گوڵ بزە
Monday, 16/03/2015, 12:00
شەو نییە تا کو بەیانی من لە پاردە ڕۆنەنێم
دەستەو ئەژنۆ دانەنیشم وێنەکەی تۆ دانەنێم
رۆژکە دادێ من بە ژانی نەشتەری خەم رادەزێم
هەر وەکو خۆرە لە گیانم بەر دەبێ بۆ مردنێم
پێی گوتم دڵ بەسسە کوانێ دەردی دووری وادەبێ
هەر بە تەنیا تۆبڵێی من بۆ ئەوین سەردادەنێم
گوڵ بزەی من هەر بە چاوئەندازی ناو بانگی نییە
شۆخ و شەنگە رووکەنە ژینم لە رێگای دادەنێم
من کە بۆ لاوێنی باڵای خۆدەبەخشم بێ وچان
بێتە ژوانێ یا نەیە دەستم لە ناو دەستی دەنێم
جەعفەر کەریمی
١/١١/٢٠١٤
سرنج بۆ خوێنەری بە حورمەتی کورد:
ئەو چەند دێڕەی سەرووبۆ یادی مەزن وزانای کورد،،، هێمن،، مۆکوریانیم نوسیوە.دەیدەمە دەست رۆژگاری غەریبی تا روو لە گڵکۆی پیرۆزی هێمن کا لە رۆژهەڵاتی وڵات لە شاری مهاباد. ئەو هێمنەی کە شەهید پێشەوا ناز ناوی،،، شاعیری میللی،،، لەسەردانا. بەداخەوە لە ململانێی حیزبیدا قاسملو(د،خ) بۆ یەکەمجار ناوی،،جاشی میللی،، لەسەردا نا.! لەوەش بترازێ کەچەمەلایەکی بەناو دێمۆکڕاتی حیزبیش بەناوی(ع،حەیاکی) بەبێ سووچ وتاوان ناوی،،جاشەپیرە وسەرقافڵەی جاشانی لەسەر نا.!؟(ئەو ناوانە شایانی هێمن نین). ئەرێ تۆ بڵێی ئەوانەی کە ئاوا بیر لە زاناو زانیاری نەتەوەکەمان دەکەنەوە بتوانن کێشەی کورد بەرەو چارەسەری بەرن؟؟ چون رۆژگار دەبێ کاتێکی زۆری بە دەستەوە بێ تا هێمنێکی دیکەمان بۆلە دایک بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست