ئەوكاتەى یاسا سەروەر دەبێ
Tuesday, 22/05/2012, 12:00
لەهەموو ولاتانى دونیا دەسەلات داران ئەو سیستەمە پەیرەو دەكەن كە یاساى وڵات دیارى كردووە ئەویش بۆ ئەوەیە كە یاساى ولات سەروەر بێت دوور لەدەسەلاتى حزب و كۆمەل و كەسانێك ،ئەمە بەكردار كراوە لە زۆربەى ولاتانى دونیا واتا تەنیا ناو هێنانى نییە .
كەسە بالاكانى ناو حكومەت لەترسى ئەوەى توشى سزا نەبن ناچارن كە بەرژەوەندى گشتى پێش بەرژەوەندى خۆیان بخەن (ئەمە لەولاتانى دەرەوەى هەرێم)هەروەها بەهەموو شێوەیەك خۆیان دوور دەگرن لە گەندەلى و دزى لەو پۆست و دەسەلاتانەى كە پێیان دراوە ئەوان خۆیان دەزانن ئەگەر كارێكى نابەجێ بكەن توشى چ بەرپەرچ دانەوەیەك دەبن لەلایەن خەلك و هاونیشتمانانیان .
كوردستان ئەو هەرێمەیە كەبەناوى دیموكراتییەوە قسەدەكا بەناوى ئازادی و بەناوى سەربەخۆیى خۆى پیشان دەدات ،بەوناوەى كە یاسا سەروەرە .لەهەموو رویەكەوە ئەمە پێچەوانەیە نە دیموكراتە نەسەربەخۆییە نە ئازادیشە لەهەموى گرنگتر یش قەت یاسا سەروەر نابئ ئەگەر بەرژەوەندى خۆیان بخاتە مەترسییەوە .
بۆیە دەلێم دیموكرات نییە چونكە لە حوكمى دیموكراتى گۆرانكارى روودەدا لە دەسەلات من ئەمە زیاتر لە 20 سالە دەبینم هەر یەك دەم و چاو و یەك كەسە دەلێ من سەرۆكم هەموو وەزیرو كاربەدەستانى تر هەر یەكن تەنیا جێ گۆركێیان پێ دەكرێ وەكو یارى دامە هەموو یەك جۆرە بەردن .
بۆیەش دەلێم ئازادى نییە هەر لە تیرۆركردنى (سەردەشت عوسمان و سۆرانى مامەحەمە)ئەمە روون دەبێتەوەو دیارە ، ئازادى بەراى دەسەلاتى كوردى پیاهەلدانە بۆ حزب و بنەمالەدیارەكان .
(سەربەخۆیى)هەرچەندە حوكمرانى كارێكى گرانە بۆئەوەى بتوانى سەربەخۆبى لەم حوكمرانییە بەلام دەسەلاتى كوردى دەلێ سەربەخۆم و لەهەمان كات واش نییە هەموومان باش دەزانین كە حوكمى كوردى لەژێردەستى تورك و فارس و عەرەبە ئەمە بەدرێژایى مێژوو دیارە كە هەمیشە ئەم نەتەوانە كوردیان بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكارهێناوە لەدژى یەكتر.
با باسى سەروەرى یاسابكەین كەچۆن بۆهەمووكەس وەك یەك سەروەرنییە ،من بچوكترین نمونە دینمەوە كە ئەمە دەسەلمێنێت یاسا وەك یەك و بۆ هەموو كەس سەروەر نییە .
لەكابینەى شەشى حكومەتى كوردستان بریاردرا بە گەراندنەوەى مولكى گشتى ،لەسنورى سەوز هەندێك پارچەزەوى كە بەكەلكیان نەدەهات گەراندرانەوە كە گوایەبەمە یاسا سەروەر دەكەن ،لەسنورى زەرد زیاتر مەبەستمان هەولێرە تەنیا شوێنێك كە گەراندراوە ئەوبارەگایەى حزبى شوعى كوردستان بوو ئەویش بەزۆر لێیان سەندراوەچونكە شوێنەكە باش بوو بۆ كۆمپانیاو هوتێل یاساش بەس لەو شوێنە سەروەربوو .ئەوشوێنانەى ترى نەگرتەوە وەك بارەگاكانى ترى پارتى و یەكێتى و ئەو بالەخانانە و خانوانەى كە بەرپرسەكان داگیریان كردوە بەرۆژ چۆلە و بەشەو هەرایە لەناوى .ئەمە لەلاى ئەوان یاسایە بەلام چ یاسایەك كە هەمیشە سەروەرە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست