کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا بەرزانی دكتاتۆرترە یان مالكی

Monday, 02/04/2012, 12:00







بەرَاستی ئەمە پرسیارێكی زۆر جوان وسەیر وسەرنجرَاكێشە ئەندام پەرلەمانێكی عیراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دەیكات لەوەڵامی هەندێ پەرلەمەنتاری عەرەب كە دەڵێن بەرزانی دكتاتۆرە. بەرَێز فەرهاد ئەتروشی كە پەرلەمانتارێكی پارتی ئەو پرسیارە دەكات وپرسیارەكەش خۆی لەخۆیدا داننانە بەوەی كە بەرزانی دكتاتۆرە.
جەنابی ئەتروشی قسەكانی بەرزانی دووبارە دەكاتەوە كە مالكی سەرۆك وەزیرانە ووەزیری بەرگری وناوخۆ وئەمنی قەومییە.
ئەی بەرزانی ئایا دەسەڵاتی لە ئەو كەمترە؟ سەرۆكی هەریمی هەتاهەتایی, فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بەرێوە بەری حكومەت وپەرلەمان بەفعلی وتەنانەت قازی ودادوەر,بكوژ وببرَ, كەواتە هەمو شتێك. پیاو كوژ ومجرم وگوناهباری گەورە ئەو بریار نەدات دەستگیر ناكرێت. ئایا مالكی شتی وای كردووە؟ ئایا مالكی دەتوانێت وا بكات؟ یان دەوێرێت وابكات؟
عیراق دەستوورێكی هەیە, سەرۆك وەزیران بەگوێرەی دەستوور سەلاحیاتێكی گەورەی هەیە, بەڵام كوردستان لەسایەی بەرزانی كەلافی دیمەكراتییەت وئەزمونی كوردستان دەكات ولێدەدات تاكو ئێستا دەستووری نییە ولەهەڵبژاردن خۆ گێلدەكات وخۆ دەشارێتەوە وئەگەریش بیكات پەنا بۆ فێڵ وتەزویر دەبات.
ئایا مالكی بەئاشكرا دەتوانێت وەك بەرزانی داهاتی نەوت وگومرگ وبەشێكی گەورەی بودجە بۆ خۆی لێبدات؟ ئایا مالكی تاكو ئێستا نانی كەسێكی لەسەر بیر ورَا برَیوە, كە لەسایەی حوكمی بەرزانیدا بە سەدان دیاردەی وا دەبینین؟ مالكی حەوتساڵ حوكمی كردووە بەڵام بەرزانی بیست ویەكساڵ, ئایا مالكیش وەك بەرزانی دژایەتی وبەرەنگاری هەمو دەنگێكی ئازاد ورَۆژنامەیەكی ئازاد دەكات وهەررَۆژێ تەشقەڵە وچەڵەمەیەكیان بۆ دەدۆزێتە؟ ئینجا جەنابی ئەتروشی تۆ خۆت حوكم بكە بەڵام نەوەكو حوكمە ناعادیلەكەی بەرزانی, بوێرانە دانی پێدا بنێ,مردن یەكجارە, وبڵێ كێ زاڵم وناعادل وگەندەڵتر ودكتاتۆرە.
ئەم پرسیارەی كەجەنابی ئەترووشی دەیكات بێتام وبێمەعنایە, چونكە ئێمە چ حەقمان بەسەر عیراقەوە هەیە. با عیراقییەكان خۆیان برَیار بدەن ئایا مالكی دكتاتۆرە یان نا. چۆن ئێمە برَیارمان داوە بە زۆرینەی دەنگ كە بەرزانی دكتاتۆرە ویەكێ لەدكتاتۆرە پیسەكانی ناوچەكەیە. من بەرەنگاری لەمالكی ناكەم وزۆریش وەك كوردستان چاودیری عیراق ناكەم. بەراوردكاری نادروستە. ئەوەی حەقە دەیڵێم كەبارزانی دكتاتۆرێكی
قێزەونە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە