کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هوشيار عه‌بدوڵڵای کەی ئێن ئێن كۆمپانيايه‌ك داده‌مه‌زرێنێت

Monday, 25/11/2013, 12:00

1725 بینراوە


سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌ هوشيار عه‌بدوڵڵا به‌ كوردستانپۆستى راگه‌ياند، کە ماوه‌يه‌كه‌ هوشيار به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ى ئێن ئێنى زمانحاڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ ژماريه‌ك به‌رپرسى به‌شه‌كانى كه‌ناڵه‌كه‌، كه‌ هه‌موويان دۆستى نزيكى خۆيين، سه‌رقاڵى دروستكردنى كۆمپيانيايه‌کی ریکلامن به‌ ناوى (بڵنددايموه‌ند).
سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ كوردستانپۆستی رونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆمپانياييه‌ به‌م نزيكانه‌ ده‌ست به‌كار ده‌كات و هوشيار عه‌بدوڵڵاش به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ريكلامى كه‌ناڵه‌كه‌دا بۆ كۆمپانياكه‌ى خۆى، مۆڵه‌تى كاركردنى كۆمپانياى (بۆكس)ى وه‌ك سپۆنسه‌رى ريكلامى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن كۆتايى پێهێناوه‌، هەرچەندە دەنگۆی سەرچاوەی هەواڵەکە وای راگەیاندن، کە کاتێک ئەم هەواڵە بڵاودەبێتەوە، رەنگە بۆ بەدرۆخستنەوە و بێدەنگکردنی ناڕەزایی لە ناو هەڵسوڕاوانی گۆراندا، ماوەیەک رێگا بدات بە کۆمپانیایەکی تر، کە سپۆنسەری کۆمپانیاکەی پێ بدات، دواجاریش بیانوویەک بدۆزێتەوە و لێی وەربگرێتەوە، یان ناوی کۆمپانیاکە بگۆڕێت بۆ ناوێکی دیکە.
به‌پێى گوتەی سەرجاوەکە داهاتى مانگانه‌ى ريكلام له‌ كه‌ى ئێن ئێن چه‌ندين ده‌فته‌ر دۆلاره‌، شایانهی باسە کە بابه‌تى دروستكردنى ئه‌م كۆمپانيايى هوشيار عەبدوڵڵا له‌ناو كه‌ناڵه‌كه‌ و له‌ نێو گرده‌كه‌شدا ده‌نگدانه‌وه‌ى دروستكردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ رايگه‌ياند: كۆمپانيايى بۆكس له‌لايه‌ن برايه‌كى دكتۆر يوسف محمد سادق سه‌رۆكى فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت. ئێستاش به‌هۆى ئه‌م وەرگرتنەوەی سپۆنسەری ریکلام لە کۆمپانیای بۆکس سارد و سڕى كه‌وتۆته‌تنێوان په‌يوه‌نديه‌كانى دكتۆر يوسف و هوشيار عه‌بدوڵڵاوه‌ كه‌ پێشتر پشتيوانێكى سه‌رسه‌ختى يه‌كترى بوون و له‌لاى نه‌وشيروان مسته‌فا و داکۆکییان لە یەکتر دەکر.
دیسان سه‌رچاوه‌كه‌ وتيشى: دروستكردنى ئه‌م كۆمپانيا له‌لايه‌ن هوشيار عه‌بدوڵڵاوه‌ ناڕه‌زایى له‌ نێو بازنه‌ و رێكخستنه‌كانى گۆڕان دروستكردووه‌ و ده‌ڵێن چه‌ندين پێشمه‌رگه‌ى دێرين و كادرى ناو يه‌كێتى به‌هۆى بيروباوه‌ڕيانه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ نانبڕاوكراون، به‌ڵام کەسانی وه‌ك هوشيار عه‌بدوڵڵا له‌ سايه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌، بوون به‌ خاوه‌نى سەرمایە و ماڵ و سه‌ياره‌ى گرانبه‌ها، وا ئیستا ئه‌م كۆمپانياكه‌شى هاته‌ سه‌ر.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)