مێژوویەکی رەش
Monday, 14/12/2020, 6:48
298 بینراوە
ئەم سیاسیی و خەباتگێڕ و زۆربەی نووسەرانەی ئەمڕۆ، تەواوکەر و بەرهەمی عەقڵی داگیرکەرانە. کە لە ناو فیکر و هزری کورددا چیندراون، تا بێن لە گەشەکردندا دەبن، ئەمەش ئەو پلانانەیە کە نایەوێت کورد لە باشووردا گۆڕانکاری بە سەر خۆیدا بهێنێت، ئەوانەی ئیستا سیاسەت دەکەن و کۆمەڵگای کوردی بەڕێوە دەبەن، درێژکراوەی ئەو مێژووەیە، کە نەهێڵن کورد بچێتە سەر هێڵی راستەقینەی خۆی و بەرەو رزگاری هەنگاو بنێت! ئەوانەی کە ئەمانە وەکو قارەمان و خەباتگێریش ناو دەبەن، نەوەکانی ئەو خائینانەی رابردوون، کە بۆ داهاتوو گەرنەتی نووسینەوەی مێژوویەکی ساختە بە خائینەکان دەدەن و مێژوو بە درۆ دەنووسنەوە، تا نەکەونە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوو، دادگایی نەکرێن. ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو مێژووە رەشە وەستاون، دڵسۆزی گەل و نیشتیمانی خۆیانن، تەنیا ئەوەندەیان لە دەست دێت نەفرەت لەو رابردووە بکەن و لە داهاتووی نائومێد بن، چونکە دەزگا سیخوڕییەکان بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر بۆ جاسوسەکانی خۆیان پەیدا بکەن، وەک خەمخۆری گەل ئەمانە تێکەڵ بە خەڵک دەکەن، دەیانگرن و لێشیان دەدەن، نانیان دەبڕن لە ژێریشەوە کولێرەی چەوریان پێدەدەن.