کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ پڕوپاگه‌نده‌کانی ئێران له‌سه‌ر پژاک

Saturday, 13/03/2010, 12:00


ڕژێمی ئێران بۆ دژایه‌تیکردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد که‌ڵک له‌هه‌موو ڕێکارێک وه‌رده‌گرێ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌زگاکانی پڕووپاگه‌نده‌یی ڕژێم ده‌ستیان داوه‌ته‌ مۆنتاژی هه‌ندێ وێنه‌ و فیلم، بۆ ناساندنی ته‌ڤگه‌ری گه‌لی کورد به ‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی و، له ‌ته‌له‌فزیۆنه‌ ناوخۆیی و ماهواره‌یه‌کانی خۆیاندا بڵاویان ده‌که‌نه‌‌وه . دووابه‌دووای ده‌ست به‌ سه‌ر کردنی حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێم پشتیوانی ئه‌و کرده‌وانه‌ی وو‌ڵاتانی ئه‌وروپایان کرد و خوازیاری ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی به‌ ئێران بوون.

عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێران له‌و بواره‌دا ڕایگه‌یاند: هه‌وڵدانی دیپلۆماتیک بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی به ‌ئێران ده‌ستی پێکردووه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ ، سه‌رۆکی په‌ژاک ئازاد کرا و له ‌وتو ێژێکدا ڕایگه‌یاند: گیرانی من په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌یه‌کی کۆنه‌وه‌ هه‌بوو که ‌پێشتر له ‌دادگادا من تێیدا سه‌رکه‌وتو بووم و حوکمی دادگا له ‌قازانجی من درا بوو.

لێره‌دا دووڕوویه‌تی به‌رپرسانی ڕژێم زیاتر له‌ جاران ئاشکرا بوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ به ‌وو‌ڵاتانی ئه‌روپاییاندا هه‌ڵده‌گوت و په‌سنی ئه‌و ده‌ستگیرکردنه‌یان ده‌دا، چه‌ند کاتژمێر دوای ئازادکرانی حاجی ئه‌حمه‌دی ئاخاوتنی خۆیان گۆڕی و ،ڕامین میهمانپه‌ره‌ست ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی ‌ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆکی پژاکی به‌ نمایشی باس کرد و ڕۆژی دواتر مه‌جلیسی ڕژێمی ئێران باڵوێزی ئاڵمانی له ‌تاران بانگهێشت کرد و خوازیاری ڕونکردنه‌وه‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ ئازاد کردنی سه‌رۆکی پژاک.

له‌م پێوه‌ندیه‌دا ڕاگه‌یا‌ندراوه‌‌ ‌ناوخۆییه‌کانی ڕژێمی ئێران ده‌ستیان دایه ‌مۆنتاژ کردنی چه‌ند وێنه‌ و دیمه‌نێک به‌و مه‌به‌سته‌ی که‌ جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد به ‌تیرۆریست بده‌نه ‌قه‌ڵه‌م و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که پژاک تیرۆریسته.‌

‌له‌کاتێکدا که ‌ڕژێم ده‌یان چالاکی سیاسی کورد و ڕێبه‌ری حیزبه‌ کوردیه‌کان له ‌ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان، باشووری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان تیرۆر کردووه ‌که‌ ته‌نیا تاوانیان دژایه‌تی کردنی ماشینی سه‌رکوتی ڕژێمه، ‌مۆرکی تیرۆریست بوون له‌جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد ده‌دا و باسی کرده‌وه‌کانی خۆیان ناکه‌ن. سه‌رنج ڕاکێشه‌ که‌ له‌ یه‌کێک له‌ فیله‌مه‌ پڕوپاگه‌نده‌یه‌کاندا، ئیبراهیم عه‌لیزاده‌ سکرتێری حزبی کۆمۆنیستی ئێران - کومه‌ڵه‌ وه‌ک کادرێکی پژاک نیشان ده‌دات.

له‌ ڕاپۆرته‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌ی ڕژێم دا که‌ڵک له‌ هه‌ندێ دیمه‌نی ته‌له‌فزیۆنه‌ ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌رگیراوه‌ که‌وا نیشان ئه‌دا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و پارته‌کانی دیکه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان تیرۆریستن. هه‌ڵبژاردنی ووتووێژی هه‌ندێ که‌س له‌م ڕاپۆرته‌دا که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به ‌جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورده‌وه ‌نیه ‌نیشانه‌ی بێ بنه‌ما بوونی ئه‌و ڕاپۆرته‌یه‌ که ‌باس له‌وه‌ ده‌کا که‌ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان یارمه‌تی مادی له ‌ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت.

دیاره‌ بیری مێژووی کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم کورته ‌و له‌بیریانچۆ‌ته‌وه‌ که ‌هه‌ر ماوه‌یه‌ک به‌ر له ‌ئێسته ‌خۆیان به‌گه‌رم و گوڕی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو کرده‌وه که ‌‌وه‌زاره‌تی خه‌زنه‌داری ئه‌مریکا هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانیان بلۆک کردووه‌. ئاخر چۆن ده‌کرێ حکومه‌تێک که‌ئاوا بڕیارێک له ‌هه‌مبه‌ر پارتێکی کوردیدا ده‌گرێت هاوکات یارمه‌تی مادیشی پێ بکات، باشتر وایه‌ کاربه‌ده‌ستانی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران واته‌ سه‌دا و سیمای جمهوری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌.


لێره‌دا پڕوپاگه‌نده‌کانی ڕژیم ببینه‌...

http://www.mardomak.us/videos/RKtEMxPhdyscXLOyzxUzzfJH/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە