گۆڕان و هەڵبژاردنى ناوخۆیى
Tuesday, 05/06/2012, 12:00
هەموو حیزب و ڕێكخراوێك بۆ بردەو دان بەكارى ڕێكخراوەیى و حزبى خۆى پێویستە پەیڕەوى جۆرێك لە هەڵبژاردن بكات تا وەك میكانیزمێك جوڵەكان ڕێك بخات لە چوارچێوەى پۆلێنكردنێكى ڕێكخرودا تا بازنەكانى بتوانن وەك یەكەیەكى گرێدراو پێكەوە تەواو كەرى كارەكانى بێت كە لە چوارچێوەى پەیڕەوى ناخۆ و ستراتیژى ئەو ڕێكخراوە یان ئەو حیزبە بەردەوامى هەبێت ئەمە تا ئاستێك ڕێكەوتنێكى جیهانى لەسەرە , بەڵام جیاوازیەكان لە ناو پەیڕەودا دەبینرێ كە ئایا یەكەكانى ئەم حزبە تا چ ئاستێك وە بە چ پێوەرێك رێك دەخرێ ..؟ وە ئایا ستیلى كاركردنى ئۆرگانەكانى تا چ ئاستێك دەتوانى نوێبونەوە و گۆڕانى تێدا بكرێ..؟ ئا لێرەوە لە هەرێمى كوردستاندا ئەوەى تا ئێستا كارى پێ دەكرێ كورت كردنەوەى هەموو ئۆرگانەكانە لە لاشەى تاكە سەركردەیەكدا كە ئەو سەركردە غیاب بوو هەموو بڕیارەكان لەسەرەوە بۆ خوارەوە غیاب دەبێت كە ئەمەش بە شێوەى سێگۆشەیى دەچێت بە دیوێكى تردا كاركردن لە ناو حزبى تقلیدى كوردیدا كراوەتە پیشە و سەرچاوەى داهاتى تاك كە بوەتە هۆى بە كۆیلە كردنى تاك لە بەردەم سەرچاوەى داهاتى تاكدا كە ئەم بژێویەش لە دەسەڵاتى تەنها كەسێكدا كۆدەكرایەوە ئەمە جگە لە وەى حیزب دەبوە سەرچاوەى پاوانكردنى داهاتى گشتى و دروست كردنى جۆرە ژینگەیەك بۆدروست كردنى باندى مافیایى كە خۆیان لەسەروى یاساوە دەبینن كە بوەتە هۆى ئیفلیج كردنى تەواوى جومگەكانى كۆمەڵگا , ئەم جۆرە حیزبانەى هەرێم بە تایبەت پارتى و یەكێتى بەردەوام جۆرَیك لە حكومەت دروست دەكەن كە كۆنتڕۆڵى خۆیان بێت و كارتۆنى بێت ئەمە لە ژێر دنیایەك دروشمى گەورەدا دەكرێت كە گەیشتوەتە ئاستێك تاك وەك شوێنى ئیش و كارگەیەكى بێ بەرهەم كارى تێدا بكات لە ناوخۆى خۆشیاندا 23ساڵە هەرجۆرە دەمو چاوێك هەڵدەبژێرێنەوە و هیچ گۆڕانێكى تێدا بەدى ناكرێ كە تا ئێستاشى لەگەڵدا بێت نەتوانراوە ئەم جۆرە كاكردنە بگۆڕێت بە كاركردنێك كە ئارەزو مەندانە بێت و وە زۆر شتى تریش.
ئێستا بزوتنەوەى گۆڕان لە قۆناغێكى نوێیدا خەریكى خۆ ڕێكخستنە لە ناوخۆى خۆیدا ئەمەش دەشێت وەك قۆناغێكى گرنگ سەیرى بكرێ چونكە گۆڕان توانیویەتى ببێتە بەرهەم هێنى قۆناغێكى نوێ كە دروست بونى ئۆپۆزسێونى هەقیقیە لە دروست بونیەوە تا ئێستا زۆر كارى گرنگ و ئازایانەى ئەنجام داوە بەڵام بەدەر نەبوە لە كەم و كوڕى كە ئەمەش ئاساییە وە توانیویەتى جۆرە ژینگەیەكى ئازاد لە ناوخۆى خۆیدا دروست بكات كە بتوانرێ ئازادانە ڕەخنە بگیرێت و وە گۆیشى لیبگیرێ لە ئاستى دەرەوەیدا توانیویەتى یاریەكى سیاسیانەى گرنگ بكات بە هەموو ئاراستە جیاوازەكاندا تا بوەتە یاریچەیكى گرنگى ناو یاریگاى سیاسى هەرێم و ناوچەكە وە گەڕاندنەوەى متمانە بۆ تاك و كردنى تاك بە سەنتەرى بڕیاردان هەموو ئەمانەو چەندین كارى تر (كە دەكرێت لێكوڵینەوەى قورسى لەسەر بكرێ هیوادارم خۆینكارەكانى زانكۆ ئەم كارە بكەن).
لە ئێستادا ئەم بزوتنەوەیە لەبەردەم قۆناغێكى گرنگدایە ئەویش خۆڕێكخستنى ناو خۆى خۆیەتى تا بتوانێت جۆرێكى تر لە ستایلى حیزب و ئۆرگان دروست بكات كە جیاواز بێت و گۆڕانى گەورە بكات , پەیامەكانى گۆڕان سەرەتایەكى باشە كە دەبێت هەڵسوڕاویەتى ئارەزومەندانە بێت و كارى دوەمى بێت كاركردن بێت لەسەر ڕاگرتنى ملكلانێكان بۆ كارى زیاترو دلسۆزى زیاتر دانانى كەسى نوێ گەنج و لێهاتوو بۆ ئۆرگانەكان و دروست كردنى میكانیزمى دەستاو دەست كردنى بەرپرسیاریەتیەكان كە بتوانێت هەمیشە لە بزاوت و گۆڕاندا بێت بەڵام دەكرێت چەند پرسیارێك لەم كاتەدا ڕوبەڕوى ئەم هەڵبژاردنە بكرێتەوە :
1. ئایا دەتوانرێت بەدەر لەو بەرپرسانەى ناو یەكێتى كەسى تازە دروست بكات ..؟
2. ئایا دەتوانێت ململانێكان لەسەر بناغەى گیانى لێبوردەیى لێهاتوى ڕابگرێ دور بێت لە دەستەگەرى و ناوچەیى و خێڵەكى ..؟
3. ئایا دەتوانێت پەیڕەوێك بەرهەم بهێنێ كە جیاوازیەكى فكرى و ئۆرگانى هەبێت لە حیزبە تەقلیدیەكان..؟
4. ئایا دەتوانێت ئەندامەكانى وا پەروەردە بكات كە حزب هۆكار بێت نەك ئامانج ..؟
5. ئایا دەتوانێت نمایشى هەقیقى دروشمەكانى بكات ..؟
6. ئایا دەتوانێت ئاسۆى بێت و بڕیارەكان گروپى بن ڕاویژكردن و ئاراستەكردن گروپى بێت..؟
7. ئایا دەتوانێت كەس پەرستى نەهێڵێت و جۆرێك لە هاوتا كردن لە نێوان هەڵسوڕاوەكانیدا دروست بكات..؟
ئەمانە و چەندین پرسیارى تر كە دەكرێت لە داهاتودا وەڵامەكانیمان دەست بكەوێت.. ئەگەر چى بە وردى لەسەر ئاستى گشتى چاودێرى ئەم هەڵبژاردنانە دەكرێ چونكە هەموو تاكێك لەم هەرێمەدا هیوایەكى گەورەى بە بزوتنەوەى گۆڕان هەیە ئەمە جگە لە چاودێرى ناوچەیى و جیهانى كە دەكرێت لەم قۆناغەدا بزوتنەوەى گۆڕان بتوانێت گۆڕانكارى گەورە ئەنجام بدات..هەمومان چاوەڕیى گۆڕانین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست