ئیسلام لە نێوان ئایین و سیاسەتدا
Thursday, 05/03/2015, 12:00
لەبەرچی ئیسلام لە ئایین دەرچووە؟ لەبەرچی تاوەکو ئیستا ئایین دەست بۆ هەموو کونجێکی ژیان دەبات؟ بۆوەک ئایینەکانی تر نابێتتە ئاینێکی لێبوردەیی؟ لەبەرچی تاوەکو ئێستا ئایینی ئیسلام نەگەراوەتەوە ئەو شوێنەی کە پێویست لێیبێت؟
عەبدولکریم سروش بیرمەندی ئیسلامی بڕوای وایە: (لە سەدەکانی ناوەڕاست بەدواوە ئایینی مەسیحی، ململانێی لەگەڵ زانست بووبەڵام ئیسلام کێشەی لەگەڵ دیموکراتی هەیە). رێنسانزو سەرهەڵدانی پیشەزایی گەورەو داهێنانی زانستی نوێ و پێشکەوتنی فکری مرۆڤەکان وایکرد ئیتر ئایینی مەسیحی نەتوانێت بەردەوام بێت لە ململانێ و پاشەکشەیکرد. هەروەک ماکس فیبەر 1864-1820/ دەڵێ: (رۆژئاوا هەروەک چۆن عەلمانییەکی عەقڵانی بەرهەم هێنا، ئاواش ئایینی عەقڵانی بەرهەم هێنا). دوای شۆرشی پێشەسازی و پێشکەوتنی زانست وفکری مرۆڤایەتی. ئایینی مەسیحی ناچار بوو دەستهەڵگرێت لە تێکەڵاوی سیاسەت و زانست ودەستبردن بۆ ژیانی کەسەکان.
بەڵام لە وڵاتانی ئیسلامی، ئیسلام هیچ ململانیەکی لە گەڵ زانست نییە چوونکە هەرچی زانستە لە وڵاتانی رۆژائاوە دێ و بەرهەمی عەقڵی کۆمەڵگای ئیسلامی نییە . بەڵکو ململانێ و کێشەی گەورەی ئیسلام لەگەڵ دیموکراتییە. لەم وڵاتانەش کە ئیسلامی تێدایە بە کوردستانی خۆمانشەوە دیموکراتی تێدا نییە یان لە ئاستێکی زۆر نزمە . ئەمە بوەتە هۆی مانەوەو قورسایی ئیسلام واتا دیموکراتی چەند بچێتە پێشەوە ئەوەندە ئیسلام دەبێتە ئایینێکی راستەقینە. چەند دیموکراتی لە پاشەکشەدابێت ئیسلام پانتاییەکی فراوان داگیردەکات، سیحری فراونبوونی ئیسلام خۆدی پیاوانی ئایینی و ئایدۆلۆجیای ئیسلام نییە بەڵکو ئەو هێزە سیاسیە گەندەڵیە کە ئایین بۆ مەرامی سیاسی بەکاردەهێنن . دیموکراتی و عەلمانیەت بە مانای دژایەتیکردنی ئایین نایەت، هەروەک پیاوانی ئایینی لە نەزانی یان بۆ چەواشەکاری دەڵێن، بەڵکو بۆ رزگارکردنی ئایینە لە دەست ئەو سیاسیانەی بازرگانی بە ئایینەوە دەکەن. لە سایەی علمانیەت لە وڵاتانی ئەورپی نەک ئایینی مەسیحی بێ هێزبووە بەڵکو ئایینی ئیسلامش بوژاوەتەوە. بەڵام ئەو دەستەیەی بازرگانی بە ئایینەوە دەکات لاواز بووە. ئایین لەم وڵاتانە چووەتە ئەو جێگایەی کە پێویستە لێێبێ ئەویش مزگەوت و ماڵە،لە وڵاتانی سکۆلارئایین لە فەزای گشتی کۆمەڵگا گۆڕاوە بۆ مەسەلەیەکی تاکەکەسی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست