کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سته توکنه‌کانی نێو شیشه‌ ته‌نگه‌به‌ره‌کانی زیندان چاوه‌ ماندووه‌کانی چاوه‌نواڕی ئازادبوون گه‌روه‌ تاساوه‌کانی نیو دیواره‌ به�

Saturday, 03/04/2010, 12:00


هه‌موومان ئاگادارین چه‌ندین جاره‌ په‌نابه‌رانی زیندانی له‌ ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپایی نامه‌یان بۆ سه‌رۆکی هه‌ریم وسه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆکی حکومه‌ت وسه‌رۆکی په‌رله‌مان ...ناردووه‌. به‌ڵام به‌و په‌ڕی بیموبالاتی و بێگوێدانه‌ هاناو هاواره‌کانیان ، هیچ کام له‌و به‌ڕێزانه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌ یه‌ک دێرێش وه‌ڵامی نامه‌کانیان بداته‌وه‌.
ئه‌مجاره‌ په‌نابه‌ران هانایان بۆ ئیوه‌ ‌، ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ‌‌ هێناوه‌و نامه‌ی کراوه‌یان ئاراسته‌ی ئیوه‌ کردووه‌.
بڕیار وایه‌ 7.4.2010 کۆمه‌ڵیک په‌نابه‌ری تر بۆ‌ فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی به‌زۆر بگه‌ڕێنرینه‌وه‌، وه‌ به‌گوێره‌ی لێدوانی په‌نابه‌ران، ئه‌وان له‌ فڕۆکه‌کان دانابه‌زن .
ئه‌گه‌ر ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که هه‌وڵده‌ن به‌ دوور له‌ میدیاکان ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ جێبه‌جی بکه‌ن، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ که‌ نه‌یه‌ڵن ئه‌م کێشه‌یه‌ بێ بینینی ڕاسته‌وخۆی ئیوه‌ ئه‌نجامبدڕێت.
گرنگه‌ دوانه‌که‌ون و بایه‌خی خۆی پێبده‌ن. وه‌ ئه‌گه‌ر بره‌خسێت کارمه‌ندی تایبه‌ت بۆ ئه‌م رۆژه‌ دیاریبکه‌ن وئاگاداری جموجوله‌کانی ‌هێله‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا بکه‌ن.
گه‌یاندنی ناهه‌قیه‌کان و نائینسانیه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌ خوێنه‌ران وبینه‌ران وبیسته‌ران به‌رهه‌میکی دکیومنتاری ‌ ده‌بیت له‌ ڕاستای وه‌ستاندنی دیپۆرتدا.
ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌م پلانه‌ زاڵمانه‌یه‌، گووشاریکه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران
میدیای ئازاد..میدیای ئاشکراکردنی سیناریۆکان و ئه‌کته‌ره‌کانیه‌تی.

له‌ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
ته‌له‌فۆن 0041787557786
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە