هه‌ندێک نهێنی و وورده‌کاریی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌ریتانیا
Sunday, 29/03/2009, 12:00
ئه‌م فۆتۆیه خۆی بۆ خۆی گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات که خاوه‌نی چۆن سه‌رۆکێکی هه‌رێمین، لێره‌دا بارزانی له چی وورد ده‌بێته‌وه، ئه‌وه چ تێڕوانینێکه له‌و نزمیه‌وه بۆ ئه‌و کێوه بڵنده‌ی ته‌نیشتی، ئه‌وه چ کارامه‌یی و زانینێکی ئه‌ته‌کێتی دیپلۆماسیه سه‌رۆکێک بۆ وێنه گرتن ئاوا خۆی له نه‌وییه‌وه نێشاندات، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا Foreign Office Minister بیڵ ڕامیل Bill Rammell چونکه پیاوێکی پڕۆفیشناڵه ده‌زانێت چۆن ده‌ڕوانێته زوومی کامێرا، به‌ڵام چونکه ئه‌م سه‌رۆکه که ته‌نها پاشایه و شێره له دارستانه‌که‌ی وڵات‌دا، له‌م جۆره بۆنانه‌دا یان سوور بوونه‌وه و شه‌رمێکی زۆر ڕووی هێژا ده‌گرێته‌وه یان واقوڕمان و سه‌رسامیه‌کی بێ وێنه‌ی پێوه‌ی دیار ده‌بێت، هه‌رچه‌نده شاراوه نیه له نێوخۆدا ده‌سته و دایه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه ئه‌و فۆتۆیانه‌ی بۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه که دوای چه‌نده‌ها ئارایشت و جوانکردنی ڕوویی و پاککردنه‌وه‌ی خاڵه زۆره‌کانی به‌ده‌ست دێن، ئینجا ده‌کرێته مه‌رجیش ده‌بێت له هه‌موو شوێنێکدا فۆتۆی هێژا هه‌ڵواسرێت، هه‌ر له که‌بخانه‌کانه‌وه تا نووسینگه‌ی چل و دوو تووتیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات که به وه‌زیره‌کان ناسراون، ئه‌و فۆتۆیانه‌ی نێو وڵات که ڕۆژانه ڕووبه‌ری لاپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کانی بنه‌ماڵه داده‌پۆشێ جۆرێکی ترن، له‌م وێنه‌یه ناچن که کامێرامانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گرتوویه‌تی ڕۆژی 10ی مارتی 2009، له‌م فۆتۆیه‌دا ڕووی ڕاسته‌قینه و که‌سایه‌تی پیاوێکی بچووک ده‌رده‌که‌وێت، که هێنده‌ی گه‌نجێکی تازه پێگه‌یشتووی بێ ئه‌زموون ده‌رده‌که‌وێت که زۆر ساویلکانه راوه‌ستاوه وبه سه‌رسامیه‌وه ده‌ڕوانێت ئه‌و که‌ڵه پیاوه، چاوه‌ڕێی به‌خشنده‌یی ئه‌و زاته‌یه که شتێکی ئاڕاسته بکات، سه‌یری ئه‌و سه‌یرکردنه‌ی بارزانی بۆ کاراکته‌ری ئه‌و پیاوه‌ی ته‌کی، چۆن چاوه‌کانی به شاقوولی بڕیوه‌ته ڕووی بێڵ، چۆن گوێکانی کردوه به ڕادار بۆ بیستنی ورته‌یه‌ک ،ووشه‌یه‌ک، ئای له‌و خۆشی و شاگه‌شکه‌یه‌ی هێژا مه‌سعود که سه‌رتاپای گیانی ته‌نیوه و کوڵمه‌کانی چۆن خوێنی تێزاوه و پڕ بوون، ده‌زانن بۆ؟ چونکه دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدانه‌ی بۆ سه‌رکردن به تێن داونینگ ستریتدا10 Downing street که باره‌گای سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیایه و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه زۆره‌ی و خه‌مساردی و بێ وه‌ڵامیی کاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز و فه‌رامۆشکردنیان بۆ مه‌سعود، ئه‌و به سه‌رکه‌وتن و پاداشتێکی گه‌وره‌ی تێده‌گات که دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگای تێن داونینگ ستریتیان به ڕوویدا داخست، هیچ نه‌بێت توانی پێ بنێته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک دووپاتی ئه‌وه‌یان کردبۆوه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هیچ به‌رنامه‌یه‌کی نیه تا باسی بکات له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا و لێی بدوێن، به‌ڵام هێژا هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌و چاوپێکه‌وتنه و ئاگاداری کردن ڕاسته ئێوه به‌رنامه‌تان نیه به‌ڵام من به‌رنامه‌م پێیه ،مه‌به‌ست له‌و باسانه‌ی نه‌وتی کوردستان بوو که ده‌یویست سه‌رنجی به‌ریتانیه‌کانی پێ ڕابکێشێ و په‌لکێشیان بکات بۆ هاوکاریه‌کی نادیار، هه‌ر له پێنانه خاکی به‌ریتانیاوه به بێ هیچ پێشوازیه‌کی فه‌رمی و دوور له هه‌موو پڕۆتۆکۆلێکی دیپلۆماتی هێژا هاته به‌ریتانیاوه، ئه‌و وایده‌زانی ئێره‌ش ئیتاڵیایه که بێرلسکۆنی سه‌رۆک مافیای به‌رێ قایل بوو بارزانی ببینێت و گوێ بیستی ئه‌و هه‌موو سه‌خاوه‌ته‌ی بارزانی بێت که چۆن ئاماده‌یه سامانی ژێر زه‌وی به پشکی نه‌وه‌کانی داهاتوشه‌وه هه‌رزانفرۆش بکات، بۆیه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی ده‌روونیه بۆ هێژا بتوانێت چه‌ند ئێم پیه‌ک MPببینێت دوای به‌رتیل دانێکی زۆر به بیرۆی پڕۆفیشناڵ له ڕێکخستنی ئه‌و جۆره چاوپێکه‌وتنانه‌دا و سه‌رفکردنی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی، ئینجا دوای48 کاژێر له‌و چاوپێکه‌وتنه و ڕێک له 12ی ئه‌م مانگه‌دا بارزانی وه‌ک شاره‌زایه‌کی بواری نه‌وت بێت له
1Chatham House که له پێشودا به ئامۆژگای شاهانه‌ی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسرا و یه‌کێکه له ڕێکخراوه نا حکومیه‌کان NGO ووتی: ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا توانای به‌رهه‌مهێنانی سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـمان هه‌یه و له کۆتایی ئه‌مسالدا هه‌رێم توانای ناردنه ده‌ره‌وه‌ی دوو سه‌د هه‌زار به‌رمیلی هه‌یه، ساڵی داهاتوو ده‌بێته چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل و دوای 3 ساڵ ده‌گاته یه‌ک ملیۆن به‌رمیل، له کاتێکدا له‌مڕۆدا له هه‌موو عێراقدا 2 ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مدێت
2، ئه‌مانه‌ی دوای ئه‌وه درکاند که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و کاربه‌ده‌سته‌کانی ئینگلیزدا نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێک و گرنگیان به قسه‌کانی نه‌دا، بۆیه ویستی له‌سه‌ر سینیه‌کی زیو زۆرتر پێشکه‌ش بکات، به‌ڵام ئینگلیز ساڵه‌های ساڵه له نه‌وتی عێراق ده‌خۆن و ده‌زانن کام ڕێگایانه کورتترینیانه، بۆیه ڕێگه‌ی پێچاو پێچی هه‌رێم ناگرنه به‌ر که تا ئێستا کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی له نێو خۆیاندا وه‌ک مافیا نه‌وتی کوردستان تاڵانده‌که‌ن به دزی عێراقه‌وه و به هه‌رزانی ده‌یده‌نه ئێران، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌و نه‌وته‌ی ئێستا ئاودیو ده‌کرێت به‌و هه‌رزانفرۆشیه ڕۆژانه زیانی 7.1 ملیۆن دۆلار ده‌دات له ئابووری هه‌رێم ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێت پێی بڵێن ئابووری هه‌رێم، ڕاستتر ئه‌وه‌یه بڵێین قاسه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بێزراو و تاڵانچی، ئینجا وورد بنه‌وه و بزانن قه‌باره‌ی نه‌وتی قاچاغ که ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه چه‌نده ئه‌گه‌ر ته‌نها زیانه‌که‌ی هه‌ر ڕۆژێک 7.1 ملیۆن دۆلار بێت، بۆیه پێویسته ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێمه له‌و خه‌وه قووڵه‌ی بێ‌دار بێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگ نه‌دات به‌م دوو مافیا بێ وێنه و تاڵانکه‌ره‌ی ئه‌م کوردستانه ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی ژێر زه‌وی و به پیاوی دانا و تێگه‌یشتوو.
مه‌سعود بارزانی ڕقی له یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته‌وه، حه‌زی له جه‌ژنی نه‌ورۆز نیه، تا بۆی بکرێت خۆی له‌و بۆنانه دوور ده‌خاته‌وه، بۆیه دانی به خۆیدا گرت تا 28-03 له هه‌نده‌ران مایه‌وه تا له‌و دوو یاده‌دا به‌شدار نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رشانی بوو له ساڵیادی سه‌رۆک جاشی چه‌ته و پیاوکوژی گه‌وره حه‌مه خانی حاجی دارادا بێته‌وه سه‌ری ڕه‌ش که 28-03ێیه، تا به چاوه‌کانی خۆی ببینێت ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی ڕاگه‌یاندن و ktv چۆن ساڵیادێک بۆ ئه‌و بکوژه‌ی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی و سێ هاوڕێکه‌ی شه‌هیدان حه‌سه‌نی خاوێ و حاجی چاوشین و عه‌لی چه‌له‌بی ساز ده‌که‌ن، ئاوا ده‌بێت پاداشتی خاینان و وڵاتفرۆشان، ئاواش وه‌فا ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له پێناوی وڵات‌دا گیانیان به‌خشی، ده‌ستانخۆش سه‌رۆک! ئه‌وه له دوێنێشه‌وه بارزانی ته‌شریفی هێناوه‌ته‌وه سه‌ری ڕه‌ش و بووته‌وه به پاشای دارستانه‌که دوای گه‌شتێکی پێنج هه‌فته‌یی دوور و درێژ، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ئه‌م ماوه‌یه‌دا زۆر سه‌رقێڵ بێت به تۆماره‌کانی سوود و قازانجه‌کانی کۆڕه‌ک تێلیکۆمه‌وه و ده‌بێت بزانێت ئه‌م ماوه‌یه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه کاروباری کۆڕه‌ک چۆن بووه و چی قازانج کردوه، به نیازیشه دوای ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێکی دی خۆی بکات به قاوه‌خانه‌که‌ی خۆماندا که بۆ نه‌گبه‌تی کورد نێوی په‌رله‌مانه تا به خێرێ گفتوگۆ بکات له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانکراو که له‌سه‌ر جه‌نابیان وه‌ستاوه، هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌و په‌رله‌مانه‌دا بوو که هێژا ووتی کۆڕه‌ک چیه، من نازانم شتی وا هه‌یه!!! ئێمه‌ش ده‌ڵێین نه‌وت چیه، نه‌وت هه‌یه له کوردستاندا!! ئینجا له ئیستاوه چاوه‌ڕێ بن چۆن باس له‌و گه‌شته سه‌رکه‌وتوه‌ی ده‌کات و چی هه‌ڵده‌ڕێژێت و چۆن هه‌ندێک له‌و بتانه‌ی په‌رله‌مان له‌و ساتانه‌دا زیندوو ده‌بنه‌وه بۆ چه‌پڵه لێدان، سه‌یریش نیه هه‌ندێک له سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و دیوه‌خانه که ماوه‌ی چوار ساڵه نه ده‌نگیان هه‌بووه و نه ڕه‌نگ بۆ یه‌که‌م جار ده‌رده‌که‌ون پێش ماڵئاوایی په‌رله‌مان تا بتوانن له داهاتودا وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه که پێیان ده‌ڵێن ئه‌رێ به ڕاست ئێوه‌ش له دیوه‌خاندا بوون ئه‌و چه‌ند ساڵه ! تا سوێند بخۆن به‌و په‌رله‌مانه‌ی که قسه‌یان تێدا نه‌کردوه بڵێن با وامان نه‌ووت! ئێستا هه‌ندێکیان که‌وتونه‌ته خۆیان و بۆ یه‌که‌م جار ده‌یانناسین و ده‌ستیانکردوه به قسه‌کردن و لێدوان، ئه‌گینا کێ ده‌زانێ په‌رله‌مانتار هه‌ن به نێوی گێلاس محێدین و شه‌وقی حسێنه‌وه، تو خوا چه‌ند که‌س له کوردستاندا ده‌زانێت ئه‌مانه له په‌رله‌ماندان، نه‌ک ئه‌مانه زۆری تریش که سه‌ره‌یان گرتوه له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌وانیش شتێک بڵێن.
کاک مه‌سروری کوڕی به‌ڕێز سه‌رۆکییش که سه‌رۆكى ده‌زگاى پاراستنى هه‌رێمى كوردستانه هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی باوکیداله دیمانه‌یه‌کیدا دوێنێ 28-03-2009 له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلۆس تایمدا ده‌ڵێت: گه‌لى كورد واتێده‌گا سه‌ركردایه‌تى كورد زۆر نه‌رم بووه له به‌رگریكردن له‌مافه‌كانى كورد له به‌غدا ، خه‌ڵكى كورد له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه سه‌ركردایه‌تى كورد زۆر نه‌رم بووه‌و زۆر سازشكار بووه، چونكه زۆر مافى ده‌ستوورى هه‌یه كه پێویسته داكۆكى لێبكرێ،
دواخستن وجێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و مافانه چیتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قبوڵ ناكرێت 3.
((I think there will be a time when the people might not listen to the solutions proposed by the leadership. So once they are fed up, you never know how they will react))4
من پێموایه كاتێك دێت خه‌ڵك گوێ له‌و چاره‌سه‌رییه ناگرن كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى كورده‌وه پێشنیاز ده‌كرێت،
ئه‌و كاته‌ى كه پڕبوون له‌و بارودۆخه‌و ته‌حه‌مولیان نه‌ما كه‌س نازانێت ئه‌و خه‌ڵكه به‌ركارى چى ده‌بێت ".
باشه به‌ڕێز، دڵخۆش گیان سه‌رکردایه‌تی کورد کێیه؟ خۆتان نین، باس له چی ده‌که‌یت، ناکا له‌م سه‌روبه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا تازه بته‌وێت ڕووی خۆتان جوان بکه‌ن، وه‌ک ڕیکلامی پێش هه‌ڵبژاردن و بێ گوناه بن ئێوه‌ی بنه‌ماڵه و بنه‌ماڵه مافیاکه‌ی تاڵه‌بانی هاوپیشه‌تان.
1) Chatham House, formally known as the Royal Institute of International Affairs, is a non-profit, non-governmental organization based in London
2) http://www.kurdishglobe.net3)
http://www.rudaw.net4)
http://www.latimes.com-----------------------------
مه‌سعود بارزانی ڕقی له یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته‌وه، حه‌زی له جه‌ژنی نه‌ورۆز نییه، تا بۆی بکرێت خۆی له‌و بۆنانه دوور ده‌خاته‌وه، بۆیه دانی به خۆیدا گرت تا 28-03 له هه‌نده‌ران مایه‌وه تا له‌و دوو یاده‌دا به‌شدار نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رشانی بوو له ساڵیادی سه‌رۆک جاشی چه‌ته و پیاوکوژی گه‌وره حه‌مه خانی حاجی دارادا بێته‌وه سه‌ری ڕه‌ش که 28-03ێیه، تا به چاوه‌کانی خۆی ببینێت ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی ڕاگه‌یاندن و ktv چۆن ساڵیادێک بۆ ئه‌و بکوژه‌ی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی و سێ هاوڕێکه‌ی شه‌هیدان حه‌سه‌نی خاوێ و حاجی چاوشین و عه‌لی چه‌له‌بی ساز ده‌که‌ن، ئاوا ده‌بێت پاداشتی خاینان و وڵاتفرۆشان، ئاواش وه‌فا ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له پێناوی وڵات‌دا گیانیان به‌خشی، ده‌ستانخۆش سه‌رۆک!-------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست