بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


پێش گرتن لە ،، ئا لزایمێر یا فەرامۆشی

Wednesday, 10/09/2014, 12:00


هێشتا رێگایەکی باوەڕپێکراو بۆ پێشگرتن لە تووشبون لە ئالزایمێر نەدیتراوەتەوە.چون هۆیەکانی ئەو نەخۆشییە نە ناسراون . باشترین رێگا بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە هەمان ئەو ڕێیانەن کە بۆ پێشگرتن لەنەخۆشی دڵ بەکار دەهێنرێن. کۆنترۆڵی باش بۆ دڵ، بۆ زەختی خوێن، قەڵەوی،شەکرە،لەوانەیە بتوانین پێش بە ئاڵزایمێر بگرن. زیاترین جموجۆڵ وچالاکی فیزیکی، پەیوەندی کۆمەڵگایی، پارێزی خواردن،..... مەترسی ئەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوە.
کەڵك وەرگرتن لە زەین وهۆش، خواردنی سالم، خواردنی ماسی، وەرزش، سرنجدان بە زەختی خوێن و شەکرە، پێشگرتن لە زەربەی سەر،یارمەتی دەرن بۆ نەگرتنی ئەو نەخۆشییە. رێگاکانی ناسینی ئالزایمێر، هەر کەس ٤یا٥ نیشێنەی ژێرەوەی هەبێ دەبێ بچێتە لای پزیشک:
یەک: ئاڵۆزی بیرو هۆش، کە چالاکی رۆژانە دەباتە ژێر پرسیار وگرفتیان بۆ دروست دەکا .
دوو:گرفت لە ئەنجامی کاری رۆژانە. (وەکو، چێشت لێنان) .
سێ: گرفتی قسەکردن وبیان کردنی وشە کان یا بەکار هێنانی وشە گەلی نادروست. (بێ مانا) .
چوار: ون کردنی زەمان ومەکان. (شەوورۆژ..) .
پێنج: کەمبونەوەی رادەبڕین (ئاڵۆزی فکری) .
شەش: ئاڵٶزی لە فکرو زەین(حیسابی ماڵی یا رەقەمەکان) .
حەوت: جێ گۆڕینەوەی شت وکەلوپەلی ناو ماڵ (پێلاو لە ناو ژووری ناو ماڵ دابنێی یا کات ژمێر ببەیە سەر گازی چێشت لێنان ...) .
هەشت: ئاڵوگۆڕ لە رەفتار وکردار (پێکەنین، گریان، تووڕە بون) .
نۆ: لە دەست دانی هەڵویست ونرخاندن لە ژیانی رۆژانەدا.
دە: ئاڵوگۆڕ لە کەسایەتیدا (گۆشەگیری، تووڕەبون) .
وەرگیراولە : زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
١/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە