کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورتە پەیامێک بۆ هێزی پێشمەرگە وئاسایش وپۆلیسە بەڕێزەکان

Wednesday, 13/04/2011, 12:00







لەهەرجێیەک هەن سڵاوتان لێ بێ ودەستەکانتان بەتوندی دەگوشم . هەمومان ئەزانین ئێوە بەشێکن لە ئێمە وڕۆلەی ئەم میللەتەن .
زۆربەی هەرە زۆرتان بۆ بژێوی ژێانتان وبۆ بەدەست هێنانی پارویە نان ناچار کراون کە ببنە چەکدار، چونکە ئەم دووبنەماڵەیە
هیچ جۆرە ئیش وکارێکیان لە وڵاتدا نەهێشتووە . ئەمانەلە کۆمەڵێک چەتە زیاتر هیچی تر نین بۆمانەوەی خۆێان لەسەرکورسی دەسەڵات ئەیانەوێ ئێوەبکەن بەگژی خەڵکی ناڕازی کوردستاندا . ئەگەر ئێوە نەبن ئەمانە چین ؟ جگە لەکۆمەڵێک باندی مافیای چاو چنۆک وچەند بازرگانێکی برسی کە هەگیز چاویان تێر نابێ هیچی تر نین
لەبیرتانە لەشەڕی ماڵ وێرا نی وبراکوژیدا ، چ نەهامەتیەکیان بەسەر ئەم میللەتەدا هێنا ؟ تەنانەت شەڕەکانیان هێنابوە ناو ماڵ خێزانەکانمانەوە .ئێستایش بونەتە برای یەک دایک وباوک وسەنگەریان لێ گرتوین وبەرد بەگولە وەڵام دەدەنەوە .
هەربۆیەپێویستە هەمومان زۆر بەورێاییەوە بڕوانینە ئەم ڕاپەڕینە ، چونکە ئەمە کۆتایی تەمەنیانە !
بەرێزان ئەم خۆپیشاندان وناڕەزای دەربڕینە هەمومان ئەزانین لە ئەنجامی کۆمەڵێک ناعەدالەتی وبێ مافیدا سەر چاوەی گرتووە. ئەوهەموودزی و گەندەڵیەی کە بە چاوی خۆتان دەیبینن ئەویش بەرهەمی بیست ساڵی ڕابوردوە ، کەلە ژیر سایەی ئەم دووبنەماڵەیەدا هاتونەتە بەرهەم .
ئیوە سەرنج بدەن وبڕوانن لەسەرەتادا هەر کەس ولایەنێک ڕەخنەی بگرتایە ، دەنگی هەڵبڕیایە پێیان دەوت تابوری پێنج
یان دەیان ووت : " جارێ پەلەمەکەن هکومەتەکەمان ساوایە " ئێستایش ئەڵێن بوەستن با ئەزمونەکەمان لێ تێک نەچێ.
بارزانی لەهەموو وتەکانیدا باسی سەروەری یاسا ئەکا وئەڵی یاسا لەسەروهەموانەوەیە ، کەچی ئەوەتا یاساودادگا داوای بکوژانی شەهیدانی١٧ شوبات دەکەن ، نەک هەر ئامادەنین بکوژان بدەنەدادگا بەپیجەوانەوە سەرسەختانە پشتیوانیان لێ دەکەن .
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە ئیوەش خۆتان نەکەن بەسوتەمەنی ، بۆ مانەوەی ئەم کۆمەڵە چەتەیە کە بەئێمەو ئیوەیش نامۆن
با بەهەمومان گسکیان لێ بەین وشاربەدەریان کەین با نەوەکانی دوای ئێمە بەئاسودەی بژین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە