کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


!! بۆئه‌وانه‌ی که‌(سه‌لاحه‌دین)به‌سه‌رکرده‌ی کوردو باوکی خۆیان ئه‌زانن-به‌شی دووه‌م

Friday, 20/02/2009, 12:00


سه‌ره‌تا: دوباره‌ ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌گه‌رتاکی کوردی وکۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌مجۆره‌ناهوشیارودواکه‌وتووبمێنێته‌وه‌ئه‌وادوای چه‌ندسه‌ده‌یه‌کی ترنه‌وه‌یه‌کی تریش دێت وباسی جوانمێری وکوردایه‌یه‌تی ومێژوی پڕسه‌روه‌ری سه‌رانی ئێستای کوردیمان بۆئه‌کات که‌ چۆن بوێرانه‌ئاشبه‌تاڵ وشه‌ست وشه‌ش وسی ویه‌کی ئاب وخه‌نجه‌رله‌پشت دانوبراکوژیان کردووه‌و جه‌لال ومه‌سعود ومه‌لاکرێکاره‌کانمان لێده‌که‌ن به‌شۆڕه‌سواروکوردترین سه‌رکرده‌وقاره‌مان و ووڵات پارێز،که‌بێگومان ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مانه‌کردیانوده‌یکه‌ن چی وای که‌مترنیه‌له‌مل په‌ڕاندنه‌کان ومێژووه‌خوێناویه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین وده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌ی،بالێره‌وه‌ئه‌وباوکه‌وڵات پارێزه‌ی ئه‌م نه‌وه‌ ناهوشیاره‌ زیاتربناسین !!

له‌به‌شی یه‌که‌مدا گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی که‌ نوره‌دین مه‌حمود له ساڵی 1173 سه‌رزه‌مینی به‌جێ هێشت، به‌مردنی ئه‌وسه‌ڵاحه‌دین پادشا یه‌تی میسری بۆجێ‌ماوه، به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستاوه وئاڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی به‌سه‌رشامیش‌دا هه‌ڵداوه.سه‌ڵاحه‌دین هێنده‌ی پێ‌نه‌چووكه‌ قودسیشی له‌خاچپه‌رسته‌كان پاك كرده‌وه ئێستادێینه‌ سه‌رشه‌ڕه‌نگێزیه‌کانی ئه‌م سه‌رکرده‌ قاره‌مانه‌ خوێن ڕێژه وخێروبێره‌کانی بۆهاوزمان ونه‌ته‌وه‌که‌ی !!‌

ته‌ڕابلس ‌و یه‌مه‌ن
سه‌ڵاحه‌دین به‌ها‌ئه‌دینی قه‌راقوشی برازای خۆی به له‌شكره‌وه به‌ره‌وخۆرنشین به‌ڕێكردوئه‌ویش خاچ‌په‌رسته‌كانی له‌ته‌رابلس ‌ومه‌غریب وه‌ده‌رناهێشتا هه‌واڵی ته‌ڕابلوس كۆن نه‌بووبوومزگێنی هات كه تورانشاش یه‌مه‌نی گرت وئه‌وله‌دین ده‌رچووه‌ی كه به‌زۆر دوولینگه‌ی به‌سه‌ریه‌مه‌ن دا به‌ردابۆوه وناوی عه‌بدولنه‌بی بووله‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ده‌ستی پیاوانی تورانشا كوژرا.
مه‌لیك سا‌ڵح ئیسماعیل كوڕی نوره‌دین مه‌حمودیش حه‌له‌بی به‌ده‌سته‌وه ما‌بوو له‌ساڵی 1176سه‌ڵاحه‌دین فه‌رمانی دا كه دیوارێك به‌درێژایی 29300 مه‌ترله ڕوكاری بیابانه‌وه‌ به‌هه‌رچوارد‌ه‌وری قاهیره‌دا بكێشێ.شه‌ڕانگێزی وخوێن ڕشتن هه‌تا سه‌ڵاحه‌دین له‌ژیاندا بوو هه‌ر به‌رده‌وام بوون.

شه‌ڕی ڕامله
ساڵی 1177 سه‌ڵاحه‌دین هێرشێكی برده‌سه‌رشاری عه‌سقه‌لان وقه‌ڵاكانی ده‌ورو به‌ری و تاڵان وماڵێكی زۆری له خاچ په‌رسته‌كان گرت. نیازی وابوو ڕا‌مله‌ش بگرێ،سه‌ڵاحه‌دین له‌رێگای ڕا‌مله له ناكاو له‌شكرێكی گه‌وره وله‌ژماره به‌ده‌رله خاچ‌په‌رستان وه‌ك لێشاوبه‌وناوچه‌ وه‌ربوون. له‌شكری سه‌ڵا‌حه‌دین له ناوخۆ گرتوو بوو به كوشتن و كوشتارێك باوك ئاوڕی له‌كوڕی خۆی نه‌ده‌داوه.هه‌رچه‌ند سوارچاكانی فه‌ره‌نگ یه‌كجار زۆربوون له‌شه‌ردا به‌ڵام له‌شكری په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی سه‌ڵا‌حه‌دین هه‌تا شیری بڕی و تاهێزی تێداماخوێنی ڕشت به‌ڵام له‌شكری زۆری فه‌ره‌نسیه‌كان بووه‌هۆی شكانی سه‌ڵاحه‌دین وخۆی گه‌یانده میسر. له‌وشه‌ره‌دا برازای سه‌ڵاحه‌دین كه ناوی ته‌قیه‌دین بوو له‌ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌داکوژرا، سه‌ڵاحه‌دین بۆ خۆشی زۆرجاران له‌وشه‌ره‌دا كه‌وته گه‌مارۆوخرایه شوێنی به‌رته‌نگ به‌ڵام به‌زه‌بری شیرو نوكی خه‌نجه‌ر له‌مپه‌ری په‌راندوو رێی بۆ خۆی كرده‌وه ‌وبه له‌شكرشكاوی خۆی گه‌یانده‌وه میسر، خاچ‌په‌رسته‌كان له دوای ئه‌وسه‌ركه‌وتنه‌یان له‌شكریان برده‌‌ سه‌رحه‌ماو له‌ده‌وری قه‌ڵاكه‌ی‌دا 4 مانگ مانه‌وه.
له‌كۆتایی ساڵی 1177 دا قه‌ڵای حه‌ڵه‌ب به‌بێ شه‌ڕ له‌ڕێی ئاشتیه‌وه كه‌وته ده‌ست سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ویش فه‌رمان ره‌وای حه‌ڵه‌بی به‌مه‌لیك زاهیری كوری خۆی سپارد
هێرشه‌كه‌ی سه‌رشام خاچ‌په‌رسته‌كان له‌ساڵی 1178 دا به‌نیازی داگیركردنی شامه‌وه هێرشیان هێنا. له‌و ده‌مه دا فه‌روخ شای برازای برازای سه‌ڵاحه‌دین له‌باتی مامی به ‌سه‌ر شام‌دا ڕاده‌گه‌یشت خۆی لێ سازدان و ڕێبازی لێ برینه‌وه. خاچ‌په‌رسته‌كان لایان وابوو، له‌هه‌مووهه‌وران باران ده‌باری به‌ڵام فه‌رۆخ شا خۆی ده‌رخست، كارێكی به فه‌ره‌نگیه‌كان كردکه‌تۆڵه‌ی ڕ‌ا‌مله‌ی ده‌قات لێسه‌ندنه‌وه ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كه‌شیان له‌كۆڵ كرده‌وه.
له‌ساڵی 1178 شه‌هابه‌دین لالۆی سه‌ڵاحه‌دین كه فه‌رمان ڕه‌وای حه‌ما‌ بوومه‌لیك موزه‌فه‌رته‌قیه‌دین كوڕی شاهه‌نشای كوڕی نه‌جمه‌دین له جێگه‌ی ئه‌وكرا به ‌فه‌رمان ڕه‌وای حه‌ما تاساڵی 1181.
له‌ساڵی 1180 تورانشا كوڕی (شه‌مس ده‌وله) نه‌جمه‌دین ئه‌وئازایه به‌زه‌بری شیرهه‌مووشاروگوند و ده‌شتی یه‌مه‌نی گرتوو چووه‌ته‌ ئه‌سكه‌نده‌ر‌یه. له‌ئه‌سكه‌نده‌رییه توشی مه‌رگ هات وته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه شام و له‌لای خوشكی دا نێژرا
له پاش نه‌مانی توران شا تخته‌گین برای كرابه‌جێنشینی وبووبه فه‌رمان ڕه‌وای یه‌مه‌ن.

شه‌ری ته‌به‌رییه، كه به‌شه‌ری حوتتین به‌ناو بانگه.
له‌ساڵی 1187 ڕۆژی هه‌ینی له مانگی مه‌ولود له‌شكری سه‌ڵاحه‌دین و خاچ‌په‌رستان له ده‌شتی ته‌به‌رییه گه‌یشتنه یه‌ك وبه‌رامبه‌ربه‌یه‌ك وه‌ستان سه‌ڵا‌حه‌دین ئێستاش داخی شه‌ری رامله‌ی هه‌ر له دڵ‌دا بوو، هێنده‌ی پێنه چووبۆ پێك دادان. له‌م شه‌ره‌دا ته‌نانه‌ت سوپا سالاری هه‌ره‌گه‌وره‌شییان نه‌ی توانی ده‌ربازی بێوو به‌دیل گیران و زنجیرخرایه ده‌ست و پایان سه‌ڵاحه‌دین نه‌یهێشت پشوبداو برینی خۆی بلێسێته‌وه هه‌ڵی كوتایه سه‌رعه‌كا وله‌ناكاو ئابڵوقه‌ی دا‌وله‌خاچ‌په‌رستانی پاك كرده‌وه. وه چوارهه‌زارمسوڵمان كه‌دیلی ده‌ستی فه‌ره‌نگ بوون
هێرشی كرده سه‌رشاره‌كانی نابلوس، حه یفا، قیساریه، ناسرا، عه سقه‌لان وگه‌لێك قه‌ڵاو ده‌شت وته‌لانی تریشی لێ گرتن. ئه‌وجا فه‌رمانی ده‌ركرد كه له‌شكر بحه‌سێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ئاماده بكات بۆ رزگاركردنی قودس.

گرتنی قودس
دوای وچان وحه‌سانه‌وه شه‌یپوری ئاماده بوون‌ لێدراوله‌شكری سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری شاری قودس كه‌وته‌رێ و گه‌یشته جێ.
له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌وه په‌لاماری شاردراو شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌ستی پێكرد‌. شاری قودس 60 هه زار خاچ‌په‌رستی تێدا بوو.
سه‌ڵاحه‌دین بریاری‌دا بوو كه‌ به‌هه‌رنرخێك بێت ئه‌وكاره گرینگه ته‌واو بكات وشه‌ری خاچ‌په‌رسته‌كان به یه‌ك جاری یه‌كلا بكاته‌وه قودس له خاچ په‌رستان پاك كاته‌وه‌ ومسوڵمانانی لێ دابمه‌زرێنێ.
شه‌رده‌ستی پێ كرد زۆربه‌دژواری، به‌ڵام زۆری نه‌خایه‌ندوله رۆژی هه‌ینی 27 ره‌جه‌ب 1187 خاچ‌په‌رسته‌كان توانای به‌ربه‌ره‌كانی كردنیان بڕاو داوایان له سه‌ڵا‌‌حه‌دین كرد كه له خوێنیان خۆش بێت وبه‌دیلیان نه‌گرێ شارده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌. سه‌ڵا‌حه‌دین به‌ڵێنی پێدان و ده‌رگای شاری قودس كرایه‌وه بۆ مسوڵمانان و به‌ دڵخۆشیه‌وه به نێو قودس وه‌ربون. پێش هه‌موو شتێك چوون، ئه‌وخاچه ‌زه‌به‌لاحه‌یان وردوو خاش كرد كه له‌سه‌رگومبه‌زی به‌ردی سه‌خراتوڵڵا ‌قیتیان كردبۆوه.
هه‌رهه‌مان ڕۆژسه‌ڵاحه‌دین وهه‌واڵانی نوێژی هه‌ینیان له مزگه‌وتی به‌یتول‌ موقه‌ده‌س دا به‌جێ هێناوه. له‌ناومسوڵماناندا كه‌یف وخۆشیان بووه به بۆنه‌ی گرتنی قودس چوونكه ماوه‌یه‌كی زۆر دوورودرێژبوو تامه‌زرۆی قودسیان بووچوونكه له‌ساڵی 472 كۆچی دا تا ئه‌ورۆژه ده‌به‌رده‌ستی خاچ‌په‌رسته‌كا‌ندا بوو به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین كوردی له ڕێگای ئیسلام وه‌ک مسوڵمان به‌ جه‌نگاوه‌ر وه‌رگرته‌وه.
سه‌ڵا‌حه‌دین له‌گه‌ڵ خاچ‌په‌رسته‌كان پێكهات كه هه‌رگیراوێك له خاچ‌په‌رسته‌كان، كه پیاوبووبیست دیناروه بۆهه‌رژنێك دینارێك له زێڕی سكه‌ی شاری سورسه‌رانه ‌بدات، هه‌ركه‌سێكیش دراوی نه‌بوو ده‌مێنێته‌وه تاكوو بۆی ده‌ده‌ن یان په‌یدای ده‌كات.
له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وسه‌رانه پاره‌یه‌كی زۆركۆ بۆوه هه‌رله‌وێ هه‌موو دراوه‌كه به‌سه‌رله‌شكرچی، مه‌لا‌، فه‌قێ، ده‌روێش و سۆفیاندا به شرایه‌وه!!.

قه‌ڵای سور
له‌پاش گرتنی قودس سه‌ڵا‌حه‌دین له‌شكری برده سه‌رقه‌ڵای سوروده‌وری‌دا، قه‌ڵاكه زۆردژواروسه‌ختبوو، هه‌روابه‌ئاسانی نه‌ده‌گیرا. بۆیه زستانی به‌سه‌رداهاتووله‌به‌رسه‌رماوسۆڵ وازیان لێ هێنا، له‌جیاتی ئه‌وه هێرشێكی كت و پریان برد‌ه‌سه‌رشاری ته‌رسوس بۆماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌وێشی پاك كرده‌وه.سه‌ڵا‌حه‌دین شارله دوای شاروقه‌ڵا له‌دوای قه‌ڵا ده‌كه‌وته ده‌ستی وله‌هه‌موو لایه‌كه‌وه خاچ په‌رسته‌كانی ڕاو ده‌ناوخوێنی ده‌ڕشت تا گه‌یشته قه‌ڵای به‌رزیه، شارێكه له ووڵاتی شام!.

چاوه‌ڕوانی به‌شی سێهه‌م...
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە