ئەسحابەکانی ئەشکەوت و داعش
Friday, 19/09/2014, 12:00
2120 بینراوە
دوای ئەو خەونە قووڵەی باسی لیوە دەکەن کە پتر لە چەند سەدەیەکی خایاند و ڕزگار بوونیان لە کوژران ... دیارە پیویستیان لەمەودوا بە خواردن وخواردنەوە هەیە بەدوای شوێنیکدا وێل بن ئیدی ژیانی ئەشکەوت ناتوانن بەسەر بەرن ئی لە هەمووشی گرنگتر بە پیی ئەو خەوناننەی ئەم ماوە دوورو درێژە بینیویانە ئەبێ هاوسەر وهوسەرگیری بۆخۆیان بدۆزنەوە و زاوو زێ بکەن و نەوە بخەنەوە هەتا ئەوکاتەی کە نەخەوتبوون لەبیابانێکی رەق و تەقا و لە خۆڵ وقرچە قرچیکی هەتاوی سوتینەراو لە سوێراوی بیراوی بەردەم حوشتراو لە خورما ترشەڵۆکی بەئاسمانا چوی بێ لەزەتا وبەدیار فەردە خەڵوزێکی وەک یاپراخ پێچراوی بۆن چڵکو ئارەقی بە مانگ نەشۆراوی دەست وپێ قڵیشاوی سەر ڕشکناویەوە .. ئەیان ناڵاند ... لەهەموو ئەو چەند ساڵانەی خەویاندا لە شوێنیکی سەوزی ڕووبار بەفراو شاخو داخو باخی ڕازوە و سەوزی بەمیوە دەورەدراو لەناویا هەریەک هێندەی مویی سەریان حۆری بەبەردەمیاندا ئەهاتنو ئەچوون ولە خزمەت و خزمەتکاریدا بوون وئاوی کەوسەر وشەراب تەهوراو جریوەی مەل وبوولبول دور لەنەڕنەڕی حوشتر و هەرگیز درەختی بەرزت نەئەدی ومیوەکان خۆیان بۆ بەردەستت شۆر کربوونەوە و گالیسکەو عەرەبانەکان بە ئاسک ومامزو کەڵکێوی دەڕۆیشتن حۆریەکان دەیان هاژوود بەدرێژای ئەم چەنساڵەی خەویان ئەمە خەون وخواردن وخۆراکیان بوو ... کاتێ خەبەریان بووە وە و خۆیان لەناو ئەشکەوتەکەدا بینیەوە ئیدی چاویان ئەرزی نەدەبینی دەستیان هیچی پینەدەگیرا قاچیان نەبوو بۆ ڕۆیشتن هێزیان لەبەرنەما ئاخر چۆن لەو بەزم و رەزمە خٶش ونیعمەتە بینەوە سەر بای بەڕەکۆن ... کێ هەبی ئەو شتانەی بەچاوی خۆی دی بێت ئێستا بە تاس وحەمامە کۆنکە ڕازی بێت .. بٶیە بڕیار درا هەر بەو سەرو ڕیشە نەتاشراو جل وبەرگە جەند ساڵەو بەپێی پەتیو بەتیر وکەوان و شمشیرە کانی وەختی باپیرەیانەوە کە لەگەڵیاندابوو بگەڕێن و ئەو بەهەشتە بدۆزنەوە .. پێشیان ووترابوو ئەو شوێنە نزیکە لێتانەوە بڕۆن بیدۆزنەوە.
دەروازەی ئەو بەهەشتەی ئەوان بەدوایدا ئەگەڕان لە شامەوە هاتنە ژوورێ و روویان لەناوچە لماویی سەحراکەی خۆیان وەرگێڕا ئیدی باخی بەهەشتەکانی کە بەخەو دیبوویان ووردە ووردە لیوە دەر ئەکەوت . چوون هینەدە برسی بوون ، تینوو بوون هەرچی دەهاتە بەردەمیان بێگوێدانە هیج بەهایەک وەک گورگی هار هەژدیها دیو درنج هەڵیان ئەلووشی هەرکەسێکیش ڕیی لی بگرتنایە چوون لەخەونەکەی ئەواندا ڕێ لێگرتن نەبوو .. دەیانکووشت چون لەوێ کۆشک وتەلار نەبوو هەموویان دەڕماند جادە و ڕیگا تەنها بۆ گالیسکەکانیان بوو .. جگەلە گالیسکەی ئەوان شتی تری پیا بڕوات نامۆکان هەموو دەسوتێنران لەناو دەبران لەوێ تەنیاو تەنیا چەترێکی دوور ودریژ هەبوو ئەم هەموو عەشاماتەی لە ژێریا کۆ ببوە ئیدی لیرە نابیت کۆشک و باڵەخانەو تەلار هەبێت لەوی ئیدی باسی زکرو رۆژو نوێژو ئەمشتانە نەبوو جوون ئەوە تەنها لە دونیای ئەوەڵ پیویستبوون ئیدی هەرچی مەرقەد ومزگەوت و شوێنی عبادەتە ئەبوو لەناو بچێت هیچی بە پیوە نەمێنیت گەڕان گەڕان ئەو شەرابە تەهورایەی ئەوان لیرە ڕەش بوو ناوی لێنرابوو نەوت.. خێرا ڕنگیان گۆڕی بەڕەنگی زێر ئاخر لەبەهەشتا شەرابی ڕەش ناخورێتەوە ئەیان نارد بەگالیسکەکانیان بۆ شوێنیکیتر بۆیان ئەکردن بەزێر پێ ئەکڕی وئەیان خواردەوە زۆر شوێنیتر گەڕان ئەوە حۆری ئەم دەڤەرە بۆ وا سرکن هەرگیز سڵیان لەم چەقەڵ وگورگە نەئەکردەوە هەموو بەجۆرە شمشێرێک جیاواز لە شمشێرە ژەنگاویەکەی دەستی ئەمان بەرەو ڕوویان ئەبوونەوە بۆیە خێرا چەکی دەستیان گۆڕی بۆ گرتنی ئەو حۆریانە بەلام هەرگیز بۆیان نەچوە سەرتا بەفێڵ و بەهەر شیوەیەك خۆیان خزانە نێو کوچەیەکی ئەو بەهەشتەوە لەوێ مناڵ، حۆری ، بۆیان بوون بەداوەوە پیاوەکانیان هەرزوو زیندە بەچاڵ وکوشتن حۆریەکانی بۆ بەهەشتەکەی خەونی خۆیان ڕاپێچکرد ... ئێستاش خەریکە خەونکان بەدی دێنن هەموو ئەو شتانەیان بەدی هێنا کە لەخەویاندا دیبوویان .. ووردە ووردە گەرای ئەم دڕندەییە هەوڵی بەرەو فراوانکردنی ئەو خەونە ئەدەن کە بینیویانە پەل بهاوێ...............................