لە نیوان میری قەتەر و میری کوردستاندا...!!
Tuesday, 25/06/2013, 12:00
1714 بینراوە
شیخ حەمەد ئالی خەلیفە میری قەتەر کە بە دەولەمەنترین وولاتی جیهان دادەنریت بریارە لەمرۆژانە فەرمانرەوایی میرایەتی خۆی رادەستی تەمیمی کوری بکات کە تەمەنی ٣٣ سالە.هاوکات حەمەدی کوری جاسمی ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری خارجیش بریارە واز لە پۆستەکەی بینی گوایە بو هاتنەوە پیشەوەی نەوەی نوی.
هەروەک زانراوە کە شیخ حەمەد سالی ١٩٩٥ کاتی باوکی میر بوو بۆ چارەسەری پزیشکی چوبوو بۆ دەرەوەی قەتەر ،حەمەدی کوریشی نەیکردە نامەردی وەك زۆریک لە خەلیفەکانی ئیسلامی لەوانە خەلیفەکانی راشیدین کودەتای بەسەر باوکیدا کردو ئەمیرایەتی خۆی راگەیاند و تەواوی دەسەلاتی لە چنگی باوکی دەرهیناو هەرەشەی لە باوکی کرد کە لەمەودوا کور میرە.جا لەو ساتاوە تا ئەمرۆ ئەم ئەمیرە قەتەری گەیاند بەم قەتەرەی ئەمرۆ کە یەکیکە لە بچوکترین دەولەتەکانی جیهانو دەولەمەن ترین بەهۆی سامانی گازی سروشتی و نەوتەوە.هەلبەت لەم چەند سالەدا قەتەر گەرچی خۆی وەک دەولەتیکی ئیسلامی رانەگەیاندوە بەلام بە گەورەترین پالپشت دادەنریت بۆ بزوتنەوە ئیسلامی یەکان لە ئیخوان موسلیمینەوە تا تالیبان کە دوای ١٢ سال لە شەر لەگەل ئەمریکا ئیستا نوسینگەی لە دوحە کردۆتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەل ئەمریکا.
هەلبەت دۆحە تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە سیستەمی سیاسی یەوە ئەوە تا ئیستا لە رویی پەیوەندی سیاسی و کۆمەلایەتی یەوە زۆر دوا کەتوون و شیوازی دەسەلاتداریتی یان لەسەر بنەمای تیرەگەری یەو لەهەمو رویەکەوە لەسەر هەمان کەلتوری سەدەکانی ناوەراست دەژین. لە راستیدا ئەم دەولەتۆکانەی کەنداو هیچ توخمیکی سیاسی و کۆمەلایەتی دەولەتی هاوچەرخیان پیوە نی یەو هەر بۆیە تا ئیستا فەرمانرەوایەتیشیان لەسەر بنەماو کەلتوری خیلەکیانەیەو خاوەنی هیچ دەستورو یاسایەکی پێشکەوتوی هاوچەخ نین هەر بۆیەش لە راستیدا بۆتە دۆزەخیک بۆ کریکاران بە گشتی و کریکارانی بیانی و ژنان بە تایبەتی. دیارە ئیستاش کە میر دەسەلات رادەستی کورەکەی دەکات، وەک دەلین بە شیوازیکی نەرم ، رەنگە مەسەلەکە ئەوە بیت کە میری باوک ترسی ئەوەی هەیە کە وەک خۆی چون کودەتای کرد بەسەر باوکیدا ئاواش رۆژیک لە رۆژان تەمیمی کوریشی کودەتای بکردایە بەسەر باوکیدا.
هەلبەت ئەم شیوازە لە کودەتای کور بەسەر باوکدا یان برا بەسەر برادا لە میژوی فەرمانرەوایەتی میرایەتی خیلەکی یانە لە دیر زەمانەوە باو بوە بە تایبەتی لە میژوی خویناوی دەسەلاتداریتی ئیسلامدا کە خەلیفەکان لە دوای پیغەمبەرەکەیانەوە گرتویانەتەبەر و کوشتو بری یەکیان کردوە..
جا گەر بەراوردیکی قەتەر بکەین لەگەل کوردستاندا ئەوە لە زۆر رووە دەکری خالە هاوبەشەکانی هەژمار بکری بە تایبەتی لە دەسەلاتی سیاسی پارتی و تا رادەیەک یەکیتیش لەگەل دەسەلاتداریتی میرایەتی قەتەر.
لەم بارەیەوە مەسعود بارزانی و ئەولادو ئەعمامەکانی و عەشیرەتەکەشی وەک حەمەد بن خەلیفەو کورەکانی وان.
بارزانیش تا ئیستا وەک ئەو میرانە تەماشای کوردستان دەکات و مامەلەی لەگەلدا دەکات. بەلام ئەوەی وای کردوە کە نەتوانی لە سەداسەد وەک میری قەتەر و کەنداو نەکات لە هەمو شتیکدا ئەوە نەک بەهوی مەدەنی بونی زیاتری بارزانی یەوەیە نەخیر! بەلکو بەهۆی زیاتر پیشکەوتویی و مۆدیرن بونی کۆمەلگای کوردستانەوەیە. ئەگەر ئەمرۆ بارزانی باس لە دەستورو یاساو ئەم جۆرە شتانە دەکات ئەوە بەهۆی بەرهەلستکاری جەماوەری ئازادیخوازی خەلکەوە یە.
هەر ئیستا بارزانی گەر بیتوانایە ئەوە کاروباری هەمو کوردستانی دەخستە ناو دەستی کورو برازاو کورەزاو ئەندامانی تری خیلەکەیەوە.وە هەر لەم چەند سالە تا بۆی لوا بیت وای کردوە.بەلام لەناو پارتیدا قسوری لەم بارەیەوە نەکردوەو جومگە سەرەکی یەکانی پارتی لەدەستی خۆی و کورو برازاکانی یەوەیە.جا گەرکەسانیکی تر کە لە سەرەوەی پارتین و لە بنەمالە نین ئەوە تەنها بۆ رازاندنەوەی دەسەلاتەکایەنە تا وا نیشان بدەن کە خەلکی جۆراوجۆری کوردستانیان لەگەلە..
خالیکی تری هاوبەشی ئەم دەسەلاتە خیلەکی یەی پارتی و میری قەتەر مەسەلەی پابەندی یانە بە ئیسلامەوە لە پیناو مانەوەی دەسەلاتەکەیان. دیارە نە سیستەمی فەرمارەوایەتی قەتەرو نە پارتی بەشیک نین لە رەوتی ئیسلامی سیاسی بەلام دەبینن تا بۆیان بکری و بەرژەوەندی یان تیا بیت هاوکاری رەوتی ئیسلامی یان کردوەو هاوکات هەولیان داوە ناوەرۆکی دەسەلاتەکانیان ناکۆک نەبیت لەگەل بنەماو کەلتوری ئیسلام ..
هەلبەت دەزگاکانی راگەیاندنو میدیای گیژکەری بۆرژوازی وەک نمونەیەکی سەرسورهینەر باسی ئەم رادەستکردنەی دەسەلاتی میری قەتەر دەکات و دەیەوی خەلکی پی چەواشە بکات لەبەرامبەر دەسەلاتو رژیمە دکتاتۆرەکانی وەک ئەسەدو قەزافی و ئەوانی تر و هاوتای بکات بە دەستاودەسپکردنی دیموکراسیانەی دەسەلات بەلام لە واقعدا، سەرەرای ناکۆکیم لەگەل خودی باشترین دەسەلاتە دیموکراسی یە بۆرژوازی یەکانی رۆژئاواش، بەراورد کردنیکی وا گومراکەرو سەر لیشیوینەرە جونکە لانی کەم لە سیستەمە دیموکراسی یە پەرلەمانی یە واقعی یەکاندا چەقی دەسەلات لەسەر بنەمای پیناسەی هاوولاتی بون و مافی هاوولاتی بونەوە سەرچاوەر دەگری و لەم بارەیەوە کۆمەڵی ریساو یاسا هەیەو مافەکانی هاوولاتی لەسەر پیناسە کراوە.جا هەر لە یاسای کارو کریوە بگرە تا یاسای رۆژنامەگەری و ئازادی سیاسی ...هتد .
بیگومان کۆمەلگای کوردستانیش بە حوکمی کۆمەڵی تایبەتمەندی مەدەنیانەو پیشکەوتوانە و هیز هاوسەنگی سیاسی و چینایەتی وەک ووتمان وای کردوە کە بارزانی نەتوانی وەک میری قەتەر مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا بکات، دەنا گەر بۆیان بلوایە ئەوە بارزانی هیچ کات باسی دوبارەو سی بارە هەلبژاردنەوەی نەک هەر نەدەکرد بەلکو خۆی هەر دەسەپاند بە سەرۆک تا دەسەلاتەکەی رادەستی کورو نەوەکانی تری دەکرد. بۆیە لە نیوان میری قەتەرو میری کوردستان گەر کۆمەڵی خالی هاوبەشیش هەبیت و بارزانی خەون ببینی بە رادەستکردنی دەسەلاتەوکەیەوە بۆ کورو نەوەکانی ئەوە هەر دەبیت خەونی پیوە ببینی بەهۆی ئەو بەرهەلستی یە سیاسی و کۆمەلایەتی و کەلتوری یانەی کە جیاوازن لە نیوان ئەو دوو کۆمەلگایەدا.
٢٦-٦-٢٠١٣