به بێ ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لقی دووی پارتی مووچه بۆ پارتییه‌کان ده‌بڕێته‌وه
Friday, 10/05/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، نهێنییه‌کی بۆ په‌یامنێری کوردستانپۆست ئاشکراکرد، که لە ئێستادا لە لقى دووى پارتى لیستێكیان داناوە بۆ دامەزراندن، بەبێ ئەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەو كارەكە بزانێت، لقی دوو بۆ خۆی هەڵساوه به نووسینی ناوی ئەو كەسانەی که له رابردوودا، وازیان له پارتیی هێناوه، یان دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه و دڵیان له پارتی ئێشاوه، ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌نووسرێت، ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگ به پارتیی و به مه‌سعود بارزانی بده‌ن تا به سه‌رۆک هه‌ڵبژێرێته‌وه، دوای ئه‌وه هه‌موویان موچه ، یان دامه‌زراندن، یان خانه‌نشینییان بۆ ده‌بڕنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست