ئەبو بەکر بەغدادی دەچێتە بازاڕی موسڵ

Monday, 30/03/2015, 21:37

6776 بینراوە


ئەبو بەکر بەغدادی دەچێتە بازاڕی موسڵ، تا بزانێ حاڵ و گوزەرانی خەڵکی لە ژێر دەسەلاتی داعش لە چێدایە! کابرایەکی بەتەمەن دێتە بەردەمی و دەست دەکات بە گریان، پێی دەڵێت: من زۆر هەژارم تەنانەت پارەی پێڵاویشم نییە بیکڕم، ئەو پێڵاوی لە پێمدایە بە پێشم بچوک بۆتەوە!. ئەبو بەکر بەغدادیش دەست دەکاتە ملی و کەمێک بۆی دەگری، دوایی پێێ دەڵێت ئیستا بۆت چارەسەر دەکەم، ئیتر یەکسەر چەقۆیەک لە گیرفانی دەردەهێنێت و هەر پێنج پەنجەی قاچی دەبڕێت، پێێ دەڵێت ئیستا دەتوانیت پێڵاوەکە بە فەرەحی لە پێ بکەیت!