لە نەخۆشخانەى قەڵادزێ 34 ملیۆن دینار لە موچەى كارمەندانى نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستى یەكان دیار نامێنێت و دەدزرێ
Wednesday, 01/05/2013, 12:00
لە نەخۆشخانەى قەڵادزێ 34 ملیۆن دینار لە موچەى كارمەندانى نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستى یەكان دیار نامێنێت و دەدزرێ , لە بەرامبەردا 25 هەزار دینار لە مووچەى هەر كارمەندێك دەگێڕنەوە تا قەرەبووى بەشى ژمێریارى پێ بكەنەوە , هەڕەشە لەو كارمەندانەش دەكەن كە 25 هەزار دینارەكە نەدەن بەوەى سزایان دەدەن , ئەوەیە حیكمەتى حكومەتى كوردى , ئەوەیە پلانى تۆكمە و ئەوەیە دانایى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرێتى یە گەندەڵەكەى ڕاپەڕین .
دواى ئاشكرابوونى دەیان و سەدان فەزیحەى ئابڕوبەرى وەزارەتى تەندروستى لە دزى و ئیختلاێ و دەرمانى ئیكسپایەر و بەكارهێنانى دەرمنى هەڵەو دەیانى تردا كە هەر یەكێكیان پێویست بوو لە سەرى وەزیرى تەندروستى و بەرپرسانى ئەم ڕەوشە نالەبارەى تەندروستى ڕاپێچى بەردەم لێپرسینەوەى یاسایى بكرانایە , دواترینیان كوێر كردن و تێكدانى بینایى 30 هاووڵاتى شارى هەولێر بوو , وەزارەتى تەندروستى نازانێت ئەو جارە دزى و پاشەكەوتى داهاتى ناشەرعى لە چیدا بكات , ناچار پارەى مووچەى نەخۆشخانەكان دەدزێت و دواتر تۆمەت دەداتە پاڵ بانك و دەڵێت پارەكە لە بانك بە كەمى هاتووە ,
لە مووچەى مانگى 3 ى ئەم ساڵ لە نەخۆشخانەى قەڵادزێ بڕى 34 ملیۆن دینار دیار نامێنێت و لە برى وەرگرتنى ئیجرائاتى یاسایى و ئیدارى , بە فەرمانى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (د . محمد ڕەسوڵ سورە) ئەو پارەیە لە كارمەندان قەرەبوو دەكرێتەوە و لە مووچەى مانگى چوار هەر كارمەندێك 25 هەزار دینارى لێ گێڕدراوەتەوە , هاوكات تۆمەتى ئەوە دەدەنە پاڵ لقى پشدەرى بانكى ڕەشید و دەڵێن پارەكە لەوێوە بە كەمى هاتووە , لە بەرامبەردا بانكى ناوبراو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە و ئاشكراى دەكات ئەو پارەیە چەند سەد هەزار دینارێك نیە تا لە بانك بە هەڵەو بە كەمى نەدرابێ بەڵكو لیژنەى ژمێریارى و بەڕێوەبەرێتى خۆیان لێى بەرپرسن .
لێرەدا بێ ئابڕوویى و ڕووقایمى و چاونەترسى ستافە فیرعەونى و دزەكەى بەڕێوەبەرى گشتیمان بۆ دەردەكەوێ كە لە دزی و گەندەڵى گرێبەستەكانى خواردن و پاككردنەوەى نەخۆشخانەكان و ئەو دەیان هەزار دۆلارەى ڕۆژانە لە لیژنەكانى كڕینى پێداویستى تێریان نەخواردبێ , ئەم جارە داهێنانى تر لە شێوازەكانى ترى پارە یەیدا كردن بە شێوازى ناشەرعى دەكەن دەكەن .
لێرەوە ڕووى دەمم دەكەمە حكومەتى هەرێمى كوردستان و وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرێتى گشتى تەندروستى ڕانیە , كە خەڵكى ئێستا چاو كراوەن و بە دزى و بڕۆییەكانتان دەزانن و ڕۆژێك دێت لە سەر ئەو ناعەدالەتى و گەندەڵیانەتان ئەمڕۆ یان سبەى سووچى دادگاكانتان لێ بگرن و حەقى ئەو خەڵكە هەژار و نەدارەتان لێ وەربگرنەوە .
1_5_2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست