کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گٶران، کۆمه‌ڵ و یەکگرتوو سێ لایەنی ترسنۆک و لەرزۆک هه‌روه‌ها بێهه‌ڵوێست له‌ بەرامبەر بارزانی

Thursday, 14/04/2011, 12:00


یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی به‌ ناو ئۆپزسیۆن لە کوردستانی باشوور، پەنجە نەخستنە سەر برینە گەورەکانە، چونکە ژینگەی سیاسیی و ئیداریی لە کوردستان ئەو پەندە کوردییەی لێ یەکان گیر دەبێت، که‌ ئاوە سیاسییەکەی کوردستان لەسەرچاوەکه‌ خۆیه‌وه‌ پیسە* نەوەک لەلق و پۆپەکانی، بۆیە دەتوانین له‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و بڵێین:
1.یەکەم شکستی ئۆزسیۆن و لەقبونی بڕوابوونی جەماوەره‌ به‌ نەبونی کاندید بوو بەرامبەر بارزانی.ئەگەر هۆکارێکی شکستی حەتمی بوو بەرامبەر بارزانی، بەڵام خاڵی جەوهەریی ترس و بەرتیل و دڵداریی سیاسیی بوو لەگەڵییدا.
2.وەک گروپی سیاسیی، گۆڕان یەکەم لایەن بوو، بوێرانە گۆمی مەنگی چەندین ساڵەی ترسی ئەو دەسەڵاتەی بەرەو تێكشکان بردووە، یەکەم لایەنی سیاسیش بوو بانگەشەی دروشمی کوردستان هاوشێوەی میسر و تونسی هەلگرت.ئەمە سەرەوەریە بۆخۆی تۆماری کرد.بەڵام هەر لەسەرەتای بەیانامە 7 خاڵیەکەیەوە تائێستا، بوێری ئەوەی نیە بڵێیت لەگەل دەستکێشانەوە نەوەک "دادگایی" بارزانینە.لە هاوشێوەی موبارەک و زین بن عابدین و قەزافی.....ئەمە باس لەیەکگرتوو کۆمەڵیش ناکرێت کە بەهەزار بیسمللا، تا ڕازیبونە بە هەلوەشانەوەی حکومەت.ئەگەر سەیری میدیای هەرسێ لایەنیش بکەین،وەک هەواڵ و ڕاپۆرتیش، مەسەلەی دەستکێشانەوەی بارزنی بلاوناکەنەوە.
3.وەک وتمان گۆڕان بانگەشەی ئەوەی کرد کوردستان هاوشێوەی میسڕو تونسە، یەکگرتوو کۆمەڵیش دوای ئەوەی جەماوەر ترسی جەبەروتی دەسەڵاتیان شکاند و هاتنە سەر خەت چونکە هەستیان کرد ئەگەر لەگەڵ ئەو شەپٶڵە نەکەون بەپاش دەکەون و جەماوەرەکەشیان لێیان قبول ناکات.بۆیە سەرەتایەکی نوێی سیاسیان لەچاودروشمی کۆنەکەیان هەڵگرت،نەشیش بسوتێ نەکەباب، بەڵام ئەم دوهێزە بەهۆی ئەومێژووە کۆنەی هەیانە لەدڵداری سیاسی لەگەل دەسەڵات و فشاری دۆستەکەی تاڵەبانی (ئێران) و میانرەوی سیاسی یەکگرتوو....هەموو ئەمانە سیگناڵی ئەوەمان پێ دەڵێت رەنگ بێت ئەو سێلایەنە تاسەر نەتوانن بەیەک ئاواز بخوێنن بەتایبەتی شٶڕبونەوە بۆ قولایی یاریەکە (روخان یان گۆڕینی سیستەمە کە و دەستکێشانەوەی بارزانی).

4.راستە هەر سیستەمێکی دیکتاتۆرو ولاتەکە، تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەڵام کۆی ئەو سیستەمە دیکتاتۆریانە، خاڵە هاوبەشیان گەلێک زیاترە لەجیاوازیەکانیان.هاوکات ئەوەی لەمیدیاکان دەبینین ئۆپزسیۆن و شەقام لەهەموو ناوچەکە هەوڵی کۆپی شٶڕشە سەرکەوتوەکان دەدات بەتایبەتی میسڕ، بەلام لەمەشدا ئێمە پێچەوانەی ناوچەکە شەپٶل دەدەین، کەشەقام دوای تێپەرێنی 45 ڕۆژ زیاتر ئەوکات داوای دەستکێشانەوەی سەرۆک و سیستەمە سیاسیەکەیان کرد، هاوکات ئۆپزسیۆنیش تا ئێستا ئەو بوێریە نیە بەراشکاوی بچتە پای ئەو داواکاریەی شەقام!؟ بۆیە ئەگەر ئێمە لە پەیرەویی دیکتاتۆریانەی موبارەک و زین بنعەلی و قەزافی و عەلی ساڵح خۆیان و بنەماڵەکانیان هاوبەش بێت لەگەل تاڵەبانی و بارزانی ئەوا بەداخەوە ئەو ئۆپزسیۆن و شەقامەمان تا ئێستا بۆ دروست نەبووە هاوشیوەی ئۆپزسیۆن و شەقامی لیبیا و تونس و میسر.
سەیر بکەن داخوازی سەرەکی ئۆپزسیۆنی میسر، تونس، لیبیا، یەمەن....دەستکێسانەوەی بێ قەیدو شەرتی سەرۆکەکانە، چونکە بە دەستکێشانەوەی سەرۆک سیستەمەکە هەمووی هەلدەوەشیتەوە.بەڵام لەکوردستان تازە بەتازە داوای دەستکێشانەوەی سەرۆکی حکومەت دەکرێت، ئەمیش ئازاد جوندیانی دەڵیت خەتی سورە! لە کاتێکدا لەزۆرینەی ئەو ولاتانە هەر لەرۆژانی یەکەمەوە حکومەتەکان هەڵوەشاونەتەوە وداوای بەشداری ئۆپزسیۆنیشیان کردوە، بەلام ئەوان رازی نەبون.تەنانەت لە ولاتێکی وەک سوریا لە سەرەتای خۆپیشاندان حکومەت هەلوەشاوە.
بەکورتی هەموو ئۆپزسیۆنەکانی ناوجەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دێن، حکمەتی ئۆپزسیۆنی ئێمە لە خوارەوە بۆ سەرەوە دێت.
5.دەیان جارەی پەیمانی بارزانی و تالەبانی بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا جگە لەدرۆیەکی زلی میدیایی هیچی تری لێ نەهاتۆتە ئاراوە.خۆپیشاندان ونارەزیەتی و هەڵمەتەکانی وەک هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی و نەوت و جاشی تاوانبارو تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و یاسای خۆپیشاندان....سەرجەم ئەمانە ئەم دەسەڵاتە یەک پەندی پێداوین، لەگەرمەی نارەزایتیەکان تەنیا کات دەکوژێت و ئامادەنیە پاشەکشە بکات.چونکە باش دەزانێت تەمەنی سیاسی ئەو لەناو ئەوژینگە پیسەیە کە (یاسا نەبێت و گەندەڵیش گەشە بکات).بۆیە هەموو گفتوگۆکان بەمەبەستی کات بەکوشتن دان پەیرەو دەکات.دانیشتنی ئەم خولەی ئەم جارەی ئۆپزسیۆنیش جگە لەوەی بەرتیلێکی ترە بۆ داواکەی بارزنی کەنابێت قسەی بشكێ، هاوکات دەبێتە ساردکردنەوەی خەڵک لەنارەزایەتی دەربرین و دروستکردنی دیوار لەنیوان شەقام وئۆپزسیۆن.بۆیە دەبێت ئێوەش ئەو هاوکێشەیەتان لەیاد نەچیت بجوکترین هەڵەتان باجی سیاسی گەورە لەشەقام دەدەن.

لەکۆتایش دەڵێێن تۆ بڵێی ئۆپزسیۆن بەرەو داخوازیە ڕێشەیەکانی شەقام و بەردەرکی سەرا بڕوات یان شەقام بەرەو خەباتە "ریفۆرمەکەی" ئۆپزسیۆن هەنگاو دەنێت و کۆتایی بەبانگەشەی دەستکێسانەوەی بارزانی دەهێنێ!؟

.# لەدوای پرۆسەی ئەنفال لەیەکێک لەژمارەکانی ڕۆژنامەی بەرەی کوردستانی دوای پرۆسەی ئەنفال دەڵێن ئازاد جوندیانی لەبابەتێکا نوسیبوی کە ئاوەکە لەسەروچاوەوەپیسە دەبێت بیگۆرین ! دیارە لەم نوسینە مەبەستی ئەوەبوو کەبارزانی و تالەبانی دەبێت کۆتایی بەدەسەلاتیان بێت..چونکە ئازاد چەند ساڵیک لەگەل چەند گروپێک هەوڵی زیندوکردنەوەی تەیارێکی هاوشیوەی کۆمەڵەی رەنجدەرانی دەدا کەزۆر جار دەیانوت دەیوتت کۆمەلەش هیچ نەبوو دەبێت لەکۆمەڵە باشتر دروست بکەین، ڕۆژگار هاتو چۆ، ئێستا ئەوەندە بێ مۆڕالە بۆتە گەورەترین پاسەوانی تالەبانی و لەناو حزبێکی وەک یەکێتی بەوهەموو تاوان و گەندەڵیەوە قسەکەرێتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە