جەوهەر نامیق و بزوتنەوەی گۆڕان
Monday, 11/10/2010, 12:00
ململالنێکانی جەلالی و مەلایی، گۆڕان و یەکێتی، دوو کڵێشە و دوو بنیادنانی دوو زەمەنی جوودان . لایەک بۆ کۆتایی هاتن و لایەک بۆ چاکسازی ، لەنێوان ئەم کێشمەکێشەدا نەخوێندنەوە و تێڕواندنێکی لێکچوو بۆ هەردوو بابەتەکە بوونی هەیە.
ململانێی نێوان مەلایی و جەلالی لە دوو ئاراستەوە بۆ دوو بەرەی دژ بەیەکی خوێناویی و دواتر دووبەرەی تاوان و کوردایەتی پڕگومان.
ئەم دوو مەدرەسەیە لەنێو تەپوتۆزی دروشمەکانیان کۆڵەکەکانی:
یەکەم: بەرەی دەروێشایەتی بۆ سەرکردەو حیزب .
دووەم: بەرەی کەسەنیشتمانییەکان .
سێهەم: بەرەی خۆبینینەوە لەنێو دوژمنە سەرەکیەکەکانی لەخۆگرد.
بزوتنەوەی کورد لە باشوور بەپێی ماوەدرێژەکەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە جەوهەریدا دروست بوو، گەرچی جەلالییەکان لەپێش جیابونەوەیان پارتیان بەئاراستەی ململانێی ئایدۆلۆژی و سیاسی مینبەری برد، بەڵام دووبەرەکی و ئاشبەتاڵ ئەنجامی کۆتایی دبستانە بێکەڵک و بێ بەرەکەت بوو.
شۆڕشی چواردە ساڵەی کورد لە هیواوە بۆ ناکامی، هۆکاری دەستپێک و هەنگاو و بەرنامەیە. ئامانجی دەستپێک نیوەی ئامانجی کۆتاییە. هەموو کارێک یان شۆڕشێک ئەنجامە سەرنەکەووتووهکەی لەسەرەتاوە بەڵگەدەدەن بەدەستەوە، داڕمانی شۆڕشی ئەیلول لەو دەروازەوە بنەمادەگرێت.
قورسایی هەموو کارێک لەدەستپێکەوەیە، ئامانجیش سەنگی مەحەکە، شۆڕشی چواردە ساڵەی کورد سەنگی مەحەکی ناکامی بوو. پارتی لەنێو پێداویستیە سیاسیی و گەمە ناوچەییەکان و ڕایەڵە هەواڵگیرییەکان، داشی شەترەنج بوو ، بۆیە بە کشێک یارییەکەی دۆڕاند . یان ڕەبۆت بوو، بەئهرێیهک لەکارکەوت .'
بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەرچی بێ پرسیار نییە ، بەڵام دەکرێت جوداییەکی مێژویی بەباڵایدا بگەشێتەوە . ، مۆدێرنێکی هێنایە ئاراوە ، کەمرۆڤی کورد ماتۆڕی وەڵامی کەوتەگەڕ ، لایەنی نێگەتیڤی بۆتە گۆمی پاکردنەوە ، ئەم ستایلە نوێیە دوژمنی زۆرە ، قەپاڵەکان لەئامادەباشیدان بۆهەڵوەرینی ، لە ململانییەکدایە بەمێژوی شۆڕشی کورد بەخۆیەوە نەبینیوە، دەکرێت بزاڤی گۆڕان بە گەورەترین و پیرۆزترین شۆڕشی کوردی ناوبنرێت . کەوتنی ئەم بزوتنەوەیە ژاکانی ڕەونەق و مانای ئازادییە ، ناشتنی واتای دیموکراسییە ، ڕابردو لەگەڵ ئەمرۆدا دەکاتە دوبەرەی دژ بەیەک ، کە پیرۆزی شەهیدو قوربانییەکان دەشەوێنێت.
لە نێو پارتیدا کەسایەتییەکانی ئەو دیو بنەماڵەی بارزانی، گزیرن نەک پاشا، هێندە کرنووش و خراپەیان پێکردون ، گەر بەمردن بتوانن دەستیان لێ بەردەن . لەناو یەکێتیدا نوزە بونی هەبووەو هەیە ، نوزەکان توانیویانە سەنگەربگرن و پرسیاربکەن و ئامانج بپێکن . تا کۆنگرەی سێ و بەئێستاوە مەدرەسەی یەکێتی لە پارتی جوداترە ، دەکرێت قسەی لەسەر بکرێت . نوزەکان لە دوای کۆنگرەوە بە ئاراستەی تەسک بون و ڕووە و چرپەکردن ملی نا، بەڵام یەکێتی هەر جیاوازترە لە پارتی.
کاک جەوهەر نامیق ، کەسایەتییەکی دێرینی نێو ڕیزەکانی پارتییە، کەسێکی جێبەجێکار و گەیەنەری پرس و ڕاکانی نێوان ئۆرگانەکانی خوارەوە بۆبەردەم پاشایە.. ئەم بەڕێزە لەدوای ئاشبەتاڵەوە یەکێک بووە لەسەرکردە مەیدانییەکانی پارتی ، بەهۆی ڕەوشە جنجاڵییەکەیەوە خاوەن بڕیاری گەرماوگەرم بووە.
ئەگەرهاتو سەروخۆی ناڕازی بوایە ، پاکانەو داپۆشین کارئاسنترین هۆکاری مەیسەرکردنی کارەکەی بو . کارەساتی هەکاری کەمتر نییە لە کارەساتە دڵتەزینەکانی وەک بەرزانییەکان ، ئەنفال، هەڵبجە ، ٣١ ئاب ؛ خاڵی دڵتەزین بۆ هەمو کارەساتەکان بەکۆمەڵکوشتنی کوردە.
یەکێک لە بڕیار بەدەستە سەرەکییەکانی لیژنەی کۆتایی هاتن بە مەرگی سەدان پێشمەرگەی کارەساتی هەکاری کاک جەوهەر نامیق و کەمال کەرکوکی سەرۆکی بەناو پەڕلەمانی کوردستانە؛ کاک جەوهەر ئەو سەردەمانە دەیتوانی بڕیاری ئازایانە و بەجەرگانە بدات و خۆی ئاسودە بکات لەبەرامبەر مێژو وە گەلەکەی، بەڵام نەیکرد .. هەموو تاوانبارەکانی شەڕی ناوخۆ خەڵکانی ئاسودە نیین ، کاک جەوهەر نامیقیش یەکیکە لەوان .
گەورەترین سەرمایەی بزوتنەوەی گۆڕان ، نەبونی کەسانی نائاسودەیە لە ناوڕیزەکانی ، یەکێک لە جەوهەر و ناوەڕۆکە هەرە گرنگەکانێتی ، بەم پونتە دەژی و بەو پونتە سەردەکەوێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست