کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گڤتوگۆی کورد لەتەک داعش یان ئیران ؟

Tuesday, 17/06/2014, 12:00








عیراقمان گەڕانەوە بۆ سەردەمی پێش پێشەسازی..
(جیمس به‌یکه‌ر)

هەموو بەرهەمێکی سیاسی بەری پڕۆسێسی سیاسیە.هەموو پڕۆسێسیکی سیاسی لە ئاستی هوشیاری سیاسەتمەدارندا دەچەرخێ.ئەوە هوشیاری کادیری سیاسیەڕەوتی پڕۆسێسی سیاسی دەگۆڕێ و ئیستراتیجی مسۆگەردەکات.
هونەرمەندی شانۆ پێش ئەوەی بچێتە سەر شانۆ و ڕۆڵێک ببینێت دەقی شانۆکە دەخۆێنیتەوە دواجار لە ڕۆڵەکەی(خۆی) وەک ئەکتەردەگات. ئەگەر لە دەقی شانۆکە نەگەیشت ناتوانی بەجوانی ڕۆڵه‌که‌  ببینێت.
لەسیاسەتیشدا وایە. سیاسەتمەدار گەرلەکرۆکی کێشەکە نەگەیشت.نەدەتوانی ڕۆڵ بەباشی ببینێ نەدەتوانی دەستکەوتی سیاس بەدەست بهێنێ.
من لە نووسیندا بەهەموو چمکەکانیەوە دەست بۆبڤەکان(حەرامکراوەکان)دەبەم . بۆ چونکە لەنیو حەرامەکاندا راستیەکی(حقیقەت)یکی شاراوە هەیە ئاشکراکردنی پێویستە.
بۆ نەزانرێ داعش کێ دروستیکرد و بۆ دروست بوو.بۆ ناوچەی ئیسلام گۆڕەپانێکی لەبارە بۆ دروستبوونی ئەم رێکخراوانە؟
نەتەوە ئیسلامیەکان هەڵگری باوەری ئیسلامن. لێ زلهێزە(نا)ئیسلامیەکان خاوەنی ئیسلامن وەک پیویستی بەرژەوەندیان بخوازی ئیسلام بەکار دەهێنن.
مرۆڤ هەرکەمێک هوشیاربێ ئەوپرسیارە بکات.ئەو هەموو توانا ئابوریەی داعش لەکۆیوە دێ؟
مایکل لیدان: ووتی دەبێ ئێمە دوای داگیرکردنی عیراقیش بجەنگین.جەنگێکی فراوان نەخشەیەکی نۆی بۆ ناوچەکە بکێشین.
تۆماس گۆتییە : مامۆستا و ئەکادیمی لە زانکۆی(نبراسکا) ڕاوێژکاری کۆمپانیای(ئۆتۆکاڵ) بۆ ڕاکێشانی بۆری گاز.هەروەها بەریوەبەری ژووری تۆژینەوەی(سیاسەتی ئەفغانی)پێش داگیرکردنی ئەفغانستان((60 ملوێن دۆلاری تەرخانکرد بۆ دروستکردنی قوتابخانەی ئیسلامی لە ئەفغانستان وپاکستان.بەرنامەکانی سەخناخ بوو لە پڕوپاگەندە دژی سۆڤێت. پێگەیاندنی چەند نەوەیەکی تۆڕەی ئیسلام بۆ خۆتەقینەو سەربڕینی مرۆڤ.
بەدرێژای مێژووی ئیسلام کوردگرفتی لەتەک ئیسلامدا نەبووە.گرفتی کورد گرفتی ئیسلام
نیەگرفتی ئیستراتیجیتی سیاسیە.ئەم گرفتەش لەنەبوونی کادیری هوشیاری سیاسەوەیە فاکتەکەشی ئەو گرۆپە سیاسیانەی بوونیان هەیە بەتایبەتی لەباشوردا بنەمایەکی ئەکادیمی و نەتەوەیان لە سیاسەتدا نیە. بۆیە بەدریژایی تەمەنێکی زۆر کورد نەیتوانیوە بگاتە ئامانجە سیاسیەکانی.بشتاوپشت گۆیزینەوەی سیاسەت سەقەتە. سەرکردەی سیاسی دەبێ لە ئەنجامی هوشیاری سیاسیەوە دروست ببێ.

گفتوگۆی کورد و ئیران :
ئیران ووڵاتێکی مەزنە میژوویەکی قوڵی لەسیاسەتدا هەیە.نەوە دوای نەوە کادیری سیاسی هوشیار دروستدەکەن. دبلۆماستی ئیرانی لە ئاست زلهێزەکانی جیهانە.لەسەرەتای جەنگی عیراق وئیراندا.لەچەندکەناڵێکەوە بازیان دەکرد.لەنیوان ڕێگان وکارتەردا(لەکاتی هەڵبژاردندا)گرفتی بارمتەکانی سەفارەتی ئەمەریکی لەتاران.لەنیوان ئیسرائیل و فەلستینیەکاندا. بۆ یەکەمجار سەفارەتی فەلەستینی لە تاران کرایەوە.لەهەمان ساتدا چەکە گیروەکانی فەلەستینەیەکانیان لە ئیسرائیل کری.
بۆیە کوردی باشورکەلەتەک ئیراندا دانیشت دەبێ دوو بەرژەوەندی بپاریزی بەرژەوەندی کوردی باشورلەم ساتەدا . بەرژەندی ئیران لە عیراقدا لەم ساتەدا. ئەو کادیرانەی چون بۆ ئیران پیشوازیەکی ساردیان لێکرا لەسەر ئاستێکی نزم.ئەمە ئەوە دەگەینی ئەوان ناتوانن پەیامی پێویستی کورد بە ئیران بگەینن. دوو جیاوازی گرنگ لە ژوانی دبلۆماسیدا هەیە. سیاسیەکانی کورد پێ نامۆن. ژوانێک کە داوات لێکرا.یانی ئەوان پێویستیان بە تۆ هەیە.لەم ساتەدا پێشوازیەکی گەرمت دەکەن. ژوانێک کە داوت کرد تۆ بچی بۆ ووڵاتی میوان ئەوان دەستنیشانی جۆری ژوان و پیشوازێکە دەکەن. کورد خۆی چوو بۆیە بە سووکی پێشوازیان لێکرا.هیچ بەرهەمێکی نەبوو تەنیا نوی بوونەی کۆیلایەتیان زیاتر.

گفتوگۆی کورد و داعش :
داعش بۆ کورد دروست نەبووە. ئەوەی وا بیردەکاتەوە با وازلەسیاسەت بهێنی. داعش بۆ داتەپینی پەیوەندی شیعەو سونیە. ناکۆکی شیعەو سونە یانی بۆرکانی خۆین . یانی شەرێکی درێژخایانی ترسناک. یانی داتەپینی جوگرافی عەرەبی.
ڕۆبڵ گریخت : ئەفسەری کۆنی دەزگای ئەواڵگیری ئەمەریکی دەڵی: بەرژەندی ئەمەرێکا لەووڵاتانی عەرەبیدا لە گرژی شیعەوسونەدایە.

داعش باش دەزانی توانای کوردی نیە. شەرەی داعش ومالکی هەلێکی زێڕینە بۆ کورد. ئیستا کورد دەتوانی گرنگترین دەستکەوتی سیاسی بەدەست بهێنی ئەگەر لەتەک داعشدا بکەوێتە گفتوگۆ. داوا لە داعش بکەن شاری موسڵ بدەنە دەست کورد. کوردیش لە ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان بەناوی کۆمەکی سوپای شیعەی مالیکیەوە. هیرش نەکاتە سەرداعش ئەوبڕیارەی درا.

مانەوەی هیزی چەکدار لەسنوری ناوچەکێشەلەسەرەکان.پاراستنی باشوری کوردستان لەهیرشی سوپای عیراق و داعش.بەکارنەهێنانی هیزی چەکداری لە گرفتی نیوان داعش وبەغداد بڕیارێکی باشە. گەڕانەوەی موسڵ پێگەی باشوری کوردستان لەئاستی ئیستراتیجیتی خاوەن بەرژەوەندیەکانی جیهاندا باڵا دەکات. کورد خاوەنی موسلە نابێ شەرم لەماف و بەڵگەی مێژووی بکات.
 ئێستا سونە وشیعە بەرادەیەک دوژمنایەتی یەکتری دەکەن ناتوانن بەرامبەر بەداخوازی کورد دڕ بن. ئاشبوونەوەی شیعەو سوننە هازار ساڵی دەوێت. بۆیە کورد با کات نەکوژێت. ئیستراتیجێتی خۆی هەبێ. سیناریوی دوای کۆنتڕۆڵکردنی باشوری کوردستان سیناریویەکی زۆرگرنگە هیوادارم کورد بیری لێکردبێتەوە. ئەمە بابەتی ووتاری داهاتوومە.

من ناتوانم تێگەیشتنێکی تەوام بۆ پڕۆسێسی ئاشتی هەبێ بێ نیوەندیکی ڕۆشنبیری.
(ناعوم تشومسکی).
18.06.2014


لەگەڵ رووخانى رژێمى(سدام)، بە (مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانيم) ووت من مێژوى كوردم خوێندۆتەوە ئەزانم ئێوە گەلێكى ستەم لێكراون مەرجى ئێوە چيەو چيتان دەوێ دواى هەفتەيەكيتر وەڵامم بدەنەوە.؟
كاتێك لەرۆژى دانيشتەكە نزيك بومە لەگەڵيان زۆر شپرزە و قەلەق بووم چونكە دەترسام داوايەكى زۆر قورس بكەن لێم وەك سەربەخۆيى و جيابونەوە لە عێراق و يان داواى كەركووك بكەن و بڵێن بێتەوە سەر هەرێم يا بڵێن ئێمە بۆخۆمان دەبين بە دەوڵەت.!

بەڵام كاتێك و دانيشتن (جەنابى مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانى) قسەيەكيان كرد هەرگيز بير بۆيى نەدەچوو ، ئەويش ئەوە بوو داواى بودجەى زياتريان كرد كەوا حكومەتى مەركەز (بەغدا) بۆيان بنێرێت
ئەوسا زانيم بەرپرسانى كورد زياتر بۆ پارە دەژين نەوەك ئازادى.!
:: تۆنی بلێر :: سەرۆك وەزيرانى پێشوی بەريتانيا.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە