کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر به‌ ڕوو سوری ده‌سه‌ڵات جێ نه‌هێڵن ، به‌ ڕوو ڕه‌شی جێی ده‌هێڵن!

Monday, 24/01/2011, 12:00


ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌مى وه‌ك ده‌وترا ئیمپریالیزم و جه‌نگه‌ جیهانیه‌كان و پاشاگه‌ردانى ئه‌م گۆى زه‌ویه‌دا پاشى سه‌ركه‌وتنى شۆرشیَك سونمبلیَك و پیَشه‌وایه‌ك و حاكمى ئه‌وحه‌دیَك له‌ دنیادا به‌تایبه‌تى تر له‌دنیای سیَ و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا قوت ده‌بویه‌وه‌و ئیتر ده‌بوو له‌برى خودا خۆیى و مناڵ و ئه‌حبابى بپه‌رسترایه‌ ئه‌وا هه‌ر زوو وڵاتانى پیَشكه‌وتوى ئیَستا گه‌یشتنه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی پیَویسته‌ ئه‌و لۆژیكه‌ سه‌رو بن بكریَت"به‌تایبه‌ت كه‌ دیتیان له‌گه‌ڵ بونى تاك و ته‌رای باش به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر ئه‌و دیكتاتۆر و تاغى و باغی و تاكڕه‌وانه‌ جگه‌ نه‌گبه‌تى و زوڵم و سته‌م و ماشینه‌وه‌ی خیَرو بیَری وڵات بۆخۆیان و ژن و مناڵه‌كانیان به‌ولاوه‌ ناتوانن ببن به‌ خیَرو ئاسوده‌یى بۆ وڵات و بۆ هاووڵاتیان...چوونه‌ سه‌ر سكه‌ى دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردن و سیستمى نه‌نوسان به‌ كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ده‌نگ و سندوقی ده‌نگدان"ئیتر گه‌یشتن به‌ بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و ئارامى و ئازادى و ئاسوده‌یى..گه‌یشتن به‌ چۆنیه‌تیه‌ك قه‌داسه‌ت بۆ هیچ كه‌سیَك نابیَت هه‌بیَت و خه‌ڵك و چاوى ڕاگه‌یاندن و به‌دوادا چوون و دادگا بوون به‌ قاڵبی هیَشتنه‌وه‌ى ماف و مایه‌ی پیَشیَل نه‌بوونی خواسته‌ ڕه‌واكانی وڵات و خه‌ڵك...به‌ڵام له‌ دنیای ئیَمه‌ " دنیای سیَ"دنیای خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ودنیای به‌رد و خه‌و تا ئیَستاش هه‌ر ماتی ده‌ستى وه‌همى قائیدی ئه‌وحه‌د و سونبولی سه‌نه‌مین "هه‌ر گیرۆده‌ی حوكمى تاكی خیَزانی سه‌رۆكی پایه‌ به‌رزى هه‌رگیز به‌رز ین"وه‌ك دیلی جه‌نگبین ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش خراپتر نابیَت بیرمان واڵابیَت و جگه‌ تیَڕوانینى ئه‌و و پشتیَنه‌ی ده‌وری كه‌مه‌ری ئه‌و نابیَت شتیَكی تر ببینین"چونكه‌ له‌و پشتیَنه‌ به‌ولاوه‌ ده‌ستى بیَگانه‌و مۆته‌كه‌و ناحه‌ز و عه‌ماله‌تیه‌!! من مافی خۆمه‌ كائینى ئازاد و مافی ڕه‌وای خۆمه‌ دادگه‌رانه‌ خواست و حه‌قم وه‌ربگرم و پیَشیَل نه‌كریَم"كابرایه‌ك شكایه‌تى سته‌مى كوڕه‌ ده‌سه‌ڵاتداریَكی سه‌رده‌مى عومه‌ری كوڕی خه‌تابی كرد كه‌ پشت ئه‌ستوور به‌ ده‌سه‌ڵاتى باوكی ناڕازی بووه‌ پیَشی كه‌وتووه‌ له‌ پیَش بڕكیَیه‌ك و ئه‌زیه‌تی كردووه‌!عومه‌ر پاشی ئه‌وه‌ی قامچی به‌ ده‌سه‌ڵاتداری باوكیدا ده‌كیَشاو به‌ین به‌ینیش ده‌یوت ها بگره‌ ئالیَره‌دا وته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌یى وت له‌كه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكیتان كردووه‌ به‌ كۆیله‌ له‌كاتیَكدا ئه‌وان به‌ ئازادی له‌دایك بوون؟!"ئه‌وه‌ی شۆڕشى كرد و سه‌ختی بینی و ئیتر هه‌رچه‌نده‌ به‌ بینینی جیاواز لیَڵی و فایلیش له‌ ته‌مه‌نی هه‌وڵ و شۆڕشیدا هه‌بوبیَت به‌ڵام وادابنیَ ئه‌ركی پیرۆزیان به‌ ئه‌نجامگه‌یاند ئیتر ده‌بیَت كۆتاییه‌ك بیَته‌ پیَش و هه‌نگاویَكى تر ده‌ست پیَبكات"ده‌كریَت بڵیَین قۆناغى گه‌شه‌ پیَدان و هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری و بوژانه‌وه‌ی پیَویستی وڵات"خۆ ئه‌گه‌ر ئیتر هه‌م دیسان ئه‌وان سواری ملی كورسی ده‌سه‌ڵاتببن و به‌ خواستی خۆیان حه‌رام و حه‌ڵاڵ دابنیَن و چیان بویَت بیكه‌ن ئیتر هیچیان نه‌كرد! ئه‌وه‌ی كردیان گۆڕینی ڕه‌نگ و ناوبوو به‌ جۆریَكی تر و سیمایه‌كی تر...من كه‌ ده‌م كوتبم و بڕوتیَمه‌وه‌ چی فه‌رقی هه‌یه‌ بیَگانه‌یه‌ك وام به‌سه‌ر بیَنیَت یاخود خزمیَك و هاوڕه‌گه‌زیَك؟!به‌ڵكو نه‌ك هه‌ر جیاوازیان نیه‌ به‌ڵكو شاعیره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ وته‌نى سته‌مى خزمیَك له‌ برین و سویَى ده‌بانیَك سه‌ختتره‌!چه‌نده‌ گه‌وره‌یى و پیرۆزیه‌ سه‌ركرده‌كانی شۆڕش خۆیان كلیل و عه‌سای وڵات بگه‌یننه‌ خه‌ڵكی شاره‌زاو هه‌ڵسوڕاندنی خواستی خه‌ڵك خۆیان"چه‌نده‌ گه‌وره‌ییه‌ لاكه‌ون و ببن به‌ داهیَنه‌ری پاش داهیَنانی گیان فیدایی و شۆڕش په‌نابردن بۆ سندوقی ده‌نگدان و دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه‌....ئای كه‌ چه‌ند نابوتن كاتیَك خۆیان ده‌كه‌ن به‌ ئه‌ندازیار و شاره‌زای هه‌مووشت!ئاخر سه‌دامی دیكتاتۆریش خۆی به‌ شاره‌زای هه‌مووشت ده‌زانی!ئه‌گه‌ر دكتۆریَك یاخود ئه‌ندازیاریَك یانه‌ شوانیَكیشی بدواندایه‌ هه‌ر ئه‌م مامۆستایه‌تی ده‌كرد و ڕیَگه‌ی نیشان ئه‌دا!!نزیكتر سه‌رۆكی تونس ! هه‌موو چمكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ چنگی خۆیدا كۆكردبویه‌وه‌و نه‌فه‌سیَكی بۆ ویستی هاووڵاتیان نه‌هیَشتبویه‌وه‌!به‌ڵام ئه‌وان و ئه‌وانی تریش چه‌نده‌ نابوت كه‌وتن؟! چه‌نده‌ ڕوو ڕه‌ش بسته‌ زه‌ویه‌كی وڵاتیان چنگ نه‌كه‌وت تیَیدا وه‌حه‌سیَن! ئیَستا له‌ هه‌مووكات زیاتر ده‌رك به‌وه‌ده‌كریَت خه‌ڵك داناكه‌ویَت تا نه‌گات به‌ ئازادى و یه‌كسانى ته‌واو"پیَویسته‌ ده‌سه‌ڵاتداران مافی خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌ ده‌ست خۆیان و له‌بری په‌نابردن بۆ به‌كارهیَنانی كارو وه‌سیله‌ی ناڕه‌وای خۆ هیَشتنه‌وه‌ هه‌ر به‌زۆری زۆرداری " كه‌ نه‌خۆیان ئاسووده‌و ئارام شه‌ویَك ده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌ خه‌ڵكیش شه‌ویَك بیَ نزای ڕه‌ش له‌ده‌ستیان ئۆقره‌ ده‌گریَت"بچنه‌ سه‌ر سكه‌ی ئۆقره‌یی"ئیتر سوكناییه‌كیش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و وڵاتیش به‌ ئاسووده‌یى و ئۆقره‌یى دا گوزه‌رده‌كات...ده‌بیَت به‌ بینینی ده‌یان نمونه‌ له‌ سه‌رده‌می نویَدا ده‌سه‌ڵاتدران بگه‌نه‌ ئه‌و متمانه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ ڕوو سوری ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌نه‌وه‌ ده‌ست خه‌ڵك و خواستی میلله‌ت ئه‌وا بیَگومان به‌ ڕوو ڕه‌شى جیَی ده‌هیَڵن و بسته‌ زه‌ویه‌كی حه‌ڵاڵیان ده‌ست ناكه‌ویَت تیَیدا بسره‌ون...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە