چۆن وانه له‌هه‌ڵه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی 17 ی شوباتی پار وه‌رگرین؟
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
هه‌موو خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه‌کانی دوونیا دژی سیسته‌مه دیکتاتۆروسته‌مکاره‌کان زه‌مینه سازی وهه‌لومه‌رجی له‌باریان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌کانی خۆیان و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. خۆپیشاندانه‌که‌ی 17ی شوباتی پار ئه‌گه‌ر چی قوربانی تیا دراو گرتن و کوشتن و ڕاوه‌دونان و نان بڕینی تێدا بوووبه‌ده‌ر نه‌بوو له هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست که‌وت و ده‌ر ئه‌نجامی گرنگی لێ که‌وته‌وه.
هه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه ی پار بوو بووه هۆی یه‌کڕیزی ویه‌ك ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن و یه‌ك ڕیزی جه‌ماوه‌ر به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه. 17 ی شوباتی پار وه‌کو بومه‌له‌رزه‌یه‌کی پێنج نمره‌یی له‌سه‌ر پێوه‌ری ڕێخته‌ر وابوو هه‌موو کۆشك و ده‌سه‌ڵاته‌کانی یه‌کێتی و پارتی هێنایه له‌رزین و هۆشداری دانێ که ئه‌گه‌ر چاکسازی نه‌که‌ن ئه‌م جاره ده‌بێته حه‌وت نمره‌و له‌جیاتی له‌رزین ڕوخاندن وڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته‌کانیانه.
حه‌ڤده‌ی شوباتی پار کۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی تێدا بوون هه‌ندێکیان ته‌کنیکی بوون و هه‌ندێکی تریان هه‌ڵه‌ی ستراتیژی بون وهۆکاری تریش هه‌بوون بوونه هۆکاری شکست پێ هێنانی خۆپیشاندانه‌که به‌ڵام ئه‌وه له‌ده‌ستی جه‌ماوه‌ردا نه‌بوو به‌ڵکو هۆکاری سیاسی ده‌ره‌کی بوو که له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی جه‌ماوه‌ری کورده‌وه بوو به‌ڵام گه‌وره‌ترین هه‌ڵه که به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری کورددا تێ په‌ڕی بۆ خۆپیشاندانی 17 ی شوبات دیاری کردنی ئه‌وته‌وقیته بووکه به‌داخه‌وه کاتێکی گونجاوو له‌بار نه‌بوو بۆ خۆپیشاندان .له‌م ووتاره‌دا کۆمه‌ڵێك هۆکارو هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی که‌له خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی پار ڕووی دا‌و بوونه هۆکارێك بۆ شکست پێ هێنانی بیری جه‌ماوه‌ردێنینه‌وه هیوادارم بۆ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مساڵ یاخود هار خۆپیشاندانێکی داهاتوو ده‌رس له هه‌ڵه‌کانمان وه‌ربگرین و دووباره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.
یه‌که‌م / دیاری کردنی کاتی خۆپیشاندان.
ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی کوردستان به‌شێك بوو له جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ده‌بوایه به‌ر ته‌وژمی باهۆزی گۆڕانکاریه‌که‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی بکه‌وێت و به خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین کۆتایی به سیسته‌می دکتاتۆری و بنه‌ماڵه‌یی له‌هه‌رێمی کوردستاندا بهێنێت
که‌چی به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ته‌وقیته له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری کورددا نه‌بوو، چونکه ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی به‌هاری عه‌ره‌بی جوگرافیای ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانی ناوچه‌که‌یان کرده دوو جه‌مسه‌ر .
جه‌مسه‌ری یه‌که‌م / ئه‌و ووڵاتان و سیسته‌مانه‌ی که وه‌لایان بۆ ئه‌مه‌ریکاوڕۆژئاواو ئیسرائیل هه‌بوو له‌وانه ڕژێمی پادشایه‌تی مه‌غریب
وجه‌زائیرو ووڵات و میرنشینه‌کانی که‌نداوی عه‌ره‌بی .
جه‌مسه‌ری دووه‌م / ئه‌و ووڵاتانه‌ی که که‌ڕژێمی کوماری بوون یاخود به‌مانایه‌کی تر ئه‌و ڕژێمانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوادابوون ئه‌ویش ئه‌و ووڵاتانه بوون که به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه‌کانی خۆیانیان گۆڕی له‌وانه تونس و میسر‌و لیبیا‌و سوریاش به ڕێگاوه‌یه .
به‌داخه‌وه عێراق یه‌کێك بوو له‌و ووڵاتانه‌ی که به‌ر جه‌مسه‌ری یه‌که‌م که‌وت و هه‌رێمی کوردستانیش له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه به‌شێك بوو له عێراق وه‌هه‌روه‌ها پار هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتا له عێراق بوون و ئه‌مه‌ریکاش نه‌یده‌ویست باری هێمنی عێراق بشڵه‌ژێ و هێزه‌کانی تووش گرفتی سه‌ربازی ببن و زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وئابووری و سه‌ربازیه‌کانی بگات له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیری له خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی نه‌کردوو ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیدا ناوی نه‌هێنا به پێچه‌وانه‌شه‌وه ناڕاسته‌وخۆ گڵۆپی سه‌وزی بۆ یه‌کێتی و پارتی هه‌ڵده‌کرد تاکو سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو بکه‌ن چونکه ئه‌مه‌ریکا به‌ر له تێکچونی باری ئارامی گۆڕینی سیسته‌می عێراق ده‌یه‌وێت ڕژێمی سوریابگۆڕێت.
باری سیاسی ناوخۆی هه‌رێم بێ هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن .
هه‌ر له‌یه‌که‌م چرکه ساتی خۆپیشانداندا نیشانه‌ی شکستی لێ به‌دی ده‌کرا چونکه بێ به‌رنامه‌یی و بێ سه‌رو به‌ری پێوه دیار بوو دواتر ئۆپۆزیسیۆن له‌یه‌که‌م هه‌ڵوێستیدا جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی به گێره شێوێن وه‌سف کرد وخۆی نه‌کرده خاوه‌نی مه‌سه‌له‌که که ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆکاری شکستی خۆپیشاندانه‌کان بووچونکه هیچ شه‌قام و هیچ جه‌ماوه‌رێکی ڕاپه‌ڕیو ئه‌گه‌رچی زۆریش بن له ڕووی ژماره‌وه ئه‌گه‌ربه شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو سیستماتیك نه‌بێت و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی له‌پشته‌وه نه‌بێت سه‌رکه‌وتونابێت ئۆپۆزیسیۆن له‌ماوه‌ی دوو مانگی خۆپیشاندان ئێستاش به ڕاسته‌وخۆ پشتگیری بۆ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ده‌رنه‌بڕی و خۆی نه‌کرده خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌که.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژی که جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر کردیان ئه‌وه بوو له درووشمه‌کانیاندا داوای چاکسازیان ده‌کرد و داوای ڕوخاندنی سیسته‌مه‌که‌یان نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌ش وای له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردبوو که به‌به‌ڵێنی چاکسازی جه‌ماوه‌ری کوردستان چه‌واشه بکات و خه‌ڵکی بنێرێته ماڵه‌وه دواتر دام و ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کانی هه‌رێم هیچ هیوایه‌کیان به جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو که پشتگیریان لێ بکه‌ن و واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن چونکه ده‌یان زانی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆن له له پاکێجێکی چاکسازی به‌ولاوه تێ ناپه‌ڕێت ئیتر بۆچی نانی خۆیان ببڕن و پشت له‌ده‌سه‌ڵات بکه‌ن .
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئۆپۆزیسیۆنیش شیرینی و گۆڵیان ده‌دایه میللیشیه‌کانی ده‌سه‌ڵات وبڕوایان به خه‌بات و خوێن به‌خشین نه‌بوو ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌نتیقی خۆپیشاندانه دژی سیسته‌مێکی دکتاتۆری وه‌کو یه‌کێتی و پارتی که خۆیان چه‌ندین جار ووتویانه ئێمه به‌خوێن هاتووین و هه‌ر به‌خوێنیش ده‌رۆین واته چاوه‌ڕێ کردنی چاکسازی له سیسته‌مێکی دکتاتۆر یاری کردنه به‌عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر واته هه‌رخۆپیشاندانێکی نوێ له‌دژی یه‌کێتی و پارتی بکرێت دروشمه‌کانی ڕوخاندنی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نه‌بێت به بۆ چونی من نه‌کردنی باشه چونکه دڵنیام هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی پاری لێ دێته‌وه ئیتر بۆچی خوێنی لاوان و گه‌نجه‌کانمان به‌فیڕۆ بڕوات.
هه‌ڵه ته‌کنیکیه‌کان که نابێت دوباره ببنه‌وه.
ئه‌و سه‌کۆیه که ناونرابوو سه‌کۆی ئازادی به‌ته‌واوی ئازاد نه‌بوو چونکه لایه‌ن و لایه‌نکاری پێوه دیار بوو دواتر هه‌موو که‌س به‌ته‌واوه‌تی ئازاد نه‌بوو مایک بگرێت خواسته‌کانی خۆی بڵێت بۆنمونه که‌سێك ئازاد نه‌بوو بڵێت بڕوخێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یاخود بڵێت جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئه‌مه خیانه‌ته‌کانی یه‌کێتی و پارتیه که له‌کاتێکدا ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی مێژووی بوو که‌وا هه‌ستی خه‌ڵکی بهوروژێنی به‌رامبه‌ر خیانه‌ته‌کانی یه‌کێتی و پارتی و به‌تایبه‌تی هه‌ردوو سه‌رۆك بۆ نمونه ئیشاره‌تدان به 31ی ئاب له‌شکر کێشی تورکیا‌و ئێران باسی ئه‌نفال و کیمیا باران ئیشاره‌تدان به‌مێژووی پڕ خیانه‌تکارانه‌ی ئه‌م دوو بنماڵه‌یه که ئه‌مه زیاتر هه‌ستی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی ده‌وروژاند بۆ درێژه‌دان به خۆپیشاندان نه‌وه‌ک باسی گه‌نده‌ڵی و موچه‌و ئاو کاره‌با که ده‌سه‌ڵات بڵێت به‌سه‌ر چاو هه‌موتان بۆ دابین ده‌که‌ین ته‌نها ئێوه بچنه‌وه ماڵه‌کانتان . دواتر کاتی خۆپیشاندان ئه‌گه‌ر سه‌یری خۆپیشاندانه‌کانت له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بکردایه زیتر له‌کۆڕی جه‌ماه‌وه‌ی ده‌چوو خۆپیشاندان نابێت هه‌میشه وه‌ستاو بێت ده‌بێت جوڵه‌ی پێ بکرێت ده‌بێت هه‌موو شه‌قامه‌کان به‌جه‌ماوه‌ر پڕ بکرێت جه‌ماوه‌ری به‌رده‌رکی سه‌را وه‌کو شه‌فت کاری ده‌کرد که ئه‌مه زۆر جیاواز بوو له خۆپیشاندانه‌کانی یه‌مه‌ن و میسر‌و سوریا که هه‌میشه شه‌قامه‌کان پڕبوون و جمه‌یان ده‌هات و دواتر جوڵه‌یان پێ ده‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر تووشی وه‌ڕه‌س بوون نه‌یه‌ت و سست نه‌بێت دواتر جه‌ماوه‌ر به‌شێکی ئێواران بۆ ته‌ماشا کردن ده‌هات نه هیتافێك نه‌هاوارێك له‌ده‌میه‌وه ده‌رنه‌ده‌هات ته‌نها ته‌ماشاکار بووشه‌وانیش ده‌ڕۆیشته‌وه ماڵه‌وه خۆپیشاندان ئه‌رکو ماندووبوونه ده‌بێت هیچ کاتێك شه‌قام و گۆڕه پانه‌کان چۆڵ نه‌کرێن ده‌بێت به‌ڕێوه به‌ری خۆپیشاندانه‌کان له جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ڕێك بخه‌ن و کارێك بکه‌ن که هه‌رگیز شه‌قامه‌کان چۆڵ نه‌کرێن.
جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر مافی هه‌یه به‌رگری له‌خۆی بکات به به‌ردوو دار دژی پۆلیس و ملیشیاکان که‌چی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری کوردستان نه به‌ردێك نه‌دارێکیان پێ نه‌بوو له خۆپیشانداندا ته‌نها به‌کارهێنانی چه‌ك قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گینا هه‌رکه‌سێك بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا دارێك یان کۆمه‌ڵێك به‌رد ی پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دارو گاز‌و گوله‌ی پۆلیس خۆی بپارێزێت .
خۆپیشاندان نه‌گوێزرایه‌وه بۆ پایته‌خت .
یه‌كێك له‌هه‌ره هۆکاری شکست خواردنه‌کانی خۆپیشاندانی 17 ی شوباتی پار ئه‌وه‌بوو که‌وا نه‌توانرا خۆپیشاندان بگوازرێته‌وه بۆ پایته‌خت واته بۆ هه‌ولێر شکست پێ هێنانی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و دیکتاتۆرێك له پایته‌خته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات چونکه پایته‌خت جێگه سیاده‌ی هه‌موو ڕژێمه‌کانی دونیایه هه‌موو ده‌سه‌ڵا ته سیادیه‌کان له‌پایته‌ختن هه‌ر له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌رله‌مان و باره‌گای وه‌زاره‌ته‌کان قونسڵیه بیانیه‌کان هه‌مویان له‌وێن ڕاماڵینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه واته ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات که‌چی ئه‌مه نه‌کرا له‌کاتێکدا
هه‌ریه‌که له گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو به‌ده‌یان ئه‌ندام و لایه‌نگروو جه‌ماوه‌ری خۆیانیان هه‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و ته‌نها چه‌ند هه‌زارێك له ئه‌ندام و کادیره‌کانی خۆیانیان هان بدایه بهاتنایه‌ته یه‌کێك له گۆڕه‌پانه‌کانی ناوشار ئیتر جه‌ماوه‌ری بێ لایه‌نیش به‌ده‌یان هه‌زار ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندانیان ساز ده‌کرد که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وان له پارتی ده‌ترسان نازانن پارتی له‌به‌رترسی خۆی ده‌کرێت چه‌ند سه‌د که‌سێك بکۆژێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی مێژووی پارتی خوێندبێته‌وه یاخود له‌ڕۆژگاری شه‌ڕی ناوخۆی دی بێت پارتی هێزێکی بوده‌ڵه‌ن یه‌کێتی هه‌موو کوردستانی لێ پاك کردنه‌وه ئه‌گه‌ر تورکیا‌و سه‌دام نه‌بونایه هاوکاریان بکردایه‌و بیانهێنابایه‌وه ئێستا شتێك نه‌بوو له‌کوردستاندا ناوی پارتی بێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م جاره خۆپیشاندان بکرێت ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌هه‌ولێر بکرێت و ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن ده‌ست پێ بکات ئه‌گینا خه‌ڵک له‌خۆیه‌وه هه‌ڵناسێت دواتر سروشت و که‌لتووری هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستان له‌ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌وه له ناوچه‌یه‌کی تر ناچێت جه‌ماوه‌ری هه‌ولێریش خه‌ڵکێکێ به‌سه‌بر تر‌و ئارامترن دره‌نگ پڕ ده‌بن به‌ڵام که توڕه‌ش بوون به‌ئاسانی دانامرکێنه‌وه‌تا ئامانجه‌کانی خۆیان نه‌گه‌ن .
کۆڵ نه‌دان و به‌رده‌وامی له‌خۆپییشاندان.
ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی میسر‌و سه‌رۆکی لیبیای له‌عه‌رشی ده‌سه‌ڵات هێنایه خواره‌وه ته‌نها خۆپیشاندان نه‌بوو به‌ڵکو کۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامی بوو له خۆپیشاندان له‌به‌رئه‌وه مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی خۆپیشاندان هه‌میشه کۆڵنه‌دان و به‌رده‌وام بونیه‌تی چه‌ند ڕووبه‌ڕووبنه‌وه خوێناوی تر‌و توند‌و تیژ تر بێت ڕێگای سه‌رکه‌وتن کورت تر ده‌بێته‌وه . خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوباتی پار ئه‌گه‌ر چی له‌زۆر ڕوه‌وه ئیجابی بوو به‌له‌م به‌داخه‌وه ماوه‌که‌ی کورت بوو جه‌ماوه‌ر زوو بێزار بوو کۆڵی دا ئه‌وه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ شکست هێنانی خۆپیشاندانه‌کان بۆیه هیوادارم ئه‌گه‌ر هات و ئه‌مساڵ خۆپیشاندان کرا جه‌ماوه‌ر کۆڵ نه‌دات و بێزار نه‌بێت چونکه بێزار بوون و ماندوو بونی جه‌ماوه‌ر به قازانجی ده‌سه‌لات ده‌شکێته‌وه و نامانگه‌ێنێته ئامانجه‌کانی خۆمان.
به‌کارهێنانی دروشمی حیزبایه‌تی مه‌زهه‌بی و ئاینی.
سه‌رکه‌وتوترین خۆپیشاندان ئه‌و خۆپیشاندانه‌یه که جه‌ماوه‌ر هیچ دروشم و هێمایه‌کی ئاینی و حیزبی له کاتی خۆپیشانداندا به‌کار نه‌هێنێت تاکو ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌یقۆزێته‌وه‌و درز نه‌کاته نێو جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ره‌وه. به‌داخه‌وه خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوباتی پار هه‌ندێك سیمای ئاینی و مه‌زهه‌بی پێوه دیار بوو که به ئاشکرا ده‌تزانی ئه‌مه جه‌ماوه‌ری چ لایه‌ن و حیزبێکه
هیچ پێویست ناکات خۆپیشانده‌ران له‌گۆڕه‌پانه‌کاندا دروشمی ئاینی هه‌ڵبگرن یاخود هیتافی ئاینی بکێشن یاخود نوێژ بخوێنن چونکه ده‌سه‌ڵات یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م خۆپیشاندانه ئیسلامی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌و ته‌شویش ده‌خاته سه‌ری باشتر وایه بۆ نه‌ناسینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌کان و تۆمه‌تبار نه‌کردنیان یاخود بۆ دروست نه‌بوونی ته‌فره‌قه‌و په‌ره‌وازه بوون با ته‌نها کورد بوون و هاووڵاتی بوون دروشمی هاوبه‌شی خۆپیشاندانه‌کان بێت .
دامه‌رزاندنی ڕێکخراوێکی گه‌نجانی شۆڕش له‌سه‌ر شێوه‌ی (پورە شباب 25 ینایر میسر)
ئه‌رکێکی هه‌نوکه‌یی یه که‌وا ڕۆشنبیران و گه‌نجانی گه‌له‌که‌مان له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوکه‌وا ڕێکخراوێکی گه‌نجانی شۆڕش له‌سه‌ر شێوازی شۆڕشی گه‌نجانی 25 ینایر میسر دروست بکرێت بۆ هه‌تا هه‌تایه پارێزگاری له‌ده‌ست که‌وته‌کانی شۆڕش وڕاپه‌ڕینه‌کان بکات و هه‌ر خۆیشی هه‌ڵ بسێت به به‌ڕێوه بردن و سه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌موو خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له‌هه‌موو کات و زه‌مانێکدا ئه‌مه زۆر گونجاو تر‌و پڕ جه‌ماوه‌ر تره له‌وه‌ی که حیزب و لایه‌ن سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن.
نامه‌وێت له‌مه زیاتر درێژه بده‌م به ووتاره‌که‌م ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ڕشتنی دڵۆپێك خوێنی هیچ لاوێکی کورددا نیم به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانم هیچ ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانێك بێ خوێن و قوربانی دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست