کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەكەكە و نەخشەى نۆى ى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

Monday, 05/11/2012, 12:00







ئەگەر لەسەر ئاستى كوردستانى گەورە بمانەوێ بۆ واتاى كوردستانى بون بگەڕێن وەك گەورەترین نەتەوەى بێ خاك و دەوڵەتێكى یەكگرتوى باوەڕ پێكراوى نێودەوڵەتى ئەوا ئەو هەقیقەتە مێژوویە دێتە پێشەوە كە ئەم نەتەوە گەورەیە بە درێژایى مێژوو لە داگیركاریەكى بەردەوامدا بوە هیچ كاتێك نەتەوە یەكگرتوەكان ناتوانێ لەبەر بەرژەوەندى زل هێزەكان قەوارەیەك بۆ ئەم نەتەوەیە دروست بكات بۆیە بە بڕواى من لە مێژوەوە تا ئێستا هەلى وەك ئەم گۆڕانكاریە جیهانى و ناوچەیى و ناوخۆییانە دروست نەبوە كە كورد بتوانێت ڕاى گشتى جیهان ناچار بكات كە بیر لە دەوڵەتێكى كوردى بكرێتەوە لەسەر نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست خۆ ئەگەر لە قۆناغەكانى ترى مێژوودا قۆناغى فراوانخوازى بوبێت یان قۆناغى فاشیزم و دیكتاتۆریەت ئەوا ئێستا قۆناغى پەرش بونى ئەزمونى ڕۆژئاوایە بە سەرانسەرى دنیادا و قۆناغى ڕوخانى دیكتاتۆرەكان و سەربەخۆیى نەتەوە جیاكان و لیبرالیەت و حوكمى یاسا و ئازادیەكانى تاك و ماف و ئەركى تاكە لە دیدى نوێ ى جیهانگیریدا بۆیە لە دواى بەهارى عەرەبى قۆناغى بەهارى كوردى دێتە پێش بەڵام سەخترە چونكە ئەوان دەوڵەتى خۆیان هەبوە تەنها دیوى دوەم بوەتە هۆكارى ئەم ڕاپەڕینانە كە دیكتاتۆریەت و توێتالیتارە بەڵام بۆ كورد قۆناغى ئازاد بونى نەتەوەیە ئەگەر چى ئەمە لەسەر ئاستى جوگرافیاو دەوڵەتەكانى چوار دەور و ڕاى نێودەوڵەتى زۆر قورسە بەڵام دەكرێت كورد بتوانێت ئەم نەخشانە تێك بدات و جیهان ناچار بكات بە قبوڵكردنى نەخشەى نۆێ ى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نەخشەى كوردستانیش بچێتە ناو نەخشەبەندى جیهانەوە و ببێتە سەرەتایەكى زۆر باش بۆ نەتەوە بێ دەوڵەتەكانى تر وەك فەلەستین و ئەمازیخیەكان بەڵام ئایا قۆناغى دروست بونى نەتەوەى كورد دروست بووە ..؟ وە ئایا ئەو زەمینە و ژینگەیە هەیە تا كورد بتوانێت خۆى وەك نەتەوەیەكى گەورە لەسەر نەخشەى جیهان دەر بخات ..؟
ئەگەر چى داواكارى ئێستاى كوردانى باكور و و ڕۆژئاواو و ڕۆژهەڵات داواكارى فیدراڵیە وەك قۆناغێك لە قۆناغەكانى خۆ ئامادەكردن بۆ سەربەخۆى بەڵام گرنگە ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین ئایا كورد تواناى بەڕێوەبردنى فیدراڵى و سەربەخۆى خۆى هەیە وەڵامى ئەم پرسیارەمان لە باشورى كوردستان دەست دەكەوێت كە لە هەرێمى كوردستاندا نەتوانراوە سیستمێكى باش بەرهەمبهێنرێ ژێر خانى ئابورى پتەو بكرێت تا بتوانرێ وەك پاشخانێكى سەرەتا پشتى پێ ببەسترێ بۆ ڕزگار بونى پارچەكانى تر بگرە بە پێچەوانەوە لە عێراقى فیدراڵدا بونە هۆى بچوككردنەوەى نەخشەى كوردستان بە پێوەرە مێژویەكەى كە ئابورى كوردستان پشتى پێ دەبەستێت وە لەبەر ناكۆكى خۆیان بونەتە تەواوكەرى پلانى دوژمنانى كوردى هەرێمایەتى بە ئەقڵى خێڵەوە كاریان كردوە هیچ بنەمایەكى ئاسایشى نەتەوەیى وەك پێویستى دروست بونى دەوڵەتى كوردى نیە , بۆیە دەكرێ بپرسین ئایا پەكەكە دەتوانێت ئەم كارە بكات ..؟
ئێستە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانى خێرادایە بە تایبەت دواى ڕوخانى سوریا ئەگەرى كەوتنى ئێران و گۆڕان هەیە لە ناو توركیادا كە بۆ خۆى زەمینەیەكى باشە تا بتوانرێ كورد ئەو نامەیە بدات بە جیهان كە غەدرە میژووییەكان لێرەدا كۆتاى دێت و فشارى قورس دروست بكرێ تا ڕاى گشتى جیهان ناچار بكات بە پشتگیرى فیدراڵى و پاشان بە سەربەخۆى بۆیە هەرێمى كوردستان لە ئێستادا ناتوانێت ببێتە پێگەیەكى باش بۆ بڕینى ئەم قۆناعە بەڵام ئەوەى جێى دڵخۆشكەرە تەنها قەندیلە كە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریانەدا بكات ئەویش بە بەكارهێنانى هەموو ڕێگاكان وەك خەباتى مەدەنیانەى ناو توركیا و خەباتى چەكدارى قەندیل و دروستكردنى حیزبى شۆڕشگێڕ لە سەر ئاستى هەر چوار پارچەكەى كوردستان و بە تابەتیش ڕۆژئاواى كوردستان كە دەكرێ هۆكارێك بدۆزرێتەوە تا ولائى نەتەوەى هەر چوار پارچەكە گرێ بدرێت پێكەوە تا بەهارێكى كوردى دروست بكرێ كە ئێستا زەمینەى ناوخۆیى و ناوچەیى و جیهانى لەبارە .
ئەڵبەت پەكەكە باشترین یاریچى ناو ئەم گۆڕەپانى گۆڕانكاریانەیە بە تایبەت دواى مانگرتنى زیندانیانى باكور بەردەوامى و گەورەبونى خۆپیشاندانەكان بۆ هەڵچونى تاكى كوردى بەرامبەر ئەم دواكاریانە فراوانى بونى بەرەوە وڵاتانى ڕۆژئاوا كە ئەگەر بەردەوامى زیاترى پێ بدرێ ئەوا دەبێتە ئەو قۆناغەى كە ناو بنرێ بەهارى كوردى ئەمە بۆ خۆى سەرتاى دروست بونى ئەو بەهارەیە كە پەكەكە ڕابەرایەتى دەكات چونكە بە دریژایى مێژوو كورد وەك وەرەقەیەك لە ناو ململانێ و گۆڕانكاریەكاندا بەكار هاتوە بۆ یەكەمین جارە كورد بتوانى ململانێكان بۆ بەرژەوەندى خۆى بەكار بهێنێ ئەبێت ئەو ڕاستەیش بزانین كەلە ڕوى جوگرافیاو ئابورى و جیۆپۆلەتیكەوە تا باكور ڕزگار نەبێت ناتوانرێ خەونى سەربەخۆى ببێتە واقع ئەگەر چى بە هۆى خێراى پەیوەندى كردنەوە ئەم خەونە لەسەر تۆڕەكانى ئەنتەرنێت هەیە و گەورەش بوە لایەنگرانى زۆر و یەكهەڵوێستن كە ئێستە پەكەكە زۆر ئاقڵانە مامەڵە لەگەڵ ئەم چەمك و ڕوداوانەدا دەكات وە ئەگەرى كەوتنى ئێران هێندەى تر بون بە واقعى خەونى سەرەبەخۆى كوردى نزیك تر دەكاتەوە تا ئێرە پەكەكە دەبێتە كلیلى كردنەوەى دەرگاى كوردستانى سەربەخَو و خاوەنى خەونى سەدەها ساڵەى كورودستانى گەورە و نەتەوە یەكگرتوەكان و وڵاتانى زل هێزیش ناچار بكات كە كوردەكان بكاتەوە خاوەنى ئەو خاكەى كە ڕۆژانێك ئەوان لە بەر بەرژەوەندى خۆیان زوڵمێكى گەورەیان لێكردبوو نەك وەك بەزەیى قەرزى مێژوى بەڵكو لە ژێر گوشارى جیهانى یاریەكانى كورد و وە لە روى بەرژوەندیشەوە كورد دەتوانێت خۆى گرێ بدات بە ئابورى جیهانیەوە بەم پێوەرانە پەكەكە تا ئێستا تواناى مامەڵەكردنى هەیە لەگەڵ ڕوداو گۆڕانكاریەكاندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە