"ئای بارزانی كورد خەمی ناوچە (غهدر لیًكراوەكانی) نیە !!
Monday, 17/12/2012, 12:00
12تەقینەوە لە(كەركوك و دوز خورمات و موسل) بە هوًیی خەوتویی دەسەلاتی كوردییەوەیە!
دژی سەرۆكم "لە دەركردنی ناوێكی سەیرو سەمەرە بۆ سنورە غهدر لێكراوەكانی سالەهای سالە خوێن رژاندن دەربەدەركردن ماڵ وێرانی نەخشەگۆرینی دەربەدەركردن لە سێدارەدانی ماڵ سوتاندنی دواین ساتی بۆ قوربانی بونی ناوێكی هەرێم بچوكردنەوەی نیشتمانێك لە خوێن بۆ رەقەمێك (140)یان بۆ مادە ئیتر تێناگەم ئەم مادەیە قیمەتی هەیە!
یان نا ئەبێ بەرد بێ یان ئالتون ،دواتر بۆ ناوچە (كێشە لەسەرەكان دواتر بۆ ناوچەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێم واتا لە ژێر دەستەی شیعەین یان سونەین بە كوردیەكەی بارزانی پێمان ئەلێ ناوچەكانی ژێر دەستەی بەعس وەلا ئافەرین ئەبێ ئەمە كێ دوای ئەم نوسەرە كەوت ناوێكی شیاو بدۆزیتەوە بێ مانا ترین ناو سەرۆك دوای منیش مەكەوە چونكە نوسەریی ئیستا باری بۆ كەس نیە نەك بۆ كوردو كەركوك بەلكو بۆ گیرفانیشی چونكە خوا بتان پاریزیێ (واتان دەسەمۆ كردون خانەقای هەزار حزب هەیە بە شێوەیەك بیری باش بكەنەوە بۆ فێل كردن لە میللەت بە عەقلی شاعیرێكی عەقلیەتی تاك ڕەوانە یەك دیویی بیرو بۆ چون "پیتان سەیر نیە لە 2003ەوە تیرۆر سنورەكانی نیوان كوردو عەرەب ئەكاتە ئامانج رۆژ نیە رولەی كورد لە كەركوكو گەرمیان و دوزخورمات و موسل جەلەولا َوكەلارو كفری و رولەكانمان نەكوژریێ رەنگە نیوەشی هەرێمی كوردستان موچەی شەهیدانەشی پی نەدابێتن و لە بەر بری زۆری پارەكە رەنگە دەزگای شەهدان و كاروباری كۆمەلایەتی پێان بلێ برۆن لە ناوەندی عێراقی فیدراڵ موچەتان بۆ دابین ئەكەن وەك ئەوەی لە كەركوك شەهیدی قەلەمی هاورێم "سورانی مامەحەمەی هەمیشە نەمرو زیندو كە شەهید كرا داوای لیكۆلیەوەمان كرد لە كەیسەكەی جوانەمەرگ پێان وتین كێشەی ئێمه نیە كێشەی ناوەندی عێراقە شتێكی سەیر بوو دەیان بەرپرسی نزیك سەرۆكی هەرێم لە كەركوك دەسەلاتدار بوو ئاسایشی یەكیتی وپارتی لێ میوان و خەوتوو دەیان مەلبەندو لق و كۆمیتەو ناوچە بلێی كیشەی من نیە رۆلەیەكت بكوژرێ ئەمە بەرای ئێوە نوكتە نیە پشت گویێ خستنی كەركوك گەرمیان و ئەم سنورە بێ نازانە نیە ؟لە ئێوە ئەپرسم كورد توانای دەسەلاتدارێتی نیە؟
تا ئیستا نەیتوانی كەركوك بپاریزێ ئەی بۆ سلیمانی و هەولێریان كردوە بە دوبەی بۆ ئەم جیاوازیە ئەمە بێ ئەدەبی نیە هەموو شارەكانی كوردستان بۆ من كەركوكن بەشێكن لە كەركوك بەڵام بۆ جیاوازی هەبێ ئەرێ سەد هەزار هەوالم بینی تیرۆرست گیراو بەردراو تەواو نەبوو یان بۆ میدیایەك بڵاویی ناكاتەوە كێە ؟ئیرانە تالە بانی نەوشیروان مستەفاو حەمەی حاجی مەحمود دە تكایە بكەن بەسە ئەم یاریە بە روحی مروڤ"ئەگەر ئیسرائیلە كاكی مەسعود بەرزانی تكا ئەكەم پیان بلێ وەرن لە نەوت بەرن نیشتیمنمان جوان بكەن ئێمەش پاشان بازرگانی ئەكەین ئێوەش سودمەن ئەبن "تالە بانی ئەزیز ئەگەر ئەمریكایە پیان بلێ وەك ئەلمانیا كویت ئەفغانستان كوریای باشور وەرن ژێردەستەتان ئەبین ڵیمان گەرێن بەس بژین بۆ رولەی ئەم عیراق و كوردستانە بە بێ تاوان بكوژریت خوێن گرینگ ترە لە نەوت ئەرێ ئەكەر بەعسیشە خۆ خالە ئەیاد عڵاوییە ئەوە دۆستە هاو مەزهەبین( سونی شافعین)
زۆر نیگەرانم لەوەی كە سەردەمی بێ سیاسی بێ رۆشنبیر بێ میدیای نیشتیمانی بێ نەوەی خەمخۆر بێ خەمخوری خاك و سنور بێ خەمخوری شەرەف و خوێنی رۆلەی كورد و نەتەوەكانی دی ئەبێت ئە هەموو تەقینەوە چی بێت كە كەركوك تۆز زبل دایپۆشی دارو دیواری روخا بینای ئاسایش و پۆلیس پارێزگای كەركوك ماوە بە پێوە ئەری لە دەروەی بازنەكەیە تكایە دوای پەیوەندی بكەوە لای نوری مالیكیە با بێتەوە وەڵامی پەیوەندیەكەت ئەداتەوە"ناوچەكانی دەروەی بازنە سەرخۆشی بۆ بنەمالەی شەهیدەكانی ئێوارەی16ی12\2012ی شاری كەركوك 17ی 12\2012ی شاری دووز خورماتوو موسل بەشداری خەمتانم خوا سەبوریتان بدات هیوای چاك بونەوە بۆ بریندارەكانی برادەرو هاورێو هاونیشتیمانم (انا لیلا وانا الیهی راجیعون)بەشداری خەمتانم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست