کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەست گیركردنى زاناى كورد عەبولرەقیب یوسف خاڵێكە لە سیاسەتى دەسەڵاتى گە ندەڵ بۆ سەركوتكردنى ڕۆشنبیرانى دڵسۆز

Tuesday, 28/06/2011, 12:00


مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف ئەو مێژوونوس و شوێنەوارناسە شۆڕشگێڕە بوو ساڵەها ساڵ بە تاقی تەنیا و بەبێ پشت و لەسەر خەرجى گیرفانى خۆی و بێ هاوكارى هیچ كەسێك ڕووبەڕوى رژێمى بەعس و سوپا وەستاوە بۆ پاراستنى مێژوو شوێنەوار و كەلەپورى كورد كاتێك كە پارتى و یەكێتى لە پشت سنور بون و خۆیان حەشاردا بوو لە ترسی سوپاى سەدام. هەر شوێنەوارێك لە سەرانسەرى كوردستان حكومەت یان جاش یان خەڵك دەسترێژیان بكرایەتە سەرى كەسانى دڵسۆز هاواریان بۆ مامۆستا عەبدولرەقیب دەبرد وەئێستاش بە هەمان شێوەى جاران خەڵكى هاوارى بۆ دەبەن تا شوێنەوارەكان ڕزگاربكات یان لە زەمانى بەعس كاتێك فەرمانگەیەك بیویستایە ئەوراقەكانى خۆی بسوتێنێ بەگژیاندا دەچو پێ ئەوتن ئەمە هەمووى بەڵگەنامەى رەسمى ئەم وڵاتەن سوتاندنیان خیانەتە و نەى ئەهێڵا بیسوتێنن كە هەرگیز هیچ كەسێكى دیكە لەكوردستان نەبو ئەم ئازایەتیەى تێَدا بێت و ئەم بیرو هۆشەى هەبێت و لەم شار ڕاكات بۆ ئەو شار لەو دێ بۆ ئەو دێ لەم شاخ بۆ ئەو شاخ بۆ پاراستنى شوێنەوار و بەڵگەنامەى كوردستان. هەوڵ و كۆششى ئەم پیاوە لە هەموو كوردستان دەنگى دابوو.
هەروەها لە دواى ڕاپەڕینیش تا ئێستا بۆ ئەم مەبەستە بەگژ دەسەڵاتە گەندەڵەكەى كوردستاندا چوە هەندێ جار زەرەر لە بەرژەوەندى تایبەتشی دراوە و ئێستا ئەیانەوێت سەركوتى بكەن بە هۆی دادگاى نادادگا و دادگاى داردەست و كۆیلەى حزب و بێ شەخسیەت و و دوور لە دادپەروەرى و سەربەخۆیی ئێستا عەبدولرەقیب بە تاوانبار لە قەڵەم ئەدەن لەبەر ئەوەى داواى كڕین و ڕزگاركردنى خانوێكى مێژوویی كردوە بە پێ ئاماژەیەكى مامۆستا لە ڕۆژنامەى ڕۆژنامە ژمارە(638) دەبێ دەستى ڕەشی پ
پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى لەپشت ئەم كارە بێت. جێگەى داخە تا ئێستاش سەركردەكان نە وەفایان بۆ عەبدولرەقیب هەبوە و نە نرخى ئەو كارە گەورانەشیان زانیوە كە كردویەتى. دەسەڵات هەوڵ دەدات هەر ڕۆشنبیرێكى كورد سەرى بۆ نەچەمێنێت سزاى بدات و سومعەى لەكەدار بكات و سەركوت و بێ دەنگى بكات وەك چۆن چەندین ڕۆشنبیرى مەیدانى سەراى ئازادیان دەسگیر كردو ئەشكەنجە دران وەك رێبین هەردى و چەندانى دی. دەسەڵات باش بزانە عەبدولرەقیب یوسف دۆست و قوتابی و پشتگیرى زۆرى هەیە لە سەرى بە وەڵام بێن و وەفایان بۆ كارەكانى هەبێت. دەتوانین بڵێن هەرچۆنێك بێت ڕژێمى بەعس ڕێزى لەو خەباتەى عەبدولرەقیب گرتوە و ئازاریان نەداوە بە پچێەوانەى دەسەڵاتى دز و جەردەى كورد، دزانى بیرە نەوتەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە