لقى 11 و مەڵبەندى یەكى سلێمانى گیرۆدەن
Thursday, 05/02/2009, 12:00
1122 بینراوە
لەم سایتە بەڕێزەوە بابەتێكم بەرچاو كەوت بە ناوى (ئایا ئەزانى بەرپرسى لقى 11 هەڵۆیە یان ...) كە برایەكى بەڕێز بە ناوى ئازاد چاوشین، كوڕى شەهیدە نوسیویەتى لە سەر هەڵۆى ئەحە سمێڵ و بە خاڵ گەندەڵى و كاسە لێسى و دزییەكانى ئەو لێپرسراوى لقەى نووسیوە كە پێویست ناكات من لێرەدا دوبارەى بكەمەوە ، تەنها ئەوەندە دەڵێم چۆن ئێوە بە دەست هەڵۆوە گیرتان خواردوە ئێمەش بە دەست بەرزانى برایەوە گیرمان خواردوە ، چۆن ئێوەى خەڵكى بە شەرەفى ناوچەى پشدەر و حاجیاوا بە دەست هەڵۆ وە گیرتان خواردوە ئێمەش خەڵكى سلێمانى بە دەست براكەى تریەوە گیرمان خواردوە ، نازانم جەلال و مەسعود چ دڵێكیان بەم جوتە خۆشە ، تاڵەبانى و بارزانى باش ئەمانەش ئەناسن چونكە ئەم دوو برایە دوو كەسى چڵكاو خۆر و كاسە لێسى بەردەم دیوەخانى سەرۆكەكانن ، سەرۆكە سوكەكانیشمان پیاوى لەو جۆرەیان گەرەكە بۆیە ئەمانە ئەهێنە پێشەوە.
كاك ئازاد ئەوەى تۆ بۆ هەڵۆت نوسیوە لە بەرزانیشدا ووجودى هەیە بە زیاتریشەوە ، ئەمانە تائێستا شانازى بەوەوە ئەكەن كە لە دوژمنایەتیدا پەنجا كەسیان كوشتوە ، ئیتر ئەگەر لە كادریش بدەن شتێكى ئاساییە یان لە ئاودەستدا زیندانى بكەن ، ئەو بەرزانەى لاى ئێمەش لەگەڵ هەڵۆى زڕ برایدا سێوێكن كراون بە دوو لەتەوە ، خۆزگەم بەرزانت لە حەوشەكەى مەڵبەندا ئەبینى بڕوا بكە لە ناو ستافەكەى خۆشیدا بڕواى بە كەس نیە كە دێتە حەوشەكەى مەڵبەندەوە حیمایەكانى بە ناو حەوشەكەدا بڵاو ئەبنەوە ئەڵێت لە چیچانە و لەوە ئەترسێ بیفڕێنن ، شەش حەوت حیمایە بە حەوشەكەدا بڵاو ئەكاتەوە ، ئەگەر هەڵۆ (تەها) هەمووشتێكى لە سەر لق بێت ئەوا بەرزانیش هەموو شتێكى و تەنانەت سەفەرەكانى هەندەران و چارەسەرى نەخۆشى شەكرەكەشى هەر لە سەر یەكێتیە ، ئەمیش سەردانى ماڵى (...) خان ئەكات ، بەڵام بۆ ئەمیان حیمایە نابات ، سۆرانێكى لایە بە حساب كوڕە شەهیدى سەنگەرە كەچى باوكى لە ناوبژیدا كوژراوە بەڵام بە نامەى بەرزان كراوە بە شەهیدى سەنگەر ، شوكور بەرزانەكەى لاى ئێمە زانكۆى تەواو كردوە بەڵام خەڵك بابەتى بۆ ئەنووسى ، وەكو بابەتى جولەكانى سلێمانى كە ئەنوەر ساڵح بۆى نوسیبوو ، كابرایەك هەیە ناوى كاكە حەمەیە خەریكى مێژوو نوسینە ووتى چووم بۆ لاى بەرزان باسى مێژووم كردوە و ووتویەتى مێژووى زۆرى عەشیرەتەكانى كوردم كۆكردۆتەوە كەچى بەرزان پێى ووتبوو بمدەرێ چیت ئەوێت ئەتدەمێ ، نیازى بوو بە ناوى خۆیەوە بڵاوى بكاتەوە ، ئەوەى ئێوە بەس نیە ئەتوانێ لەگەڵ جۆرج بۆشدا مناقەشە بكات ئەوەى ئێمە تا ئێستاش بە یاسر عەرەفات ئەڵێ یاسین عەرەفات ، ماوەیەك لەمەو پێش لە تەلەفزێۆن دەركەوت باسى شارى سلێمانى دەكرد ، ئەگەر یەكێكى نەشارەزا گوێى لێ بوایە ئەیوت ئەم پیاوە خەڵكى سلێمانى نییە ، هەر یەكسەر برادەرێك تەلەفونى بۆ كردبوو پێى ووتبوو ئەبوایە كەسێكى باشترتان بهێنایە كە شارەزایى مێژووى سلێمانى بوایە ، ئەمەى ئێمە بە زۆرى باسى چەرمەگا و دوژمنایەتى ئەكات كەمتر باسى هۆڵەندا ئەكات ، ئەم جارە چوو بوو بۆ سوید لەوێ لێپرسراوى مەڵبەندى یوتۆبۆرى گاڵتەى پێ كردبوو ، خەمت نەبێ بەرزانیش لێرە كۆمەڵێ كەسى وا لە دەور كۆبۆتەوە لە هەموو بابەتێكى تیایە ، نمونەى وەكو مەلا جەبارى لایە جارێك بەرزان لاى برادەرێك ووتبوى لەگەڵ (هینا) بیگۆڕەوە زەرەر ناكەیت ، ئەوانەى چوار دەورەى ئامر سریە ، دز ، گەندەڵ ، خۆت چى كە ئەڵێیت بیڵێ لاى بەرزان دەست دەكەوێت ، كەواتە كاك ئازاد ئێستا هەردوو لامان گیرۆدەى دەستى كوڕانى ئەحە سمێڵین.