کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مرۆڤ ئەگەر فریشتەش بێ یاخی دەبێ

Tuesday, 10/12/2013, 12:00



تاکە بەرپرسێکی ،پ ک، ک، م، بۆ ناوبەرە لە قەندیل ،،لەدەرەوەی وڵات ، یەک بەر پرسی ، ب، د، پ ، م، بۆ ناوبەرە لە باکوری وڵات کە وەک مەلابەختیار بئاخفێ ؟ ئەو کەڵەک بازە ماوەیەکە بە شێوەیەک قسەدەکا مرۆو وادەزانێ بابو باپیری یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پ، ک، ک، و دەستی راستی ڕێبەر ئاپۆیە . ئاخر پێی وایە خەڵک نایانناسێ ، لەوەش بترازێ چەند ساڵێکە داماوەکانی کۆی سەنجەق کە ناوی دێمۆکڕاتیان لەسەر خۆیانداهێناوە بونەتە زوڕناچی بنەماڵەی بارزانی و شەورۆژ بە پێشەوا قازی هەڵدەڵێن و بایی سەر دەرزیەکیش قسەکانی بەجێ ناهێنن .
مەلا بەختیار ئەو کات کە شارۆنی ون، تاڵەبانی بە حەڕەکەتی رزگاریخوازی کوردی دەگوت : ئەوانە کارەکەیان لە ترۆر خراترە! چەپڵەی بۆ لێدەدا ودەتگوت دەمی بە سوژنی کورتاندووران دووراوە . لە ئامەد ، لەکۆنفڕانسی کورد لە ئوووپا وەها خۆی نیشان دەداکە مرۆو گومانی لا دروست دەبێ .کارستانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لەترسی جیرەی مانگانە رادەست کردنەوەیان بە کۆماری کەمتیارەکان فززەیان لێنایە و لۆژە لۆژە بێ کاروبێبار سەریان لێ ئەستوربووە چەقیون .
بەڵام ئەوەی کەبۆمن جێگای رەخنەو نیگەرانییە لە تەنیشت دانیشتنی مەلا بەختیار لە کۆڕو کۆنفڕانس و،،،،،لە لای بەرپرسانی ک، ج، ک ، و ک. ن. ک ، وئەوانی دیکەیە !و دەڵیم سیاسەت بەڕێوەبردن رێگای لێ نەگیراوە ، بەڵام هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بەمانا .یەکێک لە پێوانە هەرە سەرەکیەکانی مرۆو کە مرۆو لە گیانلەبەرەکانی دیکە جودا دەکاتەوە / ئەخلاقە / رێگوزەری ئەخلاقیش لە ماکەی زانستی ناسنامەی ئەقڵ ودوور ئەندیشی یانی / فەلسەفە / وەرگێراوە جاهەرکام بەتای تەرازوی لێکدانەوەی خۆی .
مێژووی ٧٠تا٨٠ ساڵی نەتەوەکەمان ٢٩سەرهەڵدانی بە خۆیەوە بینیوە . کە هیچکام بەشێوەگەلی جۆراوجۆر نەگەیشتونە ئامانج ! ئەوەندی کە دوژمن حەولی لەناوبردنی داوە دوو هێندە بۆ خۆمان دەستمان داوەتە دەستی قەڵاچۆ کردنو لەناو بردنێ و بوینە دار هۆرەی دەستی داگیرکار ! جەلال تاڵەبانی هەتا خۆی گەیاندە سەرۆککۆماری بەدەستی سەگیشدا نوسا ، ئەوەش بەرهەمەکەی کە لەروویان هەڵنایە تەرمەکەشی بگەڕێننەوە لای بنە مالەکەی . بنە ماڵەی بارزانیش ئەوەندەی بۆ هەڕڕاج کردنی سەروەتو سامانی شەهید کاوەکان و سەردەشت و ،سۆرانەکان ، کلکەسوتەیانی کە دیانگوت: چەقە چەقی ، چەقەخانەکانی بەغدا بە ئێمە ناکرێ و کاری مام جەلالە ! هەتا وای لێهات کە رۆژگار وەرسوڕاوە لە هەڵبژاردنی ئەم دوایانەدا لە سلێمانی شێرکوللووکانی یەکێتی دۆڕاندیان ولەخەو ڕاچڵەکان . خۆ نزیک کردنەوە لە پ، ک، ، و پ، ی، د، وئەوانیدیکە نە لە ئاستی هێزو توانایە تەنیابۆ خۆشیرین کردنە .
کاتێک کە مەلا بەختیار دەفەرموێ : دەبێ جەنابی ئۆجەلان ئازاد ببێ !! (ج: ئەو وشانە لەناو ئەو حەڕەکەتەدا باوی نییە ، ئەوەندەی من تێبگەم) هەر ئەوساتە بەقەدەر خۆی درۆ دەکا ولە حەیفی بنە ماڵەی بارزانی وا بیر دەکاتەروە ! ئەو کۆنگرەیەی کە قەرارە بە بێ تاڵەبانی بگیرێ خەوی لێ زڕاندوون بەوواتایە کە هەتا کەی بە درۆ دەلەسە جەنازەیا نیوە جەنازەی تاڵەبانی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن ؟ دامودەزگای تاڵەبانی حیزبەکەی لەو ئاستەشدا نین کە بەر پرسانی باڵای ک، ج. ک و ک، ن، ک و،،،،،،ئاوا لەتەنیشت خۆیان سینە بە سینە دایابنێن سیاسەتیان لەگەڵ شی کەنەوە . (قەت نابێ دژایەتی یەکتر بکەن بەڵام ،،،) .
چون ئەوانە لەسای سەری خوێنی رۆڵەی کورد بازەرگانی لەسەر خاکی کورد بە رێوە دەبەن . (گوێ بدەنە جنێوەکانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی دەفتەری سیاسی هەژار کوژەکان و پاشان دەموچاویان ماچ کەن) . ئەوانە ئەو گوێزانەن کە لەسەر سەری هەر تەپۆڵکەیەکیان دابنێی هەمیسان شۆڕدەبنەوە خوارێ چون فێر بون سەر شۆڕ بژین .


جەعفەر کەریمی/ ٩/١٢/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە