کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی تورك لە دژی گەلی كورد شەرَێكی سەرتاسەری راگەیاند

Thursday, 24/12/2009, 12:00


دەوڵەتی تورك شەڕی ڕاگەیاندووە، لەبەرامبەر گەلی كورد كە داوای ئاشتی و دیموكراتیانە دەكات. دوای لێدوانی سەرۆك وەزیری تورك رەجەب تەیب ئەرۆدغان و كاربەدەستانی ئاكەپە كاتێك كە بەرێوبەرانی دەتەپەی داخراویان كردە ئامانج، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە11شاری كوردستان و توركیا، لە دژی پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە، كۆمەڵەی مافی مرۆڤ و دەزگا كەلتوریەكان، هیرش و پەلامار ئەنجام دران. لەئەنجامی پەرلامارەكاندا شارەدارو بەرێوەبەرانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی و دەتەپەی داخراو، زیاتر لە 85 كەس دەستبەسەر كران.
لە نێو دەستگیر كراوەكاندا هاسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی خەتیب دیجلە، سەرۆكی لقی ئامەدی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ موحەرەم ئەربای و 17 شارەدارن هەن. لە چوارچێوەی هێرشەكانی سەر پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە و دەتەپەی داخراودا، ئەمرۆ سەعات لە 5 بەرەبەیانی دا لە ئامەد، سێرت، ڕوحا، مێردین، شیرناخ، باتمان، ستەمبول و ئیزمیر پۆلیس دای بەسەر ماڵاندا. لە ئاكامی پەلامارەكانی پۆلیسدا، لە ئامەد بە فەرمانی دادوەرێكی تایبەت ئەركدار كراوە كە لە 11 شار لە هەمان كات دا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدا. هێزەكانی دەوڵەتی تورك ئۆپەراسیۆنیان لە دژی ئەندامانی بەدەپە، شارەدارو بەرێوەبەرانیان ئەنجامدا. لە پەلامارەكانی پۆلیس دا تا ئێستا زیاتر لە 85 كەس دەستبەسەر كراون. لە جزرە ئایدن بوداك، شارەداری سێرت سەلیم ساداك، شارەداری كایاپنار زولكوف كاراتەكین، شارەداری وێرانشار لەیلا گویڤەن، شارەداری پەرسوس ئەتهەم شاهین، شارەدار چنار ئەحمەد جەنگیز، شارەداری كۆسەر فەرهان تورك، شارەداری سور عبدوڵا دەمیرباش، شارەداری باغلار یوكسەل باران دەستگیر كران. لە هێڕشە هاوكاتەكانی پۆلیسی توركدا شارەداری پێشوی وێرانشار ئەمروڵاجین، شارەداری پێشوی باتمان حسێن كاڵكان، وتەبێژی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی خەتیب دیجلە، سەرۆكی پێشوی دەتەپەی ئامەد فرات ئانلی، سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ موحەرەم ئەربای، جێگری شارەداری گەورەی ئامەد، عەلی شێمشەك دەستبەسەر كران. سەرۆكی لقی كۆمەلەی مافی مرۆڤی ئامەد موحەرەم ئەربای كە هاوكات جێگری سەرۆكی گشتی كۆمەلەی مافی مرۆڤی توركیاشە دەستبەسەر كراو هێزەكانی پۆلیس تورك لە هەڵیان كوتایە سەر بارەگای كۆمەڵكە لە شاری ئامەد و دەستیان بەسەر دا گرت.
پارتە كوردییەكان رووبەرووی ستەمی دەوڵەتی توركیا دەبنەوە
ڕاگەیەنرا كە بڕیاری دراوە پارێزەرانی كەسانی دەستبەسەر كراو، تا ماوەی 24 سەعات ناتوانن چاویان بە موەكیلەكانیان بكەوێ. پارتە كوردیەكان لەتوركیا لەوكاتەوەی هەنگاویان لە مەیدانی سیاسەت دا ناوە، ستەمیان لێ دەكرێت. ئەگەر ئێمە ستەم و دەستبەسەری و گرتنەكانی رۆژانە ئەژمار نەكەین، ئەوا تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا 3 ئۆپەراسیۆن مەزن كرانە سەر نوێنەرانی گەلی كورد. ئاشكراشە، ئامانجیش پاكتاوكردنی داخوزای دیموكراتی گەلی كوردە. هەروەها ڕوون و ئاشكراشە ئەو پیلانەی ئاكەپە لە دژی گەلی كورد، بەئەنجام ناگەن، چونكە، وێرای گرتنی سەدان كەس و داخستنی پارتەكان، دیسان، تێكۆشانی دیموكراسی بێ ڕاوەستان درێژەی پێدرا. لە كاتی هەڵبژاردنە هەرێمەیەكانی 29ی ئادرادا، ئاكەپە چاوجنۆكانە چاوی بڕیبوە دەنگەكانی كوردان، بەڵام كاتێك وێرای هەموو فروفێڵەكان و بە خشێنەوەی پاروپول و دیارەیەكی زۆر، سەرنەكەوت و نەیتوانی دەنگی كوردان بەدەست بخات، ئیدی 180 پلە هەڵگەرایەوە و پیلانی پاكتاوكاری خۆی لە دژی كوردان خستە گەڕ.
لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوكاتدا، لە 14 و 15ی مانگی نیسان دا، جێگرانی هاوسەرۆكانی دەتەپە و ئەندامانی ناوەندی و شارەدارانی ئەو پارتە كرانە ئامانج. لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەروەها، ئەندامانی شارەدارەیەكان، مامۆستایان و ئەندامانی دیكەی دەتەپەش پشكی خۆیان وەبەر كەوت. هێزەكانی پۆلیس وەك ئەوەی ئەندامانی رێكخراوێكی نائاسایی بگرن، لە كاتی هەڵكوتانە سەر ماڵان و بارەگاكانی كورداندا، دەرگاكانیان دەشكاند و توندوتیژیان بە كار دەهێنا. ئۆپەراسیۆنەكەش هەتا كۆتایی مانگی نیسانی خایاند و لە 40 شاردا درێژەی پێدرا و لە ئەنجام دا، لەو ماوەیەدا، 509كەس دەستبەسەر كران و لەوانە225كەسیان سزای گرتنیان بۆ بڕایەوە.
لە كاتی هەڵبژاردنە هەرێمیەكان بە دواووە نزیكەی 1000 دەتەپەیی گیراون
بە سەر هەڵبژاردنە هەرێمیەكان دا، 3 مانگ تێپەڕی و ژمارەی ئەو دەتەپەیانە دەستبەسەر كران، 945 كەسی تێپەراند و بەگشتی 414 كەس سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە و خرانە سوچی زیندانەوە. گیراوانی دەتەپەی كە تەنانەت چەقۆیەكیش بە یەكێكیان نەگیرا بوو، لە لایەن دۆزگەری تایبەتی توركەوە بە تۆمەتی پەیوەندی بە كەجەكەوە گوناهبار كران. پاش ئەوەی دەتەپەیەكان بەو شێوەیە نیشانی ڕاگشتی دران، كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكەش وەڵامی دایەوە و ئەو بانگەشانەی وەك بانگەشەی بێ بنەما بە ناوكردو ڕایەگەیاند: ئەو بانگەشانە بۆ ڕەوایی دان بە ئۆپەراسیۆنەكان و گرتنەكان دەكرێن. دەوڵەتی تورك وحكومەتەكەی ئاكەپە بەو ئۆپەراسیۆنەوە نەوەستان و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی دووەم كرد. لە 11 ئەیلولدا و تێیدا زۆرینەی بەرێوەبەرانی هەرێمی دەتەپە كرانە ئامانج.
بەو ئۆپەراسیۆنەش هەوڵەكانی دەتەپەش خرانە چوارچێوەیە ئەندامێتی لە ڕێكخستنی قەدەخەكراوو نایاسایی. بەوەش بەفەرمی نوسینگەكانی بەرێوەبەرایەتی هەرێمی وەك خانەی رێكخستنی نایاسایی دەست نیشان كران. لەو ئۆپەراسیۆنانەشدا، گەل نوێنەرانی خوی بە تەنها نەهێشتەوە و بە لێدوانی رۆژنامەوانی و چالاكی هیرشەكان شەرمەزار كران.
ئامانجێ دەوڵەتی تورك لە ئۆپەراسیۆنەكان تێكشكاندنی ئیرادەی رێكخستنی گەلی كوردە
ئامانجی دەوڵەتی تورك لە ئۆپەراسیۆنەكان بەگشتی، تێكشكاندنی ئیرادەی رێكخستنی گەلی كورد بوو، بەڵام دەتەپەیان بە پەیوقەندیان بە بەدەپەوە، ئەو ئامانجەی دەوڵەتی توركیان مایەپوچ كردەوە. هەر ئەوەش بووە هۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەروەرەی سێهەمی ئەمرۆ. ڕاگەیاندنی توركیش لە لایە خۆیەوە، ئۆپەراسیۆنەكەی بە دژی پەكەكە لەقەلەمداو لە بیری خپۆی بردەوە ئەوانەی لە دەستبەسەر كراون و كەسانێكن لە بواری سیاسیدا، تێدەكۆشن.
‌هەزارن كەس لەشاری ئامەدی باكوری كوردستان، لەدژی هێرشی سەر سیاسەتمەدارانی كورد ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە كۆبوونەوەو نارەزایەتییان نیشاندا. دوای ئەوەی كە حكومەتی تورك و سەرۆكی فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورك سیاسەتمەدارەكانی كوردیان كردە ئامانج، ئەمڕۆ لە 10 شار هێرشكرایە سەر سیاسەتمەداران و دەستبەسەر كران. بۆ نارەزایی دەربڕین لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورك، ئەمڕۆ ‌هەزاران ئامەدی كۆبوونەوەو ئیدانەی هێرشەكەیان كرد. سەرەتا سەرۆكی ڕێكخستنەكانی بەدەپەی ئامەد مەمەد عەلی ئایدن قسەی كردو ووتی، دەوڵەت لە دژی كوردان بێ ڕێزی دەكات و ئەو كردەوانە تەنیا لە رژێمی دیكتاتۆر و گشتگیرەكان دێن.
عوسمان بایدەمیر: ئەوانەی لە دەستگیر كردن و زیندانی كردنی توركان دەترسن نامەردن
شارەداری ئامەد عوسمان بایدەمیریش لەوێ قسەی كردو ووتی: لە ژێر ناوی چارەسەر كردن دا چەندین مانگە نەخشەی پاكتاو كردن بەرێوە دەبەن. لەسەر ئەوش ووتی، وەزیری ناوخۆ دەیگوت هەوڵەكانیان لە ماوەیەكی كورت دا كردەیی دەبێ، دوای ئەوە لێدوانە دەتەپەیان داخست پەرلەمانتاریان لە دوو هەڤاڵمان زەوت كرد، وێرای ئەوەش ئێمە بە هیوای ئاشتی گەڕاینەوە پەرڵەمان، دوینێ 98 شارەداریمان و 10 سەرۆكی ئەنجمومەنی گشتی شارەكان پەیوەندیمان بە بەدەپە كرد، یەكسەر دوای ئەوە لە 16 شاردار ئێشتا و پێشوو، 80 هەڤاڵمان دەستبەسەكران، ئەوە پرۆسەی پاكتاو كردنە. عوسمان بایدەمیر ئەوەشی وت كە ئەگەر پرۆسەكە وا بەردەوام بێ رۆژێك دێ یەك كەس نامێنێ دەستیان بداتێ و داوای كرد كە دەوڵەت رێز لە ئیرادەی گەل بگرێ، مەكەن، ئەوە تاوانەو شەرمەزاریە، ئێمە وەك هەڵبژێدراوانی ئەم گەلە بانگ لە حكومەت دەكەین كێ لە گرتوخانەی و دەستگیر كردنەكانی ئێوە بترسێ نامەردە، ئەو كەسانەی كە دەستگیركراون، چ یاساییەكان پێشێل كردووە، ئێمە هەمان یاسا پێشێل دەكەین، یان ئەوانە ئازاد بكەن یان ئێمەش بگرن، هیچ شتێكمان نییە لێی بترسین تەنیا شتێكی لێ بترسین ئەوە نامانەوێ زیانی گیانی لە منداڵ، ژنان و گەلەكەمان بكەوێت، گەلی كورد لە دژی ئۆپەراسیۆن و گوشارەكان داكۆكی لە ئیرادەی سیاسی خۆی دەكات. عوسمان بایدەمیر ووتی: چیتان دەوێ دەتانەوێ گەل بڕژێتە كوچە و كۆڵانەكان. شارەداری ئامەد عوسمان بایدەمیر، بانگی لە حكومەتی تورك كردو ووتی: ئەمە قسەی دوایی ئێمە نییە ، بۆ ئەوەی دوا قسەمان نەبێ، هەندێ ژیر بن. لە كۆتاییدا ووتی، سەرەتا ویستیان وەك كۆتر و باز بەناومان بكەن و پارچەمان بكەن، ئێمە بەو كەسانە دەلێن بچنە جەنەهەم مل بشكێنن، ئیتر هیچ كوردێك خیانت لە خۆ و نەتەوەیەكەی خۆی ناكات، شێخ سەعید، سەید ڕەزا خیانەتیان بینی، بەڵام ئێوە ئەمرۆ ئەو خیانەتە نابینن.
بانگەوازی لە دژی ئۆپەراسیۆنەكانی دەوڵەتی توركیا لە گەلی كورد كرا
لە هەمان كۆبونەوەی رۆژنامەوانی پەرلەمانتار گوڵتەن كشاناك ئۆپەراسیۆنەكانی وەك تیرۆری دەوڵەت لێك دایەوەو رایگەیاند كە ئیرادەی دوو ملیۆن و نیو دەستبەسەركراون، بانگی لە لایەنە دیموكراتیەكان و گەلی كورد كرد كە سبەێنێ لەبەردەم شارەداری گەورەی ئامەد كۆببنەوە.
سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە دەمیر چەلیك سەبارەت تیرۆری دەوڵەتی تورك لە سەر كوردان لیدونێكی رۆژنامەوانیدا. چەلیك ڕایگەیاند كە لە هەڵمەتی هەڵكوتانە سەر ئەندامانی پارتەكەی و دەتەپەی داخراو، تا ئێستا نزیكەی 80 كەس، دەستبەسەر كراون.
سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە دەمیر چەلیك، لە لێدوانەكەیدا ڕایگەیاند: ئاڵۆزیەكان بەر لە مانگێك دەستیان پێكردو بەڵام پاشان دۆخەكە كەمێك بەرەو‌ ئارام بوونەوە چوو، ئەو ئارامیە درێژەی نەكێشاو ئەمرۆ دەوڵەتی تورك جارێكی دیكە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی لە دژی كوردان كردەوە. چەلیك وتیشی: پاش ئەوەی شارەدارانی دەتەپەیی پەیوەندیان بە بەدەپەوە كرد، ئێوارەی هەمان رۆژ هێزەكانی دەوڵتی تورك هەڵیان كوتایە سەر بەدەپەو دەتەپەیەكان و نزیكەی 80 كەسیان دەستبەسەر كرد.
چەلیك هەڵمەتەكەی وەك، هێرش لە دژی ئیرادەی گەلی كورد لەقەڵەمداو بانگی لە حكومەتی ئاكەپە كرد، كۆتایی بەو سیاسەتانەی بهێنێت. هەروەها داوای كرد كە لایەن دیموكراتەكانیش لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆن و دەستبەسەركراوەكان بێدەنگ نەبن و هەڵوێست بنوێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە