ باش وپەسەند نەبوو بۆیە گوتیان ، لە شەڕ خوازی ئازاری ئەوانە بێ بەش نابین .
گردیزی. دەنوسێ :ئەرسەلان بە سوڵتان مەحمودی گوت ، ئەو کارەی تۆ هەڵە بوو ئێستا ئەوانەت هێناوەتەوە بەڵام هەموویان بکوژە یان بیاندە بە من کە هەر دەقامکی دەستیان ببڕمەوە هەتا نەتوانن تیر وکەوانی پێ باوێژن . سوڵتان مەحمود لەو گوتنە سەری سوڕ ماوەو گوتویە ، تۆ مرۆوێکی دڵڕەق وبێ رەحمی . باوەڕی مێژوونوسان بە وەیەکە حەق بە ئەرسەلان بووە چونکی لە لایان غۆزەکانەوە لە ئەزیەتو ئازار ئاکارێکی دیکە چاوەڕوان نەدەکرا بەڵام دەکرێ بگوترێ هەموو گوناحەکانیش وەئەستۆی وان نەبووە .
هەر وەکی کە لە نوسراوەکانی،ئیبنول ئەسیر، دەردەکەوێ هەڵسو کەوتی بەرپرسانی سوڵتان لە خوراسان لە کەڵ ئەو تایفەیە زاڵمانە بووە .هەر ئەو شێوە رەفتارە بۆتە هۆی نافەرمانی وشۆڕش هەر وەها رقو کینەی مەزنی ، ئەرسەلان جازب ،بەرانبەر بە ئۆغوزەکان روونو ئاشکرابوو .لەشەڕی نێوان ئۆغوزەکان لە گەڵ سوپای سوڵتان مەحمود دەتوانین زانیاری لە " زینولئەخبار گردیزی و مێژووی بەیحەقی " وەربگرین کە بە هۆی سکاڵا وزوڵمێکی کە لە خەڵک دەکرا، سوڵتان مەحمود سوپایەکی زۆری رەوانەی " توس " کردوتوشی شەڕبوو لە گەڵ ئۆغوزەکان .بە پێی ناسراوەیە ، گردیزی ،سوپا چۆن سەرکەوت وچۆن چوار هەزار سوارەی بە بانگی تورکەمەنەکان کوژران وزۆرینەشیان بە دیل گیران وئەوانی دیکەش هەڵاتن بۆ ناوچەی ، بەلخان ،دێهستان ،کە بووبە مایەی کەمبوونەوەی ئاژاوەو زۆرداری .
پاش ئەو شەڕەو دەرکردنی ئۆغوزەکان ئەوان روویان لە ،بەلخان کێوو دێهستان ، کرد هەتا ساڵی ،٤٢٠ ،کە سوڵتانمەحمود لە غەزنەین ماڵئاوایی لە ژیان کرد پاشان موحەممەدی کوڕی بوو بە جێ نشینی وی .کوڕەکەی دیکەی بە ناوی " مەسعود " لە شاری ، ڕەی ،بوو چوو بۆ " غەزنەین "وهەوای شەڕ لە کەڵ براکەی لەسەریدا وچەند کەسی دیکەشی ناردە ، بەلخان کێو،بۆلای ئۆغوزەکان گروپێکی دیکەشی لە سەرۆکەکانیان کە ناویان ، یەغمە رو، بوقاکوکتاش وقزڵ ، بوو دڵداری دانەوە وبردنیە لای خۆی . گروپێکی دیکەش لە نزیکەی " هێرات " نیشتەجێ بون .سەرەڕای ئەوەی کە هیچ کارێکی ناحەزرووی نەدا بەڵام بو گوتەی " خاجە ئەحمەد مەیمەندی " مەسعود رقێکی مەزنی لە تورکمانەکان لە دڵدا هەبووە لە هەلێک دەگەڕا هێرشیان بکاتەسەر .
لە درێژەی ئەو سیاسەتەدا چەند جارێک لە نێوان ئۆغوزەکان و سپای مەسعود شەڕ روویدا ولە یەکێک لەو شەڕانەدا ئوغوزەکان سۆپای مەسعودیان یوک شکاند وهۆی ئەو تێک شکاندنەش بە وتەی " ئیبنولئەسیر " ئاوایە : رۆژی شەڕ " کوردەکان " شەڕیان نەکرد و ئۆغوزەکان سەر کەوتن . " تاش " سوپا سالار کە سواری فیڵ ببوو کوشتیان وزۆرێک لە سەرکردەکانی دیکەش کوژران. فیلەکانو کەلو پەلی زۆریان وەچەنگ کەوتو روویان لە شاری " رەی " کرد نیشتەجێ بوون .
سەرەتای ساڵی ٣٢٩ ی قەمەری کە ئۆغوزەکان لە شاری ،ڕەی، بونە دوودەستە دەستەیەکیان بە وتەی، ئیبنولئەسیر١٥٠٠ ،کەس دەبون وسەرۆکەکەیان ناوی " قزڵ " بووە لەوێ مانەوە ودەستەیەکەی دیکەش کە زۆرینە بونناوی سەرۆکەکەیان " بوقا و کوکتاش ومەنسور ودانا " بووە ئەوانە روویان لە ئازەربایجان کرد وپەیوەست بون بە" ئەمیر وەهسون " ئەویش میوانداری کردن ولە ئازەر بایجان نیشتە جێبون .مەبەست لەو کارە ئەوە بوو وێنەی ئامرازێک بە کاریان بێنن تا بەسەر دوژمنەکانیاندا سەر بکەوێ هەر وەها دەکردنیان بە هۆی ئەوەی کە زۆر بون مانەویان لە ئازەربایجان کارێکی ئەستەم بوو.بە هەر حاڵ تاقمێک لە ئوغوزەکان هەر جار نا جارێک هێرشیان دەکردە وڵاتی " ئەرمەنستان " وشوێنەکانی دیکە ودەستیاندەکرد بە تاڵان راوڕووت. " ئیبنولئەسیر" دەنوسێ :وەهسودان ،کچێکی لە غۆزەکان بەهاو سەری وەرگرت هەتا بەڵکەم لە رێگای خزمایەتێوە ئەو تایفەیە ئارام ببنەوە.بەڵامغۆزەکان قەت ئارام نەبونەوە وهێرش بۆئەرمەنستان وشوێنەکانی دیکە بۆ راوڕوت بەر دەوام بوو تەنانەت لە ئازەربایجانیش هەمان کردەوەیان هەبوو .
لە هەمان ساڵدا ٣٢٩ی قەمەری،هێرشیان کردە سەر شاری مەراغەو خەڵکی ئەو شارە .هەروەها هێرشیان کردە سەر کوردانی " هەزبانی " وزۆریان لێ کوشتن و گوند و مزگەوتەکانیان لێ ئاوە تێبەردان .گروپێکەدیکە لە ورمێ بون هێرشیان کردە سەر کوردوستان و ئەرمەنستان کوشتارو راوروتێکی زۆریان کرد زۆر کەسیان بە دیل گرتو کەلوپەلێکی زۆریان لەگەڵ خۆیان برد .لە هۆنراوەکانی " قەترانی تەورێزیدا " دەردەکەوێ کە یەکێک لە سەرۆکەکانی ئۆغوزەکان خۆشەویستی خەڵکی خۆی بووەوفەرمانبەری ، وەهسودان ، بووە وقەترانی تەورێزی نازناوی " پادشای غۆزەکانی " پێداوە .
ئەبوونەسر " مەمەلان " (موحەممەد) ، ئەبوئەلهیجا مەنوچێهر ،ئەبولقاسم عەبدوڵڵا،وسەرچاوە باوەڕ پێکراوەکانی مێژوویی دەڵێن :غوزەکان چوار جار لە رێگای شەڕ لە ئازەر بایجان د ەرکران هەتا کران بە ڵام دوای ماوەیەک دووبارە گەڕاونەتەوە.هەتا ئێرە کورتەیەک بوو لە رابوردووی " ئازەربایجان " وهۆی بونی تورکانی ئۆغوز لە ئازەربایجان و دیاربەکر (ئامەد) وموسڵ ...... کە چۆن بونە مایەی دەردیسەرو ئاژاوەگێڕیو گێرەشێوێنی لە ناوچەکە .ئەو کەسانەی خوازیاری بدواداچونەوەن دەتوانن بابەتەکان لە پەڕتوکی " مێژووی کامڵی ئیبنول ئەسیر " بەناوی فەمانڕەوایانی ،بێ ناو ،وڵاتی زەردەشت بخوێننەوە.
سەرچاوە: مێژووی مهاباد لە نوسینی ، جەنابی سەید موحەمەد سەمەدی
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی :جەعفەر/ سەرکەوت/ کەریمی
ت/ فەنلاند /٢٠/١٢/٢٠١٢