بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ئەرێ فازل میرانی لەكوێ دانیشتبوو؟!

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


دەمێكە دەرفەتی نووسینم نەبووە. چونكێ كاتم بەقەدەر مووەكانی سەرۆ نەوزادهادی موحافیزی هەولێر كەمە. وەلێ دیمانە سەیرەكەی فازل میرانی سكرتێری م.س ی پارتی وای لێ كردم ئەو وشانەی بۆ بنووسم بۆئەوەی جارێكی دی فێری شێ,ازی قسە كردن بێ.
دەگێڕنەوە جارێك كابرایەك هەر دوو سێ ئایەتێكی قورئانی پیرۆزی لەبەر دەبێت لەگەڵسێ چوار فەرموودەی پێغەمبەر(د.خ.) زۆر هەژار دەبێت، لەبەر هەژاری روو لە گوندێكی لاچەپ و دوورەدەست دەكات و لەوێ خۆی دەكات بە مەلا. خەڵكەكەش هەمویان نەخوێندەواردەبن. كە خوتبە بۆ خەڵكەكە ئەدا پێی ئەڵێن بەخوا مەلایەكی باشە، خۆ ئەوە هەموو قورئانی لەبەرە! مەلاش لەبەرخۆیەوە دەڵێ بەخوا تەڕ لێتان زانی! من ئەوەی لەبەرم بوو لە ئایەت و حەدیس پێم وتن نیوەشی هەر هەڵە بوو، بەس بەخوا دیارە ئێوە كەسی خوێندەوارتان تیا نییە، من بۆ ئێوە زۆر باشم. ئەو مەلایە ساڵانێكی زۆری لەو گوندە گوزەراند و خەڵكەكەش زەكاتێكی زۆریان پێی دەدا.
كابرا لەبەر نەخوێ،دەواری گوند بووە باشترین مەلا. ئەوسناریۆیە لەناو پارتی دووبارە بۆتەوە. من چەندین جار پارتییەكانم بینیوە مەدحی زیرەكی و لێهاتووی ئەو فازل میرانییە ئەكەن كە ئێستا من تەنیا باسی فۆڵتەكانی دیدارێكی دەكەم كە لەگەڵ پەیامنێر ئەنجامی داوە. نموونەی ئەو پیاوە لەناو پارتی وەكو مەلای گوندەكە وایە.
فاڵ میرانی دەڵێ(مایەی خۆشحاڵیمانە كە لە ئێران رێزێكی زۆر بۆ كاك نێچیرڤان دانرا) ئەم رستەیە لە دوو حاڵەت بەدەر نییە، یان ئەوەتا نێچیر بەخۆی زاری نییە باسی ئەو سەردانە بكات و فازل میرانی راسپاردووە هەندێ مەدحی بكات و دواتر كەمێك دەمی چەور بكات. یانیش هیچ رێزی فازلیان نەگرتووە و وەكو منداڵ تەعامولیان لەگەڵ كردووە و لە دوای دواوە دایانناوە.
فازل دەلێ(كاك نێچیریان لە ریزی یەكەمی كورسییەكان دانابوو) وەكو ئەوەی مندالیان لەسەر رەحلەی قوتابخانە دانابێت. ئەرێ ئەگەر زەحمەت نەبێ هەر كەسێك ئەم نووسینەی خوێندەوە و فازل میرانی بینی با پێی بڵێ بێزەحمەت جەنابی فازل میرانی ئەی تۆیان لە كوێ دانابوو؟!!!!
فازل میرانی یەكێكە لەونەخوێ،دەوارانەی ناو پارتی كە ستەمكارترین كەسییانە. دڵنیام لەوەی كە مێژوو هەموو كارە دزێوەكانی ئەو یاوە هەر لە رووی كۆمەڵایەتی و داگیركردنی زەوی خەڵك و دزییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندەرات و هەزارانی تر تۆمار دەكات و رۆژێك دێت وەكو سەرانی بەعس لەبەردەم دادگا رابگیرێت.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە