کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گۆڕان پیاوی خۆی ده‌وێت، پیاوه‌تیش غیره‌تی ده‌وێ

Thursday, 31/12/2009, 12:00


ده‌مێکه‌ ووتومه‌ گۆڕان، به‌ گۆڕان ناکرێت، کاتێک که‌سێک گروپێک بزوتنه‌وه‌یه‌ک بانگه‌شه‌ی گۆڕان بکات
کادیر و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی بوێری ئه‌وه‌شیان تیا نه‌بێت به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ به‌رگری له‌ سه‌رکرده‌کانی خۆشیان بکه‌ن،که‌واته‌ ده‌بێت ئومێدی چیمان به‌م گۆڕانه‌ بێت..
گۆڕانێک خاوه‌نی 25 کورسی په‌رله‌مان و نیو ملیۆن ده‌نگ ده‌ر بێت، نه‌توانی خۆی بکاته‌ خاوه‌نی خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌کی وه‌ک ئوردوگای پیره‌ مه‌گرون که‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن و ده‌یان ده‌ڤه‌رو ناوچه‌ی تریش هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربرێن ده‌که‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
ڕۆژ نیه‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گۆڕان له‌ سایتی سبه‌ی و که‌ناڵی کنن رۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ ، وێنه‌و وتارو ڕێپۆرتاژی ناڕه‌زایی خه‌ڵک بڵاو نه‌که‌نه‌وه‌، که‌چی که‌ دێنه‌ سه‌ر ئه‌مری واقیع نه‌ک هه‌ر خۆیان ناکه‌نه‌ خاوه‌نی به‌ڵکو خۆشیانی لێ ده‌دزنه‌وه‌..
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ بڕوای ڕا‌په‌ڕینی خه‌ڵک ونه‌ بڕوای به‌ناره‌زایه‌تی شه‌قامی کوردی هه‌یه‌، به‌ڵلکو بڕوای به‌ خه‌باتی په‌رله‌مانی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێش هه‌ڵبژاردنی 25.7 من ڕاشکاوانه‌وه‌ پێم وت کاک نه‌وشیروان شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌چه‌ند کورسیه‌کی په‌رله‌مان ناکرێت، به‌ڵکو چاره‌سه‌ر هه‌ر ڕاپه‌ڕێنیکی تره‌، به‌ڵام نه‌وشیراون مسته‌فا باوه‌ڕی وا نه‌بوو،، ئه‌و هێنده‌ خۆش باوه‌ڕ بوو به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی که‌ده‌توانن گه‌وره‌ترین شه‌ڕی بۆ ده‌که‌ن،، به‌لام وا پێنج مانگه‌ ده‌یان ڕوداو کاره‌ساتیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی وبراده‌رانی گۆڕان له‌په‌رله‌مان دارێکیان نه‌خستۆته‌ سه‌ر به‌ردێک.
کاره‌ساته‌که‌ لێره‌ دایه‌، که‌سێکی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات به‌تیایبه‌ت یه‌كییه‌تی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر گۆڕان یان نه‌وشیروان، ده‌یان کۆنه‌ کادیرو گۆڕانخواز دێنه‌ وه‌ڵام له‌سایتی سبه‌ی به‌زامانی گوڵ ده‌دوێن و له‌ سایتی کوردستان پۆست وه‌ک هین ده‌رشینه‌وه‌ به‌سه‌ر نه‌یارانیاندا.
هه‌رچه‌نده‌ به‌شێکی زۆریان له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین که‌چی بۆ ته‌نیا جارێکیش زاتی ئه‌وه‌ ناکه‌ن، به‌ناوی خۆیانه‌و وه‌ڵامی نه‌یاره‌کانی گۆران و نه‌وشیراون بده‌نه‌وه‌ ،، بانگه‌شه‌ی گۆرانیش ده‌که‌ن.
ئه‌زیزانم له‌ لیستی گۆڕان، گۆران به‌ ئێوه‌ ناکرێت.
شاعیرێکی کورد ده‌ڵێ:

بۆرژواکان دڵیان سسته‌
پێشی هه‌ر کڵپه‌و ئاگرێ
ده‌بێ بازویه‌کی ئازاو.
ده‌ستی زبری زه‌حمه‌ته‌ کێشێ ئاڵای یاخی بوون هه‌ڵگرێ
ئاڵای یاخی بوون له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ئێوه‌ هه‌ڵناگیڕیت..


ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێکیش بێت چاوێک له‌ سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان و ناسیح ی هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ن بزانن چۆن ڕوو به‌ڕووی هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی مافیا قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه‌.
سه‌نگه‌ر چۆڵ بکه‌ن باشتره‌ له‌م حاڵه‌تان.

پێشنیارێکی دۆستانه‌م بۆ کوردستانپۆست
تکایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ناوی گۆڕانخوزێک و کادرێک و پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن و هتد بابه‌ت ده‌نێرن وه‌ڵامی ڕاستیه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌ بابه‌ته‌کانیان سانسۆر بکه‌ن .
بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانپۆستیش نه‌بێته‌ زمانحاڵی دوه‌می گۆڕان به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ پێویسته‌ بۆ جارێکی تر کوردستانپۆست هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات.. هه‌رچه‌نده‌ من پێش 25.7 یش هه‌مان پێشنیارم بۆ کردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە