شکاندنى بارزانى بت
Wednesday, 01/10/2014, 12:00
1779 بینراوە
که سێتییه‌ک ساڵه‌هایه، وه‌ک به‌ڵا به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌دا خۆى ده‌سه‌پێنێت، تایبه‌تمه‌ندییه ناوچه‌ییه بنه‌ماڵه گه‌رییه‌که‌ى به‌شێوه‌یه‌ى رژێمێک رێک خستووه‌و وه‌ک کولتوورێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى به‌توندوتیژى و به‌شێوه‌یه‌کى سیستماتیک ده‌خاته نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه. ئه‌مه‌شى له رێگاى سیاسه‌ته تاکڕه‌و ئابوورییه‌که‌ی و مه‌کینه زه‌به‌لاحه‌کانى راگه‌یاندنه‌کانییه‌وه وه‌ک ژه‌هر ده‌ڕێژێنێته مێشکمانه‌وه، ده‌یه‌وێت به مێگه‌لمان بکات و ببینه کۆمه‌ڵگایه‌کى هۆمۆژۆن(وه‌ک یه‌ک) هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به پێوانه‌و پره‌نسیپه‌کانى دیدگاى ئه‌وى بارزانى، ئه‌مه له کاتێکادایه که دیدگاى ئه‌و به‌شى ئه‌وه‌ناکات ته‌نانه‌ت له گوندێکى ده‌فه‌ره‌که‌شیدا جیاوازییه‌کان هه‌زمبکات؛ بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگاندنى ناوێت مێژووى ده‌رکه‌وتنى مسته‌فا بارزانى که تێکۆشاوه بۆ کوشتنى جیاوازیییه‌کانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و له نێوبردنى پێکه‌وه ژیان بووه!
لێره‌دا، ئامانج له شکاندن ئه‌و که‌سێتییه سیاسسییه‌یه که له فۆڕمى (بارزان)ی‌دا ده‌سه‌ڵاتدارن خۆیان کردوه یان کراون به خوداوه‌ند؛ له شێوه‌یه‌ى بتێکدان و وه‌ک مۆته‌که به‌سه‌ر سینگمانه‌وه‌ن. ئیدى بۆ ئه‌وه‌ى بارزانى بت بشکێنین چى بکه‌ین؟ ئایه زۆر دره‌نگ نییه بۆشکاندنى ئه‌م بته، به‌ڕاستى ده‌رنگ نه‌که‌وتین؟ ئایه ئه‌م بته له ناخماندا بشکێنین یاخود وه‌ک حه‌زره‌تى ئیبراهیم بته فیزیکێکه بشکێنین؟! نیچه زۆر جوان ده‌بێژێت: پێویسته سه‌ره‌تا بت په‌رستى له ناخى خۆماندا بشکێنین... هه‌تا له هزرماندا بارزانى بت نه‌شکێنین، ئایا ده‌کرێت بارزانى فیزیکى بشکێنین؟ که داگیر کارێکى مه‌زنى ئابوورى و خاوه‌نى مه‌کیینه‌ى زه‌به‌لاحى راگه‌یاندنه... به‌م دوو بواره‌ش هه‌ژمونێکى به‌هێزى هه‌یه له کایه‌ى سیاسیی‌دا، ئه‌مه‌شى له رێگاى ئه‌و داگیرکارییه‌وه به‌ده‌ست هێناوه، که بێده‌نگى هاونیشیتمانیانى قۆستوه‌ته‌وه‌و ترس‌وتۆقاندنى خزاندوه‌ته نێو هه‌مووانه‌وه، به‌مه‌ش وه‌ک که‌ڵه‌گا ئابوورى بۆخۆى قورغ کردووه‌و سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى له ده‌ستدایه، هه‌م هێزه هه‌رێمى و جیهانییه‌کان سه‌رمایه‌که‌ى قازانج ده‌که‌ن‌و هه‌میش ئه‌م هێزانه، ئه‌م به‌ڵایه باشترین کارتێکه بۆ دژبه‌رى کورد خۆى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له کوردستاندا هیچ خێزان، بنه‌ماڵه، تیره‌و خێڵێک هێنده‌ى ئه‌م که‌سێتییه (بارزان)ى به به‌ت نه‌کراوه‌و که‌سێکیش نییه یاخود که‌سێکیش هێنده‌ى بارزانى بت به باشى به‌پێى ستراتیژى هێزه هه‌رێمى‌و جیهانییه‌کان چێنه‌کراوه. بۆچى؟ کاتێک شۆڕش پێویست بێت ئه‌م که‌سێتییه شۆڕشگێرێکه، دژه شۆڕه، پیلانگێڕى پێویست بێت ئه‌م که‌سێتییه باشترین گه‌مه له پیلانگێرێکاندا ده‌کات‌و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات؛ کاریگه‌ریى کارایان هه‌یه له مانه‌وه‌و درێژه‌پێدان‌و جێبه‌جێکردنى ئه‌و په‌یماننامه‌و رێکه‌وتننامانه‌ى له سه‌ر کوردستان و دابه‌شکردنى چێکراون.
بارزانى بت، بۆچى شیایسته‌ى شکاندنه؟ ئه‌م که‌سایه‌تییه ته‌نێ داگیر کارێکى ئابوورى ئه‌م نیشتییمانه نییه، که به‌ملیاران دۆلار پاره‌ى گومرگ و نه‌وت و هیتد... به که‌ڵه‌گایى نه‌بردووه، به‌ڵکو کێشه‌که ئه‌وه‌یه بیرى ئێمه ته‌نێ به‌شێوه‌یه‌کى هزرى باو سه‌ره‌نجى ئه‌وه ده‌ده‌ین که بارزانى بت، هه‌روه‌ک خوداوه‌نده بته‌کان واده‌زانیین به‌س پاره‌و سامان و زێڕ و خواردنه‌کانمان لێگیراوه‌ته‌وه‌و له‌پێشى ئه‌م بارزانى بته داندراوه؛ به‌ڵام دیارده‌که زۆر له‌وه قوڵتر‌و ئاڵۆزتره، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بوایه به چاکسازییه‌ک به پرۆسه‌یه‌کى سیاسیى هێدى هێدى ده‌گیشته چاره‌سه‌رى... مه‌ترسییه‌که ئالێره‌دایه که به‌شێوه‌یه‌کى سیستماتیک و نه‌خشه بۆ کێشراو ئه‌م که‌سایه‌تییه به ده‌سه‌ڵات بووه، ئه‌ژێندایه‌کى ده‌ره‌کى ده‌سه‌پێنێت بۆ تێکدان و سڕینه‌وه‌ى کولتووى کوردیى، به‌شێوه‌یه‌کى سیاسیى کارده‌کات بۆ شکاندنى ئه‌و که‌سێتییه کوردبوونه‌ى که به‌شێوه‌یه‌کى سروشتى هه‌یه، به شێوه‌ی لۆبى کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى زمانى کوردى له‌تبکات‌و بیکاته دوو زمانى جیاواز بۆ ئه‌وه‌ى کورد یه‌کێتییه‌یه‌کى سیاسیى نه‌ته‌وه‌یى بۆ چێنه‌بێت، له پارچه‌یه‌کى کوردستاندا نه‌بووه که به‌شێوه‌یه‌کى دیپلۆماسیى سیاسى و چه‌کدارىو هه‌واڵگرى و تیرۆر دژى ئه‌و جوڵانه‌وه‌و ڕاپه‌رینانه‌ى کراون گێره شێوێن نه‌بوو بێتن. به‌ڵاکه ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌م دیارده‌یه نه‌بینین له پرسى کورد دا! له راستیدا هه‌ر په‌ى پێنابه‌ین.
بارزانى بت، ته‌نانه‌ت له مێژووى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا که‌سایه‌تى یه‌کى به ئاگا نه له سیاسه‌ت، سه‌ربازى، ده‌رنه‌که‌وتووه. خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ئه‌و تۆش نیین تا هێزى ئه‌وه‌یان هه‌بێت ببه‌ن به سه‌رکرده، به‌ڵکو هه‌رده‌م کراون به‌سه‌رکرده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماکانى زانستى سه‌رکردایه‌تى یان سه‌رکرده له هیچ یه‌ک له که‌سێتییه‌کانى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا ئه‌و تێگه‌یشتن‌و پێکهاته‌یه‌ى هه‌یانه به‌ناوى بارزانییه‌کان به‌شى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه، یاخود به‌شى ئه‌وه ناکات ئه‌و ئه‌رکه مێژوویى، سیاسى، ئابوورییه، هتد له خۆیاندا پیاده بکه‌ن، به‌شێکى تر‌ى گرێکوێره‌که ئالێره‌دایه، که به شێوه‌یه‌کى ره‌مه‌کى و به‌و ئه‌ژێندا پێسپێرداروه‌ى پێیانه کورد بوونمان به‌کار ده‌به‌ن... چى به‌ڵایه‌کى مێژووییه که‌سانێک سه‌رکردایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات ته‌نانه‌ت خاوه‌نى داهێنانێک هیچ به‌هره‌و خولقکارییه‌کى خۆیى نه‌بێت، به‌ڕاستى ئه‌و بابه‌ته‌ى له کولتورى کوردی‌دا پێده‌وترێت (نه‌گبه‌تى) ئه‌مه‌یه، که بارزانى بت بووه به نه‌گبه‌تى له مێژووى کورد دا‌و هه‌رده‌م به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له کوێدا ئه‌و پرسه رێچکه‌یه‌کى چاره‌سه‌رى بینیوه‌ته‌وه ئه‌م بووه به بژراده‌ترین فشار و دژبه‌رى و تێکده‌ر. له مێژووى کوردستانى سه‌ده‌ى بیستى زاینى و تا ئه‌مێستاش بارزانى گرێکوێره‌یه‌که له پرسى کورد دا زۆر باش تێدا ده‌بندرێت.
شکاندن، رێگای یه‌که‌مه... رێگاى دووه‌م نییه، سێیه‌میش نییه... له راستیدا هه‌ردوو رێگاى دووه‌م و سێیه‌م له مێژه ئه‌زموون کراون؛ ئه‌مه دۆگما (چه‌قبه‌ستوو) بوون نییه، که ناچینه‌وه سه‌ر رێگاکانى دیکه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێتییه به به‌ت بووه‌و به‌بت کراوه‌ى بارزانییه که هیچ ده‌رفه‌تێکى نه هێشتووه‌ته‌وه بۆ دیموکراتیزه بوونى خۆى، هه‌ێنده دۆگما بووه ته‌نانه‌ت به‌شى خۆیشى ناکات کۆمه‌ک به خۆى بکات! هه‌تا بارزانى بت نه‌شکێنین ئاسۆى بیرمان له کایه‌ى سیاسیی‌دا ته‌نانه‌ت به‌شى به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نێ یه‌ک که‌سیش ناکات‌و پشکى شێریشمان به‌رده‌که‌وێت له به گه‌مژه کردنى خۆماندا؛ به‌ڵێ ده‌بێت بارزانى بت بشکێنین بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار نه‌بین له فرۆشتنى ئه‌م پرسه مرۆییه‌ى که پێده‌ڵێن کورد بوون.
ئاسۆ جه‌وهه‌ر