کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سته‌ نه‌وتاوییه‌که‌ی گرتووه‌ به‌ چاوییه‌وه‌

Tuesday, 26/11/2013, 12:00


نەوشیروان مستەفا لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی بکات بە شەریکە بەشی دەسەڵات و سەردان و هاتووچۆی بۆ لای مەسعود و نێچیرەڤان کارکردنە بۆ ئەمە!
ئیستا کاک نەوشیروان خەریکە دەبێتەوە بە کاک نەوشیروانەکەی سەردەمی هاوشانی تالەبانیی، چونکە لەو قوتابخانەیەی تالەبانییدا پێی راکێشاوە،  هەڵستێتە سەر پێ،  رێک باڵای هێندەی تالەبانیی لێدەردەچێت.
ئەوەی مێژوو قەرزارباری کردوون، ناتوانن بە ئاسانی لە ژێر باری دەربچن.
ئەوەی هانیشی دام، بۆ ئەم نووسینە دوو سەردان بوو، یەکەمیان سەردانەکەی نێچیرەڤان بۆ لای نەوشیروان، دووەمیان سەردانی نەوشیروان بۆ لای مەسعود بارزانی. ئەم سەردان و گفتوگۆ و قسەکردن و دانووساندانە پێمان دەڵێت، کە نەوشیروان مستەفا راستگۆ نییە و فێڵمان لێدەکات، پێمان دەڵێت جارێکی تر مێژوو دووبارە دەکەمەوە.
لە هەفتەی رابردوودا مەسعود بارزانی، سەردانی ئامەدی کرد، لەوێ بە خزمەتی ئۆردوغان گەیشتن. مرۆڤ کاتێک لە بیچمی مەسعود دەڕوانێت، هەست بە شەرمەزاریی دەکات، بەزەیی بەو میللەتە نەگبەتەدا دێتەوە، کە چۆن چارەنووسی کەوتۆتە دەست کابرایەک، هەرچی هزری جوان و زانستە لەگەڵ خۆیدا بۆ ئامەدی نەبردووە، تا بتوانێت بۆ بەرژەوەندی گەلەکەی لە بەرامبەر ئۆردوغاندا هەڵیبڕێژێت، ئەوەی بە چاو دەبینرێت، وا لێکدەدرێتەوە، کە مەسعود بۆ قومارکردن چووە و بە براوەیی ناگەڕێتەوە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی نەوشیروان و نێچیرەڤاندا، کاتێک له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌پرسن رات چییه‌ له‌ سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لای ئۆردوگان؟ لە وەڵامدا دەڵێت:
سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌و په‌رپرسانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ باشن‌!
ئەمە لە کاتێکدا میدیاکانی گۆڕان پێشتر به‌ خەستی باسیان لە یه‌کێک له‌و سه‌فه‌رانه‌ دەکرد، که‌ مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ره‌وەی هەرێم کردبووی، لەویدا دەیان وت خۆیان بۆ ددان چاکردن ده‌چن بۆ ئه‌وروپا و مه‌سره‌فێکی زۆری تێده‌چێت. کەچی ئەمجارەیان نەوشیروان ئەم سەفەری مەسعود بۆ تورکیا بەباش دەزانێت!
هەڵبەت وه‌ڵامه‌که‌ی نەوشیروان مستەفا له‌ سه‌ر که‌ژ و هه‌وا و بەرژەوەندی خۆی راوەستاوە، چونکه‌ دەبێت ئێمە تێگەیشتنمان هەبێت، کە ئه‌مڕۆ ئەم بەرپرسانە هەرچییەک بکەن بۆ بەرژەوەندی کوردە، ئەم بەستەزمانانە تەنانەت له‌ پێناوی کوردیشا نان ده‌خۆن.!
کاک نەوشیروان چاوی لەو راستییە دەنووقێنێت، کە زۆربه‌ی سه‌فه‌ری بەرپرسەکان مه‌گه‌ر بۆ سازش و پاره ‌و پولی خۆیان بێت، ئه‌گینا ئێوه‌ کام رێکه‌وتنتان مۆر کردووه‌ بۆ بەرژەوەندی کورد بووبێت؟ کەی جارێک دڵی کوردتان بەوە خۆش کردووە وتبێتمان ئۆخەی شکور ئەمجارەیان سەرکردە و بەرپرسە سیاسییەکانمان، خوا عاقڵی پێداون و پیاوی دڵسۆزن، بە دەستی بەتاڵ ناگەڕێنەوە و بۆ کورد شتێکیان کردووە.؟
لە سەر سەفەرەکەی مەسعود بارزانی پرسیار لە کاک نەوشیروان دەکەن، ئەویش بێئاگایی خۆی رادەگەیەنێت، که‌چی هه‌ر له‌ سایته‌که‌ی خۆیدا (سایتی سبه‌ی) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌ مەسعود بارزانی چوار خاڵی بۆ ئۆردوگان مۆر کردووه‌:

یه‌که‌م: ده‌رباره‌ی نه‌وت.

دوه‌م: بۆ دژایه‌تیی په‌یه‌ده‌ له‌ سوریا.

سێیه‌م: له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت به‌ تورکیا و کردنه‌وه‌ی حسابی پاره‌ی نه‌وت له‌ تورکیا. چوارەم: په‌یوه‌ندیی تورکیا و عێراق و هه‌رێم.

ئیتر کاکە نەوە بۆ ئاگات له‌م سه‌فه‌ره‌ نییه‌؟ چۆن سیاسیی و سەرکردەی بزووتنەوەیەک دەبێت بێئاگا بێت؟  کاک نەوشیروان دەبێت بزانێت درۆکردن و شاردنەوەی راستیی باجی خۆی هەیە؟
دوایی کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگام له‌م سه‌فه‌ره‌ نییه‌ ئه‌وا هیچ ته‌علیقیشم له‌سه‌ر سەفەرەکەی سەرۆکی هەرێم نییه‌، لێ مادام کاک نەوشیروان ئاوا دەڵێت، منیش تەعلیقێکم هەیە و دەڵێم:
بەڕیز دەستە نەوتاوییەکەت لەسەر چاوت لابە، چونکە بەو دەستەوە، ناتوانین ئێمە فریو بدەیت و بڕوات پێبکەین، تۆ بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی مەسعود ده‌ستە نەوتاوییەکەت گرتووە به‌چاوته‌وه‌، دواییش لێشمان دەشاریتەوە، کە قسەی چیتان کردووە، بۆ وا دەزانییت ئێمە نازانین لە ژوورە تاریکەکەی سەری رەشدا بە دەستە نەوتاوییەکانتانەوە، چ دەستبازییەکی سیاسیی دەکەن!؟
--------------------------------

سەرچاوە:

١) رۆژنامه‌نوسێك له‌ روداو: له‌ پێناو بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا، بارزانی دژایه‌تی په‌كه‌كه‌ ده‌كات
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=25699&LinkID=4

٢) داوا لە بارزانی دەکرێت داوای لێبوردن لە گەلی رۆژئاوای کوردستان بکات
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=25703&LinkID=4

٣) بەوێنە؛ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان گۆڕان و پارتی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حکومەت ده‌ستیپێكرد
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=25715&LinkID=4
٤) به‌ ڤیدیۆ؛ دەقی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیرڤان بارزانی




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە