بەرهەم سالح دەتوانێ یەكێتی لەقەیران ڕزگاربكات
Tuesday, 04/02/2014, 12:00
دكتۆر بەرهەم تاكە كەسە كە دەتوانێ یەكێتی لەو قۆناغە دەربازبكات ،چونكە ئەو كەسێكی تەكنۆكراتە لەهەمانكاتدا واقیعیانە بیردەكاتەوە، كەسێكی خوێندەوارە و پشت بە واقیع و گۆڕانكاریە تازەكان دەبەستێت ،ئەوە جگەلەوەی توانایەكی ئێجگار باشی هەیە لە بواری دیبلۆماسی و زمانزانیدا ،وەختێ سەرۆكی حكومەت بوو توانی بەكارەكانی خۆی خۆشەویست بكات لەنێو خەڵكدا ، من دەمەوێ ئاماژەبە بەوەبكەم ئەو دەتوانێ تای تەرازوی هێزی یەكێتی ڕاستبكاتەوە لەنێو گۆرەپانەكەدا بەڵام كێشەكە ئەوەیە ئایا ئەوانی تر پشتیوانی بەرهەم ێالح دەكەن بۆئەو پۆستە ،مەبەست گشت ئەو باڵ و گروپانەی كە بەئاشكرا دژایەتی ئەو پیاوەدەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ،تەنانەت وەختێ سەرۆكی حوكمەت بوو ئەو گروپانە دژایەتی پڕۆژەكانی دكتور بەرهەمیان دەكرد .كێشەی یەكێتی ئەوەیە ئەو حزبەیان داماڵیوە لە ئایدۆڵوژیا لە پڕەنسیپ كردویانە بە كۆمپانیا لیرَەوە بەرهەم ێالح ڕوبەڕوی ئەركێكی قورس دەبێتەوە بۆ شانسی دەرچونی بەسكرتێر، ئەو دەیەوێ گۆڕانكاری لە كۆی پەیوەندیە سیاسی و ئابوری ئیداریەكان بكات بەڵام ئەوانی تر دەیانەوەی یەكێتی وەك خۆی بمێنێتەوە گەشەنەكات تەنها لەچوارچێوەی بازرگانی كردن و كۆمپانیادا بمێنێتەوە .بە دابڕاوی لە تازەگەری بەدابڕاوی لە كۆمەڵگا بژیت ،ئەوان دەیانەوێ وەك جاران سیاسەتی تەهمیش كردنی كۆمەڵگا پەیڕەوبكەنەوە بەڵام ئەو دەیەوێ ئاوڕ لە خەڵك بداتەوە بە پڕۆژەی تازە ، ئەوان دەیانەوێ ڕێككەوتنی ستراتیژی بەردەوام بێت بۆ ملشكاندن و پوكانەوەی جەماوەری یەكێتی بەڵام ئەو دەیەوێ ئەو ڕێككەوتنە كۆتایی پێ بێنێت ،هەروەك ئەو دەیەوێ لەپارتی دووربكەوێتەوە بۆ هەڵسانەوەی یەكێتی، ئەوان دەیانەوێ یەكێتی بكەنەوە بە پاشكۆی پارتی ئەوان دەیانەوی سەرمایە و كۆمپانیاكانیان نەكەوێتە مەترسیەوە ،ئەو دەیەوێت كۆمپانیاو سەرمایە بخاتەگەڕ لەنێو كۆمەڵگادا ِلەپێناو بوژانەوەی یەكێتی ، ئەوان ئەقلیەتیان كلاسیكیەو نایانەوێ لەو شكستە تێبگەن ،ئەو دەیەوێ ئەوكێشەیە نەهێلێ كە بوەتەهۆی شكستەكە ،ئەوان دەیانەوێ بەشداریەكی لاوەكی وەك جاران لەحوكمەت بكەن بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانیان بەڵام دكتور بەرهەم دەیەوێ بەشداریەكی حەقیقی بكات بۆ هەستانەوەی یەكێتی . من پێم وایە باشترین كەس بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی یەكێتی خودی بەرهەم سالحە چونكە هەموو ئاماژەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە ئەو توانای بەرجەستەكردنی خەون و ئاواتی یەكێتیەكانی هەیە .ئەگەر لەروِی پراكتیەكیەوە سەیری توێژەكانی كۆمەڵگا بكەین ئەوەمان بۆروون دەبێـەوە كە دكتور بەرهەم سەنگ و قورسایەكی بێوێنەی هەیە لەنێو گشت توێژو چینەكاندا، هەمیشە خەڵكی ئاسایی و خوارەوەی یەكێتی و تەنانەت لایەنەكانی دیكەو بێلایەنەكانیش بەچاوێكی ستایش و ڕێزەوە سەیری بەرهەم سالح دەكەن بەكەسێكی مەحبوب ناسراوە، لەنێو كۆمەڵگادا بۆیە خەڵكی یەكێتی كۆمەڵێك چاوەڕوانی لەو پیاوە هەڵچنیوە كەدەشێ ببێتە فریادڕەسێك بۆ قۆناغی داهاتوی یەكێتی .من پێم وایە لەئێستا دا بەرهەم سالح پێویستی بە پشتگیری هەیە لەنێو كۆی پێكهاتە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی نێو یەكێتیدا لەنێو كادیران و ڕوشنبیران و گشت كایەكانی تری یەكێتیدا بۆئەوەی ئەو دەرفەتەی پێ ببەخشرێ چونكە ئایندەی هەستانەوەی یەكێتی پێم وایە پێویستی بەكەسێكە كەتوانای بەرگەگرتنی قەیران و كۆنتڕوڵكردنی كێشەو گرفتەكانی هەبێت هەروەك توانای نوێ بونەوەو گونجاندنی یەكێتی هەبێت لەگەڵ سەردەمدا ، باشترین كە س بۆ ئەو پۆستە دكتور بەرهەم سالحە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست