که زانیان شەماڵ حەوێزى گهندهڵه، دهیانهوێت بیکهن به جێگری وهزیر
Sunday, 15/08/2010, 12:00
شەماڵ حەوێزى چەندین ساڵە بە پلەى مدیر عام لە وەزارەتى رۆشنبیرییە و لە دواى بڵاوبوونەوەى بەشێك لە گەندەڵیەكانى لە سایتى كوردستانپۆست ئینجا حكومەت بیرى كەوتەوە و ئێستا خانهنشینی دەكەن! بەڵام ئەوەى جیى ناڕەزایەتییە ئەوەیە كە ناوبراو لە دواى ئەو هەموو گەندەڵییە پارتى دیموكراتى كوردستان كە پابەندە بە كەسى گەندەڵ و دز، ئەوەتا كە بە بەڵگە بۆیان سەلمێندرا شەماڵ حەوێزى گەندەڵە، ئینجا بە نیازن لە دواى تەقاوت كردنى بیكەن بە وەكیل وەزیر!
شەماڵ حەوێزى لە مانگى رابردوو خانوویەكى كڕیوە بە 43 دەفتەر دۆلار لە شارى هەولێر، هەروەها تازەش سەیارەیەكى جۆرى هۆنداى كڕیوە بە دوو دەفتەر و نیو دۆلار، ئەمانەش بە هۆى قۆرخكردنەوەى پلەكەى و ئەو پارە زۆرەى كە لە بەردەستى بووە بێ ئەوەى لێی بپرسنەوە چۆنى سەرف دەكات و كردووە!
شەماڵ حەوێزى بەس نەسریەى مەكتەبەكەى 5 پێنج ملیۆن دینارە، هەموو فەرمانبەرەكانى وەزارەت بە تایبەتى بەشەكەى ئەو دەزانن، كە هەموو مانگێ لەو 5 پێنج ملیۆنە 3 ملیۆن دینارى راستەوخۆ دەخرێتە دەستیەوە و كەس نازانێ چى لێ دەكات، ئەو 2 دوو ملیۆنەشى دەمێنێتەوە لە برى ئەوەى بەشى دارایى هەڵسوكەوتى پێوە بكات خۆى هەڵسوكەوتى پێوە دەكات!
ئەو گروپ و سەنتەرانەى لە وەزارەتى رۆشنبیرى مانگانە میزانیەیان هەیە، ئەم شا گەندەڵە لەگەڵ 3 سێ لەو گروپانە شەریكە وەك: (گروپى نەوجەوانان و شمسى عەنكاوە و سەنتەرى مێرگەسوور)، كە بۆ هەریەكەیان مانگانە چەند ملیۆن دینارێكە و شەماڵ حەوێزى تەقسیم دووى دەكات، گەندەڵیەكى تری ئەوەیە كە هیچ سەنتەر و گروپێك ئەو میزانیەى كە مانگانە دەیدرێتێ لەوە كرێ خانووى خۆى دەدات، بەڵام شەماڵ لەبەر ئەوەى تەقسیم دووەكەى لێ كەم نەبێتەوە لە وەزارەتى رۆشنبیرى بە ئیستیسنا كرێ خانوو بۆ ئەو سەنتەر و گروپانە دابین دەكات، كە خۆى شەریكە لەگەڵیان! كە ئەوەش زۆر زۆر پێچەوانەى یاسایە.
لەم ماوەى رابردووەدا بڕى 15 ملیۆن دینارى بۆ خولی مۆسیقا لە بارزان سەرف كردووە، دیارە بنەماڵەى بارزانى تێربوون لە بازرگانى كردن و شەماڵ حەوێزى دەیەوێت بیانڕەقسێنێت و فێرى سوڕدانیان بكات؟! ئەو بڕە پارەیە تەنها وەك ماستاوكردن سەرفى كردووە خولى مۆسیقا هەبووە بۆ ناحیە و قەزاكانى تر بڕى 2 دوو ملیۆن دینار زیاترى بۆ سەرف نەكراوە!
لە چەند رۆژى رابردوو وەزیرى رۆشنبیرى و ئەم رەشەبا حەوێزیە ببورن شەماڵ چووبون بۆ مێرگەسوور و ئەو سنوورە وەزیر كە دكتۆر كاوەیە چونكە لە دواى دەوام بووە، بە سەیارەى خۆى رۆشتووە، بەڵام ئەم ناپاكە بە سەیارەى وەزارەت رۆشتووە و كە گەڕاویشەتەوە كردوویەتیە ئیفاد و پارەى بۆ خۆى سەرف كردووە! ئەو كە سەردانى ماڵە خەزورانیشى دەكات دەیكاتە ئیفاد و پارە بۆ خۆى سەرف دەكات.
دواى ئەوەى بیرمانكردەوە لەو بڕیارەى پارتى كە دەیكاتە وەكیل وەزیر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت چونكە لەو ماوە دوور و درێژەى كە مدیر عامە لە وەزارەتى رۆشنبیرى لەبەر منداڵێك بە زمانى بادینى قسەى كردبێت هەستاوەتەوە لەبەرى و دواى خواحافیزى تا بەردەرگاى دەرەوە بە دەست بەرزكردنەوەوە كە زۆرجار ئێمەى فەرمانبەران واماندەزانى بنباڵى سوتاوەتەوە و دەست رادەوەشێنێ خواحافیزى بە ئەزبەنى ئەزبەنى دەكرد، بەڵام ئەگەر كوڕە سۆرانیەك بچوایەتە لاى هەر سەیریشى نەدەكرد.
بۆیە ئەو لگاوەى بەو شێوە لە پارتى دیموكراتى كوردستان و بە تایبەت بنەماڵەى بارزانى بە دەبڵ لێى بردنەوە، وەك خۆیشى وتبووى ئەگەر دەتەوێ كەس لێپرسینەوەت لەگەڵ نەكات دەبێ وابكەیت، یان هەر نەبێ پرۆڤەى فێربوونى زمانى ئەوان بكە و ئیشت مەشییە.
فەرمانبەرێك لە وەزارەتى رۆشنبیرى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست