کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دۆله‌نگێوه‌کانی تاله‌بانی چییان پێبوو بۆ سلێمانی

Tuesday, 07/04/2009, 12:00

1395 بینراوە


‌عه‌بدوللا ره‌سول (کۆسره‌ت) له‌ ڕۆژی 4-4 -2009 له‌ گه‌ڵ هه‌ر سێ دۆڵه‌نگێوه‌که‌ی تاله‌بانی، ئاخوند به‌ختیارو ئه‌رسه‌لان ئاغاو به‌رزانی خزمه‌تکاریان به‌ سه‌خته‌کارییه‌کی ڕیویانه‌و به‌ چاوسورکردنه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک به‌رپرسانی فه‌رمانگاو زانکۆکان ،توانیان له‌ ملیۆنێک له‌ خه‌لکی به‌ شه‌ڕه‌ف و خۆڕاگری شاری سلێمانی به‌ تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رو قوتابیانی زانکۆو ئاماده‌یی چه‌ند هه‌زارێک کۆبکه‌نه‌وه‌ به‌و به‌هانه‌ی که‌ تاله‌بانی کۆمه‌لێک تازه‌کاری پێیه‌ بۆ خه‌لکی ئه‌م شاره‌ به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رو قوتابیانی زانکۆکان و باسی ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌فه‌ره‌ پڕ له‌ ڕسواییه‌که‌ی بۆ تورکیاو، پلانه‌ گلاوه‌ ژێراو ژێره‌که‌ی له‌ گه‌ل گۆڵ و ئه‌ردۆگان و داموده‌زگای میت بۆ له‌ ناو بردنی شۆڕشگێڕانی پ.ک.ک ،و ده‌. ته‌ .په‌، له‌ لایه‌کو لێدوانه‌که‌ی له‌ مه‌رده‌وله‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌ له‌ لایه‌کیتر،بۆ ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ ڕونبکاته‌وه‌ .
دوای پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌که‌ له‌ لایه‌ن به‌رزانی به‌چکه‌ بارزانی ، ئینجا وورته‌ وورتکانی ئه‌رسه‌لان تاله‌بانی ده‌ستی پێکردو مه‌گه‌ر هه‌ر بۆخۆی بزانی ڕسته‌کانی چۆن داڕشتوه‌و چی ده‌فه‌رموێ ،پاشان نۆره‌ هاته‌سه‌ر پیاوی به‌ڵێن وپه‌شیمان بوونه‌وه‌ ،پیاوی بازرگانێکی نه‌خۆش،پیاوی ده‌سیسه‌و پلانگێڕ ،عه‌بدوللا ڕه‌سوڵ، ئه‌و زاته‌ش به‌ کوردییه‌ شه‌توپه‌ته‌که‌ی له‌ گه‌ڵ مل سوڕان‌و چاو زه‌قکردنه‌وه‌که‌ی وه‌کوئه‌وه‌ی شتێکی له‌ ئاسمان وونکردبێ و خێر به‌و شاره‌ شۆڕشگێڕه‌ بکات و زه‌کاتیان پێبدات فه‌رمووی (حسه‌ی شێرمان له‌ په‌ڕله‌مان و سه‌رکردایه‌تی وحکومه‌ت بۆ خه‌لکی شاری سلێمانی داناوه‌)وه‌کو ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت تۆزقالێک شاره‌زای له‌ مێژووی ئه‌و شاره‌ خۆڕاگره‌ نه‌بێت وپشتیوانی ڕۆژانی شارو شاخی له‌ یادکردبێ که‌ کاک نه‌وشێروان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری ده‌کرد تا له‌ سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ ،ئێستاش چاکه‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فا به‌وه‌ ده‌داته‌وه‌ پلانی لێبگێڕێ ،ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کۆسره‌ت ئه‌و دوو به‌یته‌ شعره‌ی موته‌نه‌بیم دێنێته‌وه‌ یاد که‌ ده‌لێ (ئه‌گه‌ر تۆ چاکه‌یه‌کت له‌ گه‌ل که‌سێکی پاک وچاک کرد ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ماڵ وموڵک بۆت ئه‌گه‌ر چاکه‌ت له‌ گه‌ل له‌ئیمێک کرد ئه‌وه‌ لێت هه‌لده‌گه‌ڕێته‌وه‌)
پاشان کۆسره‌ت به‌ ماستاوکردن وپێهه‌لدانێکی زۆر بۆ تاله‌بانی وگۆچانه‌ سحراوییه‌که‌ی ،جێگای بۆ ئاخوند به‌ختیار چۆلکرد تا له‌ جیاتی ئه‌و درێژه‌ به‌ درۆکانیان بده‌ن،ئه‌و زاته‌ش دیار بوو ئێواره‌ سیرێکی باشی خواردبوو بۆیه‌ هه‌ر ده‌یشڕاند و هیچی نه‌ده‌گێرایه‌وه‌ پاشان دوای نیو کاتژمێر کۆبونه‌وه‌که‌ کۆتایی پێهات دوای هۆیهاو گالته‌ پێکردنیان له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌ به‌ شه‌ڕه‌فه‌که‌ و به‌ په‌له‌ خۆده‌ربازکردنیان له‌ ڕقوقینه‌ی خه‌لکه‌ خه‌باتگێڕه‌که‌ هه‌ر دوای کاتژمێرێک ئه‌و چه‌ند دێره‌ وه‌ک مه‌نه‌لۆج له‌ ناو قوتابیانی زانکۆکان ده‌گوترانه‌وه

‌ دوپشک و چزووی تیژی پڕ له‌ ژان
مار به‌ درێش و ژه‌هری زاری بێئامان
وه‌ک شێرپه‌نجه‌ی ناو یه‌کێتی وان
جه‌هلی کۆسره‌ت و ژه‌هری ئه‌رسه‌لان

شیڕڕه‌ی به‌ختیارو قامه‌ی مامه‌ی سه‌رۆک
له‌ ئێمه‌ی کوردیان گرتووه‌ به‌رۆک
به‌ فایله‌که‌ی سه‌عدی و گه‌نده‌لی عومه‌ر
گرفتاره‌ کورد ناته‌بانه‌ و ناکۆک



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)