باسه‌رده‌شته‌کان ئازاد بن
Friday, 06/05/2011, 12:00
برۆن به‌سسه چیتان ئه‌وێ؟
له‌وه زیاتر ئه‌م وولاته مه‌شێوێنن
خوێنی هه‌زاران لاوتان رشت
به‌س پێنوسه‌کانمان تێك بشکێنن.
با هه‌وای ئازادی هه‌لمژین
به‌س خونچه‌ی هیوامان هه‌لوه‌رێنن
برۆن بارکه‌ن کۆلتان تێکنێن
به‌ره‌و که‌ره‌ج وا له ئێران
له‌وه زیاتر به‌س رووباری خوێن هه‌ستێنن
سه‌رده‌شتێکتان تیرۆر کردین
باسه‌رده‌شته‌کانی تر به ئازادی له‌زانکۆکاندا بخوێنن
ئه‌وانه نه‌وه‌ی دوا رۆژی ئه‌م وولاته‌ن
به‌س به‌ده‌ستی ناپاکتان بیان خنکێنن
ئێوه ناختان ره‌شه‌و مێژووتان پر له‌تاوان
ئه‌تانه‌وێ ئه‌م کوردستانه وه‌کو خۆتان بخوڵقێنن؟
ئای که نایخۆن.. خه‌یالتان خاوه
سه‌رده‌شته‌کانی هاورێی سه‌رده‌شت
تۆله‌تان لێ ده‌ستێنن
ئێوه‌ی خیانه‌ت کار‌و کورد کوژ
به‌زبلدانی مێژوو ئه‌ناسێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست